نۆڤاك جۆكۆڤیچی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی توانی ریكۆردێكی مێژوویی رۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه یه‌كسان بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانان پارێزگاری له پێگه‌كه‌ی كرد.
نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌هۆی نه‌بوونی هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك كه ژماره خاڵه‌كانی له 250 خاڵ زیاتر هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئهونۆی به‌خۆوه نه‌بینیوه، به‌ڵام بۆ جۆكۆڤیچ ریزبه‌ندییه‌كی مێژووییه.
جۆكۆڤیچ به پارێزگاری كردن له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ژماره‌ی ئه‌و هه‌فتانه‌ی له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان بووه گه‌یانده 310 هه‌فته‌و ریكۆردی فێدره‌ری یه‌كسان كرده‌وه كه نزیكه‌ی 10 ساڵه پارێزگاری لێكردوه.
فێدره‌ر ساڵی 2012 توانی ریكۆردی پیت سامبراس بشكێنێت كه خاوه‌نی 286 هه‌فته بوو له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و دواتریش ریكۆرده‌كه بكات به 310 هه‌فته.
جۆكۆڤیچ كه به‌جیاوازی زیاتر له 2000 هه‌زار خاڵ له پێش نزیكترین ركابه‌ری دێت هه‌فته‌ی ئاینده ریكۆردی فێدره‌ر ده‌شكێنێت و ده‌بێته خاوه‌نی ریكۆردی مانه‌وه له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بۆ زۆرترین هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك.
204 جار بینراوە