سەرەکی » وەرزش » ئینته‌ر ره‌نگه‌ بچێته‌ ژێر ركێفی قه‌ته‌رییه‌كانه‌وه‌

ئینته‌ر ره‌نگه‌ بچێته‌ ژێر ركێفی قه‌ته‌رییه‌كانه‌وه‌

یانه‌ی‌ ئینته‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی ئیتاڵیایه‌ له‌ رووی داراییه‌وه‌ به‌ دۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕده‌بێت و به‌هۆی ئه‌مه‌ش به‌رپرسان و هانده‌رانی یانه‌كه‌ به‌ ترسه‌وه‌ چاوه‌ڕێی گفتوگۆی فرۆشتنی به‌شێك یاخود ته‌واوی پشكه‌كانی یانه‌كه‌ن كه‌ ئێستا كۆمپانیای سۆنینگی چینی خاوه‌نیه‌تی.

سۆنینگ به‌هۆی كۆرۆنا توشی قه‌یرانی دارایی قوڵ بۆته‌وه‌ و پێویستی زۆری به‌ 200 ملیۆن یۆرۆ هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیاری داوه‌ یانه‌ی‌ ئینته‌ر بفرۆشێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا و یاسای نوێی حكومه‌تی چین كه‌ به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ تۆپی پێ دا دروست كردوه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان تا ئێستا ته‌نها سندوقی بی سی پارتنه‌ری ئه‌وروپی گفتوكۆی بۆ كڕینی ئینته‌ر كردوه‌، به‌ڵام به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی ئیتاڵیا له‌ چه‌ند سه‌عاتی رابردوو له‌لایه‌نێكی نوێ هاتۆته‌ نێو گفتوگۆكه‌وه‌.

پێگه‌ی‌ كاڵچۆ میركاتۆی به‌ناوبانگ ئاشكرای كرد كۆمه‌ڵه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی نوێ ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ بكڕێت كه‌ ئه‌ندامن له‌ سندوقی قه‌ته‌ر و خاوه‌نی پاره‌یه‌كن كه‌ ده‌توانن داواكارییه‌كانی خاوه‌نه‌كانی ئێستای ئینته‌ر جێ به‌جێ بكه‌ن.

سندوقی وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ر خاوه‌نی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمانه‌و چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری تری عه‌ره‌بیش خاوه‌نی یانه‌ن له‌ ئه‌وروپا له‌نێویاندا یانه‌كان مان سیتی و شیفیڵد و ئه‌لمێریا و دێربی كاونتی.

به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ش كه‌ كۆمپانیای سۆنینگ دایناوه‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ دواین رۆژ ده‌بێت بۆ كۆتایی هێنان به‌ فرۆشتنی یانه‌كه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دوپاتیان كرده‌وه‌ كۆمپانیای پیریلی به‌ناوبانگ وه‌رزی داهاتوو لۆگۆكه‌ی‌ له‌سه‌ر درێسی ئینته‌ر نامێنێت و بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ ناكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای 25 ساڵ له‌ سپۆنسه‌ری
كردنی یانه‌كه‌.

 396 جار بینراوە