سەرەکی » هاوپۆل نەکراو (پەڕە 4)

هاوپۆل نەکراو

پەیامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادی سێ ساڵەی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال

خوشک وبرایانی بەرێز گەلی تێكۆشەری كوردستان سێ ساڵ لەمەوبەر و لە پایزێكی وەك ئەمرۆدا، گەلی كوردستان و سەرجەم عیراقییەكان، پرۆسەی دیموكراسی و ئاشتی و پێكەوەژیان لەوڵاتەکەمان ڕابەرێكی هەڵكەوتوو، تێكۆشەر و پێشمەرگەی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی ڕزگاریخوازی و دیموكراسیان لە دەست دا ،عیراقی دیموكرات و فیدرالیش یەكەمین سەركۆماری هەڵبژێراوی گەلپەسەندی بەرەو كاروانی جاودیدانی و نەمری بەرێكرد. لە رێكەوتی (3/10/2017) دڵە ...

زیاتر »

لە کاریلەوانی و قەرەچاوشارکێوە بۆ یاری پۆپجی

ئینتەرنێت و منداڵانی گوند چەرخەی مێژوو بەشێوازێک دەخولێتەوە، ڕۆژانە کۆنتاکت لەگەڵ جیهاندا ئاسان بووە، ئەم کۆنتاکت و پەیوەندییە لەسەر ئاستە جیاوازەکانی تەمەن و جوگرافیا جیاوازەکانیش، تاڕادەیەک جیاکاری ناکات. منداڵانی گوندیش لەم بارەیەوە بۆچونیان جیاوازە و منداڵێک دەڵێت: «ئاوایی شاری یاری و جێگایەکی نییە بۆ مناڵ، ئێستا قوتابخانەیش نییە تاکو بە دەرس و دەوامی خۆمانەوە سەرقاڵ بین بۆیە ڕۆژانە دەبێت هەر ...

زیاتر »

روونکردنەوەیە‌ك بۆ رای گشتی

لە ماوەی رابردوودا لێدوانێک بە ناوی بە‌ڕێز بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێک کەناڵی میدیایی بڵاو بوویە‌وە‌. لەبەر هەستیاری دۆخەکە لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام. بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیە‌م پابەندە ...

زیاتر »

یۆنان سنووری خۆی لەگەڵ توركیا تۆكمەتر دەكات

بە مەبەستی بەرگرتن لە لێشاوێكی دیكەی پەنابەران كە دەیانەوێت بە نایاسایی بچنە ئەو وڵاتەوە، یۆنان هێزی ئەمنی و سەربازیی زیاتر لە سنووری خۆی لەگەڵ توركیا بڵاودەكاتەوە. ئاژانسی دەنگوباسی سكای نیوز بڵاویكردەوە: حكومەتی ئەسینا ترسی ئەوەی هەیە، بە هۆی گرژی نێوان توركیا و ئەوروپا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. ئەمجارەش حكومەتی ئەنقەرە كارتی پەنابەران وەكو فشارێك لە دژی ئەوروپا بەكاربهێنێت. ئاماژەی ...

زیاتر »

چین… لەڕوانگەی دیبلۆماتێكی كوردەوە

چین .. لە ڕوانگەی دیبلۆماتێكی كوردەوە، نوێترین بڵاوكراوەی كوردستانی نوێیە لە نووسینی باڵیۆز د. محەمەد سابیرەو بەم زووانە لە مەراسیمێكدا بەسەر خوێنەران دابەشدەكرێت. ئەم كتێبە، ئەزموونی وڵاتی چین و وردەكارییەكانی لە روانگەی باڵیۆزێكی كوردەوە دەگێڕێتەوە كە چەندین ساڵ وەكو باڵیۆزی عیراق لەو وڵاتە بووە، لەگەڵ چەندین وێستگەی مێژوویی چین، كە گەیشتووە بەم وڵاتە زلهێزەی جیهان. تەوەرەكانی كتێبەکە دابەشبووە بەسەر چەند ...

زیاتر »

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی راوێژکاری دیبلۆماسی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق

زۆر بەداخم بۆ کۆچی دوایی هاوڕێی ژیانم، سیاستمه‌دار و دیبلۆماتکاری لێوه‌شاوه، کادیر و پێشمەرگەی دێرین و راوێژکاری دیبلۆماسی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ‌ کاک ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی. ھەڤاڵ ئەحمەد بامەڕنی دیبلۆمات و پێشمەرگە و نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووه‌، لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی و پاشان وه‌ک باڵیۆزی عێراق لە سوید و ئیتاڵیا ده‌ست به‌کاربووه‌، له‌کۆنگرە و کۆبوونەوەکانی سۆشیال- ئینتەرناسیۆنال و چەندین کۆربەندی ...

زیاتر »

بارسێلۆنا سیتیێنی دوور خسته‌وه‌ و واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد

یانه‌ی‌ بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كیكی سێتیێنی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی‌ دوورخسته‌وه‌و راشیگه‌یاند رۆژی 15ی 3ی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ ده‌كرێت، به‌مه‌ش ئیداره‌ی یانه‌كه‌ بۆ وه‌رزی داهاتووش یانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات. دوای شكسته‌ كه‌مه‌رشكێنه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر بایرن مونشن ده‌نگۆی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی له‌ یانه‌كه‌ به‌رز بۆوه‌و هه‌مووان داوای گۆڕانكاری ریشه‌ییان كرد و به‌هۆی ئه‌مه‌ش ئیداره‌ی یانه‌كه‌ بڕیاری دا رۆژی 2 شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكات. دوای 4 ...

زیاتر »

سیمۆنا هالیپ پاشه‌كشه‌ی له‌ گراندسلامی ئه‌مریكا كرد

سیمۆنا هالیپی دووه‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی چووه‌ ریزی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌ پاشه‌كشه‌كردنیان له‌ به‌شداری كردن له‌ گراندسلامی ئه‌مریكا راگه‌یاند. ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ راگه‌یاندراوكێكدا ئاشكرای كرد كه‌ ته‌ندرستی خۆی و تیپمه‌كه‌ی‌ له‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانێت له‌م كاته‌دا له‌و ئه‌وروپا بمێنێته‌وه‌و گه‌شت نه‌كات بۆ ئه‌مریكا. هالیپی خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی رابردوو ویمبڵدۆن له‌ماوه‌ی‌ رابردوو رایگه‌یاندبوو هێشتا ...

زیاتر »

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە لاھور شێخ جەنگی دەکات

بەڕێز لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سڵاو رێز بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، بەگەرمی پیرۆزبایی لەجەنابتان و خانەوادەبەڕێزەکەتان ، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم ، ھیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموولایەک و ئارامی ، تەبایی و سەقامگیریی زیاتر بۆ کوردستان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت ، جەژن و بۆنەکانی داھاتووشمان لەبارو کەشێکی باشتردا بکەینەوە . ...

زیاتر »

راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی ٢٢-٦-٢٠٢٠

لەبەر رۆشنایی بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی تەمویلی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕی ٢١ لەسەد و بە تەمویلکردنی لە ٧٩لەسەدی کۆی مووچە تەنھا بۆ ( یەک مانگ) کۆبوونەوەی نائاسایی مەکتەبی سیاسیی رایگەیاند : وێڕای پشتیوانی خۆی بۆ تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم بە بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەرێزەکانەوە بۆ بەشداریکردنیان لەم بڕیارە لەگەڵ سەرجەم پێکھاتەکانی ...

زیاتر »