سەرەکی » وتار » جەمال ئارێز (پەڕە 11)

جەمال ئارێز

ئەم هەفتەیە

گەرمترین رووداوەكانی هەفتەی رابردوو لەسەر ئاستی هەرێم رەدو بەدەلی نێوان گۆڕان ‌و كۆمەڵ لەلایەك‌و پارتییە لەلایەكی تر‌و هەروەك سەردانە مەكوكییەكانی سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بوو بۆلای لایەنە سیاسییەكان‌و دوا لێدوانی مەسعود بارزانی بوو لەبارەی ریفراندۆم ‌و بڕیارەكەی دادگای فیدرالی ‌و پێشێلكارییە دەستوورییەكانی بەغدا، لەسەر ئاستی عیراقیش جموجۆڵە سیاسییەكان بەئاراستەی دروستكردنی هاوپەیمانیی نوێ‌و گۆڕینی نەخشەو هەیكەلی سیاسی هاوپەیمانێتی ‌و قەوارەكان‌و ...

زیاتر »

ئەم هەفتەیە

لەسەر ئاستی ناوخۆیی كوردستان هیچ پێشڤەچوونێك بەدیی ناكرێت، حزبەكان بە حەق ‌و ناحەقەوە سازش لەسەر هیچ بەرژەوەندییەكی حزبی ناكەن بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانی‌و نەتەوەییەكان‌و سەروەركردنی یاسا. ئەو هەشت مانگەی تەمەنی پەرلەمان كە درێژكراوەتەوە، ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە دوای ئەو وادەیە هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، بۆیە پێدەچێت لەئێستاوە حزبەكان «بێ هەڵاوێركردن» بەرە بەرە تای هەڵبژاردن گرتبێتنی ‌و پێیان وابێت ...

زیاتر »

ئەم هەفتەیە

هەڵمەتی «بنبڕكردنی گەندەڵی» سعودیەو لێپێچینەوەكانی ئەمریكا لە راوێژكارو دەستەو دایەرەی ترەمپ ‌و دۆخی ئاڵۆزاوی لوبنان، ئەو بابەتە گەرمانەن كە لەكۆتایی هەفتەی رابردوو و سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەشێكی زۆری میدیا جیهانی ‌و ئیقلیمییەكانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، بەڵام هیچ كام لەو بابەتانەش ناكرێت بە دابڕاوی لە كوردستان ‌و عیراق‌و هاوكێشە ناوچەییەكان لێی بڕوانین‌و دەهێنێت هەریەكەیان جۆرێك لە سەرەداوەكانی بدۆزینەوەو بیانبەستینەوە بەم دۆخە ...

زیاتر »

ئەم هەفتەیە

ئەم هەفتەیە ئەگەرچی ئاڵوگۆڕێكی ئەوتۆ لەمەیداندا بەدیناكرێت، بەڵام لەڕووی لێدوان و دژە لێدوانەوە پڕاوپڕبوو لە گۆڕانكاریی ‌و هەڵبەزودابەزی هەڵوێستی سیاسی، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی كوردستان ‌و چ لەسەر ئاستی عیراق ‌و ناوچەكەش، كە دیارترینی ئەو قیل‌و قالانە هەڵپڕوكاندنی چەپكە گەڵای «مووچە دێت ‌و مووچە نایەت» بوو كە ئەمەیان بۆ خەڵك لەم بێ دەرەتانی‌و گیرفان بەتاڵییەدا گەرمترین ‌و گوێلێگیراوترین ‌و خوێنراوەترین ...

زیاتر »

ئەم هەفتەیە

ریفراندۆمەكەی باشووری كوردستان لە عیراق ‌و كەتەلۆنیا لە ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە دروشمەكانی دیموكراسی ‌و مافی مرۆڤ-ی كارپێكراو «نەك وەك فەلسەفە» لە سەر ئاستی جیهان، هیچ نییە جگە لە درۆیەكی گەورەو شاخدار‌و جۆرێكی تر لە خۆڵكردنە چاوی مرۆڤایەتی. رووداوەكان ئەوەیان سەلماند كە دیموكراسی ‌و مافی مرۆڤ-ی كارپێكراو لەسەر ئاستی جیهان تەنها چەكێكە بەدەستی زلهێزەكانەوە لەسەر هەموو ئاستەكانی «نێودەوڵەتی، ئیقلیمی، لۆكاڵی». ...

زیاتر »

ئەم هەفتەیە

هێشتا پەتای خۆهەڵكێشان بەرینەداوین، سێ ساڵ لەمەوبەر كاتێك هەموو رۆژنامە بیانییەكان بەشان ‌و باهۆی پێشمەرگەدا هەڵیان دەگوت، هەرچی راست دەبۆوە دەیوت: «پێشمەرگە ئەفسانەی گەلێكی بێ وڵات»، «پێشمەرگە شكێنەری تەلیسمی دێوەزمەی داعش»، «پێشمەرگە لەجیاتی هەموو جیهان شەڕی دڕندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی دەكات»‌و لەولاشەوە هەر سەرۆك ‌و وەزیرو گزیری وڵاتان بوو كە سەردانی بەغدایان دەكرد، دەهاتنە كوردستان‌و سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان دەكرد، هەر ئەوكات ...

زیاتر »

ئەم هەفتەیە

ئه‌گه‌رچی كۆچی دوایی مامی گه‌وره‌ هێشتا تاساندومی، به‌جۆرێك نه‌ك له‌ رۆژنامه‌، به‌ڵكو له‌ په‌یجی خۆم له‌ فه‌یسبوك-یش نه‌مده‌توانی هیچ بنووسم ‌و به‌جۆرێك وه‌ك شاعیری گه‌وره‌ گۆران ده‌موت: «چی بنووسم خوایه‌ هێزی ئینشایه‌»، به‌ڵام رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌جۆرێك بوو كه‌ لاڵیشی ده‌هێنێته‌ قسه‌، به‌ڵام ئاخۆ تانوپۆی رووداوه‌كان به‌و ئاڵۆزكاوییه‌، چی ده‌هێڵێته‌وه‌ بۆ وتن؟ -1-  هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكێشه‌كه‌ ...

زیاتر »