كوردستانی نوێ
له‌رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری له پارێزگای كه‌ركوك كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و لێپرسراوانی كه‌ركوك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كه‌ركوك هاوشان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عیراق به‌پێی بریار و رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی عیراق ئه‌نجام ده‌درێت. له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌پارێزگای كه‌ركوك، دلێر سه‌مه‌د ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگای كه‌ركوك به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكه له شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی رابردوووهوە له‌پارێزگاكانی عیراق كه‌وتۆته بواری جێبهكردنهوه و كه‌ركوكیشی گرتۆته‌وه و وتیشی قه‌ده‌غه‌كه دوو به‌شه و به‌شی یه‌كه‌میان كه قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ریه رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه له هه‌فته‌دا ده‌گرێته‌وه و ئه‌مه‌یان له‌رۆژی 19/2ه‌وه له‌كه‌ركوك جێبه‌جێكراوه و هه‌رچی به‌شی دووه‌م له قهدهغهكهیه رۆژانی دووشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه‌یه کە نیمچه قه‌ده‌غه‌یه و به‌رۆژ قه‌ده‌غه نابێت و ته‌نها شه‌وان له8ی شه‌و تا 5ی به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌ركوك به‌قۆناغێكی زێریندا تێپه‌رده‌بێت
له‌باره‌ی گرنگی جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش له‌كه‌ركوك، د.نه‌بیل حه‌مدی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای كه‌ركوك به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند ئامانج له‌و قه‌ده‌غه‌یه رێگریكردنه له بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا له‌پارێزگاكان، وتیشی هه‌موو رێكاره‌كان كه به‌پێی بریاری ژماره 5 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی عیراق بڕیاری بۆ ده‌رچووه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی كه‌ركوكدایه به‌تایبه‌ت كه له ئێستادا كه‌ركوك به‌قۆناغێكی زێریندا تێپه‌رده‌بێت و حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا له‌پارێزگای كه‌ركوك به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كەمبۆتهوه و له به‌رامبه‌ریشدا رێژه‌ی چاكبوونەوە زۆر زیادی كردووه. به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك وتیشی به جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته وه‌ك بریاری له‌سه‌ر دراوه دۆخی كه‌ركوك له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه باشترده‌كات.
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رێژه‌ی 95 % سه‌ركه‌وتوو بووه
سه‌باره‌ت به‌ئاستی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش له كه‌ركوك فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: پابه‌ندبوونی خه‌ڵكی كه‌ركوك به بریاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه له ئاستێكی زۆر باشدایه، وتیشی وه‌ك ده‌بینن ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رێپێدراون له شه‌قامه‌كانی كه‌ركوكدا به‌دی ده‌كرێن و پابه‌ندبونێكی زۆر باش له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی كه‌ركوكه‌وه به بریاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كه‌ركوك هه‌یه، وتیشی ته‌نها ئه‌و دوكانانه كراونه‌ته‌وه كه هاووڵاتیان پێویستی رۆژانه‌یان پێیه‌تی وه‌ك نانه‌واخانه و سه‌مونخانه و ده‌رمانخانه‌كان و ئه‌وه‌ش به‌پێی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی عیراق رێپێدراون، وتیشی ده‌شتوانین بڵێین قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كه‌ركوك به‌رێژه‌ی له‌سه‌روو 95 %ەوە سه‌ركه‌وتوو بووه و داواشیكرد هاووڵاتیانی كه‌ركوك پابه‌ندی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی قه‌ده‌غه‌كه ببن كه به‌گشتی دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌نێویدا رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه له‌و دوو هه‌فته‌یه سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت. فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك وتیشی دواجار قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌یه‌كی ته‌ندروستییه نه‌ك ئه‌منی و جێبه‌جێكردنی رێکارهكانیشی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی كه‌ركوكدا ده‌بێت.
نزیكه‌ی 40 شۆفێر سزادراون
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی پێشێلی قهدهغهكهیانكردوه و سزادراون، رائید عامر شوانی وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌دوو رۆژی یه‌كه‌می قه‌ده‌غه سه‌رتاسه‌رییه‌كه نزیكه‌ی 40 شۆفێر سزادراون كه‌سه‌رپێچی بریاره‌كانی قه‌ده‌غه‌یان كردوه و به‌بێ هۆ هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. رونیشی كرده‌وه هه‌ر شۆفێرێك سه‌رپێچی بكات به بری 100 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت، وتیشی تیمی چاودێری ته‌ندروستیش هه‌یه له‌شه‌قامه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه‌مامه نه‌به‌ستێت و بگیرێت به‌بری 25 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
ئەو شۆفێرەی هەوڵی خۆ سووتاندنیدا له ژێر فشاری دهروونیدابووه
له‌لایه‌كی تره‌وه و بۆ به‌دواداچوونی هه‌وڵی خۆسووتاندنی شۆفێرێك و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن هاووڵاتیهكهوه كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته (فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی عیراق) له كه‌ركوك، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی دروستكردووه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه رائید عامر شوانی وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك، به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند لیژنه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی له‌و رووداوهكردووه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و شۆفێره‌ی له یه‌كه‌مین رۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌وڵی خۆسووتاندنی داوه له‌ژێر فشاری دهروونیدابووه. وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك رونیشیكرده‌وه لیژنه‌كه رای لایه‌نی ئه‌منی و هاوڵاتیهكهشی وه‌رگرتوه و ده‌ركه‌وتوه كه شۆفێره‌كه دوور له بریار و رێنماییه‌كان هاتۆته ده‌ره‌وه و هاوڵاتیه‌كه دانی به‌وه‌شداناوه كه له‌ژێر فشاری ده‌روونیدا ئه‌و كاره‌ی كردووه. رۆژی هه‌ینی 19/2 له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵی هه‌وڵێك بۆ خۆسووتاندنی هاوڵاتیه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه و له‌پارێزگای كه‌ركوك لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌زوویی هاتنه سه‌ر هێڵ و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه پێكهێندرابوو.
سه‌باره‌ت به دواین ئاماری كۆرۆناش له كه‌ركوك سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له1/2 تا 20/2 ، 800 حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا له‌پارێزگای كه‌ركوك تۆماركراوه. له‌و ماوه‌یه‌دا 1149 توشبووی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا 7 كه‌سیش به‌كۆرۆنا له‌كه‌ركوك گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌ماوه‌ی ساڵی 2021 و له1/1 تا 20/2 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌ركوك تووشی كۆرۆنا بوون بریتیه له 3623 كه‌س و له‌و ماوه‌یه‌دا 6050 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كه‌ركوك تۆمار كراوه و 31 كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆنا له كه‌ركوك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێژه‌ی مردن بە کۆرۆنا%2.2. چاكبونه‌وه‌ش %96،3
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك كۆی توشبوانی كۆرۆنا له‌مانگی دووی ساڵی پاره‌وه تا20/2/2021 كۆی ئه‌وانه‌ی توشی كۆرۆنا بوون 35551 كه‌سه و له‌و ماوه‌یه‌دا 34243 توشبووی كۆرۆنا له كه‌ركوك چاكبونه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا 816 كه‌سیش به كۆرۆنا له‌كه‌ركوك گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئێستاشدا ته‌نها 23 نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فای 14ی شاری كه‌ركوكدا ماونه‌ته‌وه كه به وته‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك هه‌شت نه‌خۆشیان پێویستیی به‌چاره‌سه‌ری چڕ هه‌یه. هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك رێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌كه‌ركوك گه‌یشتۆته %96،3 و رێژه‌ی مردنیش به‌كۆرۆنا له‌كه‌ركوك گه‌یشتۆته 2،2% .
63 جار بینراوە