سەرەکی » وتار » هێمن عه‌بدولقادر

هێمن عه‌بدولقادر

رقی زۆر بە کەڵکی ژیان نایەت

خەڵکی هەمیشە پرسیاری ئەوە دەکەن کە بۆ چی ئارام نین ؟ خەڵکی هەمیشە دەپرسن بەبێ هیچ هۆکارێک هەست بە دڵتەنگیەکی زۆر دەکەین ! لە راستیدا هەندێک لە توێژینەوە زانستیەکان باس لەوە دەکەن کە هەموو مرۆڤێک لە کاتی توڕە بووندا ژمارەیەک لە خانەی مێشکی لە دەست ئەدات، واتا مرۆڤ کاتێک توڕە دەبێت توڕەیی و قەلەقی و نائارامی ڕۆژانە بێ ئەوەی هەستی ...

زیاتر »

زه‌مانی بێ هه‌یبه‌تی

هەیبەتی هیچ شتێک نەما ، هەموو شتێک لە شوێنی خۆی چوو. جاران ئەگەر لە کۆڵان مامۆستایەکی خۆتت بدیایە حەوت کۆڵان لەترسا هەڵدەهاتی. ئێستا لە فەیس بووک پێکەوە خەریکی شەڕە کۆمێنتن، جاران ڕەئیس عورەفایەکی چوار خەت بە بڕنەوێکەوە یانزە کەسی پێش خۆی دەیا بۆ مەخفەر ، ئێستا کۆڵێک داڵ و نەجمە بەسەر شانتەوەیە لە سەیتەرەکە پێت دەڵێ بۆ کوێ ده‌چی؟! جاران ...

زیاتر »

ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌پچڕێنن

لە دوای ساڵی (١٩٩١) وەفدێکی یوئێن لەگەڵ چوار وه‌رگێڕ چووبوونە بارەگای یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان، وەفدەکەی یوئێن ووتبویان: چیتان پێویستە بۆتان دابین بکەین؟ بەرپرسی بارەگاکەش ووتبووی: داوا لە یوئێن ئەکەین هەنێک تڕوتفاقمان بۆدابین بکات. بە هه‌ر چوار وه‌رگێڕه‌كه‌ هەرچەندیان کردبوو نەیانزانیبوو بە ئینگلیزی (تڕوتفاق) دەڵێن چی! نزیکەی دووساڵیش دەبێت یەک وشەم لەسەر سیاسەت نەوتووە، تەنانەت لە پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکانیشدا ...

زیاتر »

هاوسەرگیری تەلەڤزیۆنیی چییە؟

بۆچی زۆرینەی هاوسەرەکان لە سەرەتای پرۆسەکەدا توشی کێشە و ساردبوونەوە دەبنەوە؟ ئایا ئێوە خەڵەتێنراون؟ گرفتەکە لە کوێدایە؟ کچەکە بە دیار درامایەکی تورکیەوە خەیاڵی ڕۆشتووە و لەواقیع دابڕاوە، پاڵەوانی دراماکە کوڕێکی جوان و ڕۆمانسیە، هەمیشە خۆشەویستەکەی یان هاوسەرەکەی بە (گیانەکەم و دڵەکەم و هەناسەکەم و ئازیزەکەم و مانگەکەم و … هتد) بانگ دەکات، بێگومان ئەم ئەکتەرە (دەقەکەی بۆ نووسراوەتەوە، ئەگینا خۆی ...

زیاتر »

عیشق شتێکی ترە

ئۆشۆ لە کتێبی (پندو اندرز گنجشک)دا چیرۆکێکی ناوازە دەگێڕێتەوە و دەڵێ؛- دوو زانای زیندەوەرزانی کە (ژن و مێرد) بوون لە هیندستان، سەردانی دارستانێکیان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی وەلێ لەناو دارستانی چڕدا لە پڕ کەوتن بەسەر پڵنگێکدا. هەردوولا واتا (ژن و پیاوەکە و پڵنگەکەش) تا چەند خولەکێک واقیان لە یەکتری ووڕما بوو تەنها سەیری یەکتریان ئەکرد، بەڵام لە پڕ پیاوەکە ...

