سەرەکی » وتار » ستران عه‌بدوڵڵا (پەڕە 2)

ستران عه‌بدوڵڵا

عیلاجی ئەم فۆبیا عیراقییە بكەین

لەناو راڕەوەكانی سیاسەتی عیراقیدا، لەناو شەقامی عیراقیدا، مەیلێكی بنمیچ بەرزی شۆڤێتی دژی كوردستان ‌و سیاسەت ‌و داخوازییەكانی هەن كە دەبێت بزووتنەوەی سیاسیی، كوردستان ‌و بەتایبەتیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كار لەسەر چارەسەركردنی بكەن. مەسەلەكە خەریكە شێوەی فۆبیایەك وەردەگرێت ‌و ئەگەر زۆر بخایەنێت، بیركردنەوەی ساغ و سەلامەت لە سیاسەتی عیراقیدا ناهێڵێت ‌و ئێ سەرەنجام وەك پەرچەكردارێكیش بێت سیاسەتی كوردستانی ئالودە دەكات. هیچ ...

زیاتر »

بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان…

بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان بزووتنەوەی مافەكانە لە زۆر كۆڕ و كۆبوونەوەی میتینگی كوردستاندا باسوخواس و گفتوگۆیەكی زۆر لەسەر یاسا و رێساكان، رێكارە قانونییەكان و چوزانم خۆ گونجاندن لەگەڵ بڕگە و پڕگالە یاساییەكان دەكرێت. مرۆڤ ناتوانێت دوو رازی دڵی خۆی بڵێت، رێ بۆ ئەندێشە و خەیاڵی خۆش بكات كە لە فەزایەكی كراوەدا لە شەقەی باڵبدەن یەكسەر بە بازگەی یاسا و ھەنجەتی ...

زیاتر »

نۆتی ناكام

نووسینم هەیە تەواوم نەكردووە. نووسینتان هەیە تەواوتان نەكردووە. نووسینێك لە شوێنێكەوە دەستی پێكردووە لێ لە شوێنێك نەگیرساوەتەوە. فاریزەو كۆما هەیە ‌و نوقتە سەری دێری نییە. بڕگەی لێ قیت بۆتەوە ‌و بڕگەی لێ عاسێ بووە. وەك دێر ‌و ڕستە لە قورگا گیری خواردووە. هاوارێكی تاساو ‌و حەسرەتێكی لە جێدا پێكوتەكردوو، ناگەرێتەوە (سیرتە الاولی‌) ‌و تا (ڤەرسای) یش رایناماڵێ. ئەخول دەڵێ ( ...

زیاتر »

دوو دیوی ناڕەزایەتییەكانی عیراق

رەوتی خۆپیشاندانەكانی عیراق گوزارشتێكی دووپاتە لەسەر پرەنسیپی هەموو دیاردەیەك دوو دیوی هەیە. دیالێكتێكی بەرجەستەیە لەسەر دوو دیوی هەر مەسەلەیەك. خۆپیشاندانەكان (رەوا)ن، چونكە دەستەبژێری حوكمڕان، كە لێرە زیاتر دەستەبژێری شیعە دەگرێتەوە، شكستیان هێنا لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسیی پۆست رژێمی بەعس (2005-2019). بەڵگە ئەوەیە وڵاتێكی خاوەن نەوت، گوزەرانی خەڵكەكەی بەوشێوە كە لە تاوا شۆڕشیان بەرپا كردووە. مانای وایە ئەم دەستەبژێرە ئابووری وڵاتی ...

زیاتر »

مامەڕیشە؛ رەمزێك هەمیشە لە دڵدایە بۆ بەرەنگاریی تەعریب لە دوێنێ و لە ئەمڕۆشدا

مامەڕیشە كوڕی راستەقینەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان. رۆڵەی قاڵبووی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان‌و قارەمانی تێكۆشانی شۆڕشگێڕیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، یادیشی دەرفەتە بۆ وەبیرهێنانەوەی عەزمی بەتینی پێشمەرگە لەبەرەنگاری سیاسەتی تەعریب لەكەركوك‌و تەواوی خاكی گەرمیان‌و گەرمەسێردا. مامەڕیشەو نەبەردیی خۆی‌و هاوسەنگەرەكانی لە حەمك‌و لە دەیان روبەڕوبونەوەی ئازایانەدا، هەر رووداوی وێستگەكانی مێژوو نین، بەڵكو ئیلهامبەخشی رابوونەوەو جۆشدانەوەی كوردایەتین، بەو جۆرەی باقی ئەركەكانی خۆی لە خاوەندارێتیی ...

