سەرەکی » کەلتوور » تاوسەکانی لالش کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

تاوسەکانی لالش کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی «تاوسەکاتی لالش» کە چامەیەکی شیعری درێژی فەرەیدوون سامانی شاعیرە، بەسێ زمانی کوردی و فارسی و عەرەبی، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

ئەم کتێبە باس لە کۆمەڵکوژیی و بە کۆیلەکردنی کچان و ژنانی ئێزدییەکان لە شنگاڵ دەکات، کە لە 3ی ئابی 2014 لەلایەن گرووپی تیرۆریستانی داعشەوە رفێنران، چامەکە بە زمانی کوردی نووسراوە، محەمەد حوسین موهەندیس کردوویەتی بە عەرەبی، کامیل بۆکانیش بۆ زمانی فارسی وەریگێڕاوە.

رامان

 112 جار بینراوە