زیاتر »

فیلەکان چۆن کۆنترۆڵ دەکرێن؟

توانای ڕاکێشانی قاچی فیل (١٠٠٠کگم) واتە ته‌ن-ه‌، وەلێ هەمیشە ئێمە فیلەکان دەبینین بە زنجیرێکی باریک و مێخێکی لاواز دەبەسترێنەوە و توانای رزگار بوونیان لەم زنجیر و مێخە نیە کە کێشەکەی ناگاتە ١٠ کیلۆ. جیاوازییه‌کە زۆر زۆرە ، ئەو هێزەی کە سروشت بە فیلی بەخشیوە توانای ڕاکێشانی هەزار کیلۆگرامی هەیە، کەچی ئێستا دیلی دەستی ١٠کیلۆیە! ناتوانێت لە شوێنی خۆی بجوڵێت. نهێنی ...

زیاتر »

دەکرێ لە دوژمنەکانیشمان ببورین

کاتێک مەسیح دەفەرموێ «ئەگەر زللـه‌یەکیان لێدایت، تۆ لاکەی تریشت بخەرە بەر دەستیان تا لێی بدەن». مەسەلەکە ئەوە نییە کە مەسیح بیەوێت شوێنکەوتوانی فێری سەرشۆڕی و تێهەڵدراوی بکات، نا ئەو دەیەوێت وانەیەکمان فێر بکات، ئەو مرۆڤەی کە زللـەیەکی لێدەدەرێت و هیچ کاردانەوەیەکی نابێت و بە و پەڕی ئارامییەوە ڕومەتەکەی تریشی دەخاتە بەر دەستت، مەحاڵە تۆ بتوانی دووبارە لێی بدەیتەوە. مرۆڤ تا ...

زیاتر »

کۆمەڵناسی خێڵ

١ ده‌ڵێ: چوومه‌ دائیره‌که‌ی (چا)یه‌کی بۆ بانگ نه‌کردم. وا ده‌زانێت سوکایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی پێکراوه‌، چونکه‌ له‌ جڤاکی خێڵه‌کیدا جیاوازی نیوان دامه‌زراوه‌کان ناکرێت ( خێزان)و (چایخانه‌)و (فه‌رمانگه‌)و (نه‌خۆشخانه‌)و (زانکۆ)و (کتێبخانە)و (دیوه‌خان) هه‌موویان به‌ یه‌ک ڕیتم وبە یەک به‌مێناڵیه‌ت و به‌ یه‌ک فۆرم ئیش ده‌که‌ن. که‌س نایه‌وێت لەو دۆخە تێبگات کە بۆ نموونە رۆڵی (دیوه‌خان) له‌ رۆڵی (فه‌رمانگه‌)یەک جیاوازتره‌، که‌س نایه‌وێت فێری ئه‌وه‌بێت ...

زیاتر »

خۆشبەختی چییە؟

هێنری فۆرد کە خاوەنی کۆمپانیای بەناو بانگی (فۆرد) و یەکێک لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان بوو، بە جۆرێک خاوەنی زیاتر لە سێ سەد هەزار کرێکار بوو، لە کاتی چاوپێکەوتندا پێشکەشکارەکە لێی پرسی: ئەگەر سەر لەنوێ ژیانێکی تر دەست پێ بکەیتەوە حەز دەکەیت ببیت بەچی؟ هٶنری فۆرد ووتی :- نامەوێت ببم بە دەوڵەمەندترین پیاو، چونکە ژیانم هەمووی بووە بە ئەشکەنجە و ئازار ...

زیاتر »

کۆمەڵناسی سەتەلایت

لە ناوەراست و کۆتایی ساڵی نەوەدەکان، تازە سەتەلایت هاتبووە کوردستان، لە ناو زۆرینەی خەڵکی نەخوێندەوار و تەنانەت (خوێندەوار)ەکانیشدا، ئەو تێگەشتنە لە مێشکی خەڵکیدا خەریک بوو دەچەسپا کە «ئەوەی سەتەلایتی لەماڵەوە هەبێت کارێکی باش ناکات»، بێ ئاگا لەوەی کە سەتەلایت کۆنترۆڵی هەیە و دەشێ کۆنترۆڵ بکرێت، جگە لەوەی سەدان کەناڵی جۆراو جۆری تری هەبوو، ئەوە جگە لەوەی هیچ کەسێک زانیاری نەبوو ...

زیاتر »