سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی (پەڕە 1)

شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی

تكایه‌ به‌ (كۆتا)، كۆتایی به‌ ژن مه‌هێنن

ده‌زانم ئه‌وه‌ بابه‌تێكی كه‌مێك هه‌ستیاره‌ و پیاوان زۆر ناوێرن خۆیان له‌ قه‌ره‌ی بده‌ن له‌ ترسی ئێمه‌ی ژن نه‌وه‌ك به‌ دژه‌ژن ناویان ببه‌ین، خۆشمان نه‌ له‌میدیا و نه‌ سۆشیال میدیاش باسی ناكه‌ین، واده‌زانین له‌ توانا و پۆست و پله‌ و هه‌یبه‌تمان كه‌م ده‌كاته‌وه‌. من وه‌ك ژنێك دووه‌م جارمه‌ له‌و ده‌رگایه‌ ده‌ده‌م و رام وایه‌ دیاركردنی رێژه‌ی ژن له‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك و ...

زیاتر »

رانیە، لەنێوان خوێندگا و پەرستگادا!

جاران، هەر دێیەک یا چەند گەڕەکێک یەک مزگەوتی هەبوو. مزگەوت شوێنی خواپەرستی و خوێندگا بۆ فەقێ و پەنا و لانەی حەوانەوەی خەڵکی لاییدە و کاروانچی و پێشمەرگەبوو. خەڵکی دێ بێ بەرانبەر، هاوکاری و خزمەتی مزگەوتیان ئەکرد، لە زستان سەربانە قوڕەکەیان بە باگردان ئەگێڕا و دار و پەرتوویان چاک ئەکردەوە و ڕایەخیان بۆ ئەگۆڕی و نەوت و دارییان بۆ دابین ئەکرد. ...

زیاتر »

لەنێوان گەرمیان و هند!

تابان گەرمیانی و جازڤیندەر سەنگێرا; دوو نووسەر، لە دوو وڵاتی جیا بەڵام هەمان کۆمەڵگای کۆیلەی کۆمەڵێک داب و نەریتی ئایین و پیاوسالاریی! لەو چەند ڕۆژە لە واڵی هاوڕێم تابان گەرمیانی کتێبی (ژنانی باشووری کوردستان، کێشە و کەیس و ڕوداو)م بینی، بەگوێرەی ناوونیشانی کتێبەکەی تۆزێک بۆ ناوەرۆکی چووم و کورتەیەکیشم لە خۆی وەرگرت، تێگەیشتم کە ئەوە ئەزموونی ئیشکردنی خۆیەتی لەگەڵ یەکێتی ...

زیاتر »

شێتی ئێمە و نەخۆشی ئەوان!

وا بۆ 18 ساڵ ئەچێ تێکەڵی کۆمەڵگای ئەوروپی بوومە، لە دوو وڵاتی تا ڕاددەیەک جیا لە سیستمی ژیان وەک سوید و بەریتانیا، تا ئێستا شێتێکم نەدیوە. لێرە بە کەس ناڵێن شێت، کەسیش شێت نیە، هەر نەخۆشیە و ناوێکی هەیە، جوانترین ناویش بۆ ئەوەی لای خۆمان پێی ئەڵێن (شێت) لێرە ئەڵێن، دەروونی ماندووە! لای ئێمە بە(منیشەوە) کە لێرەم، مێشک و دەروونم ...

زیاتر »

دووگیانە و نازانی لە 4 کەس کامیان باوکی مناڵەکەیە!

کارەساتی جەرگبڕی وەک خۆسووتاندن، خۆکوشتن یا کوشتن و سووتاندنی ژن بەدەستی هاوسەر بڵاوئەبێتەوە و تا ئێستاش یا وەک پێویست تاوانباران سزانەدراون یا بە دانیشتنێکی عەشایەری خوێن و گیانی قوربانیەکە ئەفرۆشرێ، یا تاوانبارەکە هەڵدێ یا کەس و کاری قوربانیەکە شەرم لە ئاشکراکردنی تاوانەکەش ئەکەن! ئەو هەموو تاوانە تەنها بە یاسا و بە ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و باوک و برا و ...

