سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 5)

ره‌وته‌كان

48 كەس خۆیان بۆ سەرۆك وەزیران كاندید دەكەن

بۆ گرتنەدەستی پۆستی سەرۆك وەزیران و جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، تائێستا 48 كەس داواكارییان پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كردووە، بەڵام زۆرێك لەو ناوانە یان جێگەی رەزامەندی حزب و لایەنە سیاسییەكان نیین، یان لەلایەن خۆپیشاندەران و شەقامی عیراقییەوە رەتدەكرێنەوە. عەباس عەتافی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان لە 21ی كانوونی یەكەمی 2019 لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، تائێستا 48 ...

زیاتر »

دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكان بڵاودەكرێتەوە

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاندبوو، لەسەرەتای خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدا و پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، 29 كەس لەچالاكوانانی مەدەنی كراونەتە ئامانج و رفێندراون و دواتر كوژراون. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق لە 22ی كانوونی یەكەمی 2019 بڵاوكرایەوە»لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی لە بەغدا و پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق 29 كەس لەچالاكوانانی مەدەنی كراونەتە ...

زیاتر »

پرسی دیارییكردنی كاندید بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق رەتیدەكاتەوە تائێستا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دیاریی كرابێت و ناكۆكییەكەش لەئێستادا لەو بارەیەوە لەنێوان هەردوو كوتلەی بنیاتنان (هادی عامری و نوری مالیكی) و كوتلەی چاكسازییە كە لەلایەن سائیرون و سەدرییەكانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دادگای فیدراڵی لەبری دیاریی كردنی گەورەترین كوتلە، وەك نەریتی پێشینەی خۆی، لێكدانەوە یاسایی و دەستورییەكان دەخاتەڕوو، بەو پێیەی «گەورەترین كوتلە ئەو كوتلەیەیە كە ...

زیاتر »

ئەمریكا: لە عیراق وەڵامی یەكلاكەرەوەمان بۆ ئێران دەبێت

لەم ماوەیەی دواییدا، بنكەكانی ئەمریكا لە عیراق لەلایەن چەند گروپێكی چەكدارەوە كرانە ئامانج، دەركەوتووترین ئەو هێرشانەش بۆسەر بنكەی «عین ئەسەد» بوو لە پارێزگای ئەنبار كە بە سەرەكیترین بنكەی سەربازی ئەمریكاییەكان لە عیراقدا دادەنرێت. واشنتۆن پێیوایە، بۆردومانكردنی بنكەكانی لە عیراق، لەلایەن ئەو گروپە چەكدارانەوەیە كە لەلایەن تارانەوە پشتیوانیان لێدەكرێت، بۆیە هەندێك لە بەرپرسانی ئەمریكایی، هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەكەن و توندترین كاردانەوەش لەو ...

زیاتر »

ناوێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندید دەکرێت

ڕۆژنامەیەكی عەرەبی دەڵێت، دوو شەممەی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی وەك كەسێتییەكی سەربەخۆ بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە كاندید دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەریەك لە شەقامی عیراقی و هێزە كوردییەكانیش لە پەرلەمانی عیراق، ڕاوبۆچوونی خۆیان هەیە كە پێناچێت وەك كەسێتییەكی پەسەندكراو كاندیدكردنی (سودانی) بۆ پۆستەكە قبوڵ بكەن. ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) لە 14ی كانوونی یەكەمی 2019 لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی ...

زیاتر »

رەوشی عیراق ئاڵۆزە و داوای هێوربوونەوە دەكات

لە سایەی سەركوتكردن و كوشتن و برینداركردنی بەردەوامی خۆپیشاندەران، تا دێت رەوشی عیراق روو لە ئاڵۆزبوون دەكات، لایەنە سیاسییەكانیش لەبری دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی ئەم تەنگژەیە، پێشنیازی نەزۆك و ناكامڵ پێشكەش دەكەن و هیچ لایەنێك لەبری لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاری و رادەستكردنی قۆناغی داهاتوو بەو لایەنانەی خۆیان بە هەڵگری مەشخەڵی چاكسازی دادەنێن، سورن لەسەر دەستگرتن بەو دەستكاوتانەی كە پێشتر لەسەر بنەمای ...

زیاتر »

ئەمریكا سزاكان بەسەر توركیادا دەسەپێنێت

بەهۆی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا بۆسەر باكووریخۆرئاوای سوریا و كڕینی سیستمی (S-400) ڕوسی، لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەنگیدا بە سەپاندنی سزاكان بەسەر توركیا، هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشەی داخشتنی هەردوو ینكەی (ئینجەرلیك) و (كۆرجیك)ی كردبوو لە وڵاتەكەیدا، گەر واشنتۆن سزاكانی بەسەر توركیا بسەپێنێت. دەنگ لەسەر سەپاندنی سزاكان دەدرێت لەبەرانبەر ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا بۆسەر باكووری ڕۆژئاوای سوریا و كڕینی سیستمی ...

زیاتر »

پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەكان لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا

پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی زیندانییەكان لەنێوان واشنتۆن و تاران، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە هەنگاوێكی باش بۆ كرانەوەی هەردوو وڵات بەڕووی یەكتر و دەستپێكردنی گفتووگۆ لەنێوانیاندا دادەنرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هێشتا ئیدارەی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر كۆماری ئیسلامیدا دەكات و هێشتا ئاڵۆزییەكان لەنێوان هەردوو وڵاتدا هێورنەبوونەتەوە. ئاڵوگۆڕی تەواوی زیندانییەكان برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاندبوو» هەوڵەكانیان ...

زیاتر »

لە ئەستانە یەكپارچەیی خاكی سوریا تاوتوێكرا

هەریەك لە روسیا و توركیا و ئێران، جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا دەكەنەوە و بە پێویستی دەزانن، هەموو هێزە چەكدارەكانی لە تەواوی خاكی سوریا و لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، نەمێنن. هەرسێ وڵاتی روسیا و توركیا و ئێران لە راگەیەنراوی كۆتایی دانوستانەكانی ئەستانە كە لە نور سوڵتانی پایتەختی كازاخستان لە 11ی كانوونی یەكەمی 2019 بەڕێوەچوو رایانگەیاند»پێویستە گرنگی بە ...

زیاتر »

ئیسرائیل بە ناچاری روو لە هەڵبژاردنی سێیەم دەكات

دوای دوو گەڕی هەڵبژاردن، نە (لیكۆد) بەسەركردایەتی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، و نە (شین سپی) بە سەركردایەتی بینی گانتس توانیان حكومەتێكی ئیئتیلافی پێكبهێنن و ئیسرائیل لەم تەنگژە سیاسییەی ئێستا تێییكەوتووە رزگاربكەن، بۆیە گرتنەبەری رێڕەوی هەڵبژاردنی سێیەم دوایین رێگەچارەیە كە دەبێت حزبەكانی ئیسرائیل بە ناچاری بیگرنەبەر. بەرەو هەڵبژاردنی سێیەم پەرلەمانی ئسرائیل « كنێست» لە 11ی كانوونی یەكەمی 2019 بڕیاریدا خوێندنەوە ...

زیاتر »