سەرەکی » مانشێت » ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراقپەڕە 2

ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق

عیراق ئامادەكاریی دەكات بۆ دەستپێكردنی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا و وەزارەتی تەندروستیی عیراقیش رایگەیاند: زیاتر لە 3 ملیۆن دۆزی ڤاكسینەكە دەگاتە عیراق.

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، رایگەیاند: تا كۆتایی ئەم مانگە دابەشکردنی ڤاكسینەكە بەسەر كارمەندانی تەندروستی و دەزگا ئەمنییەكان و بە تەمەنەكان دەستپێدەكات و 3 ملیۆن و 400 هەزار دۆزی ڤاكسینەكە دەگاتە عیراق.

هەروەها بەپێی هەواڵێكی PUKmedia، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە «بڕیارە تا هەفتەی یەكەمی مانگی سێ، ڤاكسینی كۆرۆنا بگاتە هەرێمی كوردستان و سەرەتا بەو كەسانە دەدرێت كە لە نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشكییەكان كار دەكەن، هەروەها بە بەساڵاچووان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە».

 346 جار بینراوە