زیاتر »

كوردستان لە وەرزی یەكێتی (نوێبوونەوە)دا

كوردستان و بەسەرهاتەكانی عیراق و ناوچەكە لەبەردەم زیاد لە ئەگەرێكی كراوەدان، سیاسەتی كوردستانیش دەبێ بەسەر پردی باریكدا گوزەر بكات تا گەلەكەمان و بزووتنەوە سیاسییەكەی، بە ساغڵەمی بچنە ئەوبەری پردەكە و چاویان لە پارێزی و قایمبوون بێت و ئینجا دەرەقەتی ئەركەكانی تری سەرشان بێن. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باسكی بەهێزی سیاسەتی كوردستانییە، كە دەبێ دەربەستی ئەركەكانی سەرشانی و شوێن و پێگەی خۆی ...

زیاتر »

نۆتی ناكام

به‌شی دووه‌م نووسینم هەیە تەواوم نەكردووە. نووسینتان هەیە تەواوتان نەكردووە. نووسینێك لە شوێنێكەوە دەستی پێكردووە لێ لە شوێنێك نەگیرساوەتەوە. فاریزەو كۆما هەیە ‌و نوقتە سەری دێری نییە. بڕگەی لێ قیت بۆتەوە ‌و بڕگەی لێ عاسێ بووە. وەك دێر ‌و ڕستە لە قورگا گیری خواردووە. هاوارێكی تاساو ‌و حەسرەتێكی لە جێدا پێكوتەكردوو، ناگەرێتەوە (سیرتە الاولی‌) ‌و تا (ڤەرسای) یش رایناماڵێ. ئەخول ...

زیاتر »

بەیانی كۆنگرەتان باش

ھەڤاڵانی یەكێتی پێكمانەوە بێت و پیرۆزمان بێت كۆنگرەی نوێبوونەوە، كۆنگرەی ئیستحقاقی حزبیی یەكێتییەكان و گەشەپێدانی ژیانی دیموكراتی ناوخۆیی حزبەكەی مام و یەكێتییەكەی ئەركە گەورەكانی كوردایەتی پێشكەوتنخواز و دیموكراتی سەنگین. كۆنگرەیەك كردمانە واقیعی بەرجەستە و شایانی دڵسۆزانی یەكێتی و ھەموومان كۆڵمان نەدا تا كردمانە جەژنی حزبایەتی و دیموكراتی. پێكەوە و … ھەڤاڵ ھەڤاڵ یەكێتی پتەو دەكەین، نوێی دەكەینەوە و سەریدەخەین، پێكەوە ...

زیاتر »

بە برژانگی چاو بینووسینەوە

نۆرەی پەیڕەوێكی تازە ‌و نۆبەتی پڕۆگرامێكی هاوچەرخە. نۆرەی پەیڕەوێكی وایە لەگەڵ ئیستحقاقی سەدەی بیست‌ و یەك ‌و ئەركە تازەكانی یەكێتی لە كایەی حزبایەتی ‌و كوردایەتی ‌و دیموكراتیدا، بگونجێت. وا لیژنەی پەیڕەو و پڕۆگرام مژدەی پەیڕەو و پڕۆگرامی نوێی دا ‌و بڕیارە بیخاتە بەردەم ئیرادەی هەڤاڵانی چوارەمین كۆنگرەوە بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لێبدەن. گفتوگۆی ناو كۆنگرە لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرامی تازە ...

زیاتر »

نۆبەتی ئێمە و ئێوەی نوێبوونەوەخوازە

1 نۆرەی ئەوەیە یەكێتییە كۆنگرەخوازەكان، یەكێتییە دیموكراتخوازەكان ، قسەی خۆیان بكەن و تەوقیتی خۆیان بچەسپێنن و رێنەدەن كەس تەوقیتی خۆی بسەپێنێ. رۆژ و دوو رۆژ كێشە نییە، حەوتی مانگ پێیان نەكرا، ٢١ی مانگ هەموومان پێمان دەكرێت و پێمان دەچەسپێندرێت. تا ئەو رۆژەش جگە لە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان، رووداوی دیموكراسی و نوێبوونەوەی زۆرتریش دەبینین. نۆبەتی ئێوەیە هەڤاڵانی یەكێتی، نۆبەتی نوێبونەوەیە تا كوردایەتی ...

زیاتر »