سەرەکی » هەمەڕەنگ » سێ دەستنووسی شاژنە دیانا بۆ فرۆشتن

سێ دەستنووسی شاژنە دیانا بۆ فرۆشتن

رۆژنامەی «دەیلی مەیلی» بەریتانی بڵاویکردۆتەوە کە لەناوەڕاستی مانگی سێدا سێ نامەی دەستنووسی «شاژنە دیانا» لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت. نامەکان «شاژنە دیانا» لەوکاتەدا نووسیوونی کە لە شازادە «چارلز» جیابۆتەوەو ناردوونی بۆ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی.

یەکێک لە نامەکان «شاژنە دیانا» ناردویەتی بۆ «لوسیا فلیشا دی لیما» هاوڕێی کە هاوسەری باڵیۆزی بەرازیل بووە لە بەریتانیا. «شاژنە دیانا» یەکێکی تر لە نامەکانی بۆ هاوڕێی نزیکی «رۆجەر برامیل» لێپرسراوی باڵای شاری «وستمنستر». نووسیووە. سێیەمین نامەش «شاژنە دیانا» بۆ هەردوو منداڵەکەی «ولیام و هاری» نووسیووە.

 336 جار بینراوە