زیاتر »

مایەی شانازیی و نیگەرانیشم بوو!

ساڵی 2012 دایکێک و کوڕێکی 6 ساڵی وڵاتێکی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتیمان بۆ هات و لە خانوێک نیشتەجێمکرد. ژنێکی بچووک بە تەمەن بەڵام زۆر وریا و چاوکراوە، هەر زوو مناڵەکەیم لە قوتابخانە و ئەویشم لە سەنتەرێکی فێربوونی زمان ناونووسکرد، زوو فێری زمان بوو، زووش کەوتەسەرپێی خۆی، مەگەر کێشەیەکی هاتباپێش و داوای یارمەتی لەمن بکردایە ئەگینا ئیش و کاری خۆی ڕائەپەڕاند، گیانی هاوکاری ...

زیاتر »

پەروەردە مامۆستای نا مامۆستا!

بەشی دووەم ئێمە چەندە گلەییمان لە سیستمی خوێندن هەیە و لە هەندێک دایکان و باوکان کە تەواو هاوکاری مامۆستایان نین بۆ پەروەردەکردنی مناڵەکانیان لە نواندنی هەڵس و کەوتی جوان لە پۆل، ئەوەندەش گلەییمان لە بەشێک لە (خۆمان وەک مامۆستا) هەیە کە وەک پێویست نین لە پۆل، گلەیی زیاتر و گەورە بۆ وەزارەت و پەروەردە خۆجێییەکان و سەرپەرشتیارانیشە! لە وڵاتە پێشکەوتووەکان، ...

زیاتر »

گابرێلای مەزن!

ساڵی 2002 دوو کۆرسی زمانی سویدیم تەواوکرد و ویستم زیاتر بخوێنم، سۆشیالەکەم گوتی: بۆت نیە زیاتر بەخۆڕایی بخوێنی چونکە مافی پەنابەریت پێ نەدراوە هێشتا، ئەوە لەجیاتی ئەوەی هان و یارمەتی خەڵک بدەن ئەو زمانە سەیر و لنگاوقووچەی خۆیان فێری خەڵک بکەن و پارەشی لەسەربدەن وەک لە بەریتانیا هەیە، ئەبوا پارەش بدەین تا سویدی فێربین، بۆیە بەناچاری چوومە قوتابخانەیەکی تری تایبەت ...

زیاتر »

پزیشکێکی پاککەرەوە!

ساڵی 2002 دوو کۆرسی زمانی سویدیم وەرگرت لە ستۆکهۆڵم. بە حوکمی ئەوەی خۆم پێشتر مامۆستای ڕێزمان بووم، حەزی ڕێزمانی زمانەکانی تریشم هەیە وە کاک ئالانی براشم ئەوکاتە دەمێک بوو لە سوید بوو و زمانەکەی زۆرباش بوو، ماوەیەکی زۆر کاری وەرگێڕانیشی کردبوو، تا راددەیەکی زۆر پشتم پێی بەستبوو و هاوکاری زۆری ئەکردم، ئەوە یارمەتیدەرێک بوو بۆ من کە لەناو پۆلەکەی خۆم ...

زیاتر »

ژن مەهێننە دەرەوە بۆ زیندانیکردن یا کوشتن!

گۆڕانکاری یا خۆگونجاندن لەگەڵ داب و نەریتێکی تر زۆر ئاسان نیە و بە هەموو کەسێک و لە چەند رۆژێک یا مانگێکیشدا ڕوونادا. لەو سی ساڵەی دوایی کوردی زۆر ڕووی لە هەندەران کردووە و هی هەموو بەشەکانیشی تێدایە. هەیە مایەی شانازیی و سەرفرازین، کە ئەیانبینم دڵم ئەفڕێ لە خۆشی سەرکەوتن و کەسایەتی جوانیان، وە هەمانە لە شەرمەزاری زیاتر بۆی نەهێناوین. کۆتایی ...

زیاتر »