سەرەکی » وتار » فەیسەڵ عەلی

فەیسەڵ عەلی

مێژووی یارییەک

زۆرێک عاشقی بوون، چ بە کردار یان بە کۆمپیوتەر یان لەڕێی ئینتەرنێتەوە یاری پێ دەکەن، کێبڕکێی و پاڵەوانێتی بۆ ساز دەکرێت. یاریزان وزە نەرێنێیەکانی تێدا بەتاڵ دەکاتەوە و ماوەیەکی باش لە واقیعی حاڵ دووری دەخاتەوە، هەموو هۆش و خەیاڵی بۆ پلان و چۆنیەتی گەمەکردنی تەرخان دەکات. بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع یارییەکی هاوردە کراوە و بۆتە یارییەکی تاڕادەیەک جەماوەری و دەشێ ...

زیاتر »

فێڵێک ناوی نۆبڵە

گەلێک هۆکار لەپشت ئەو خەڵاتەوەن، کە ئەڵفرێد بێرنهارد نۆبڵ، زانا و پیشەسازیی سویدی دایهێناوە، دیارترین قسە کە دەربارەی ئەو خەڵاتە دەگوترێ ئەوەیە کە بۆ لێخۆشبوون لەو هەڵە و کارە خراپانەی کردوونی دایناوە، لەوەی کە بۆتە هۆکاری کوشتنی هەزاران مرۆڤ بەهۆی ئەو داینەمیتەی کە دایهێناوە، کە بەهۆی ئەوەوە ناوبانگێکی فراوان و سامانێکی ئێجگار گەورەی بەدەستهێناوە. بەڵام ئەوەی نازانرێت ئەوەیە، لە ساڵی ...

زیاتر »

هەندێک خوێ

مرۆڤ مەیلی بەلای بڕواهێنان بە بوونی شتی سیحراوی و سەیردا دەچێت، ئەمەش وای لێ دەکات کە بڕوا بە زۆر خورافات بکەن و داهێنانی تێدا بکات، لەوانە پێداکردنی خوێ، لێدانی تەختە، موروی شین، رەشبینی لە هەندێک ژمارە، ئاژەڵ و باڵندە، پیرۆزکردنی هەندێکی تر. لەو خورافاتانەی باو بوو، پیرۆزکردن بوو بە خوێ و رشاندنی خوێ بە بن دیواری ژوورەکان بۆ دەرکردنی شەیتان، ...

زیاتر »

ئێستا هەڵپەڕە و سەما بکە!

 لە یەکێک لە بۆنە کۆمەڵایەتییە خۆشەکاندا، کە هەستی شادی و دڵخۆشیت پێدەبەخشێت و رۆحت دەکاتە باڵندەیەک و بە ئاسمانی ئەو هۆڵەدا کە لەگەڵ ناسیاوەکانتدا تێیدا کۆبوویتەتەوە دەتفڕێنێت، تێبینی ئەوە دەکەیت کە ژنێک هەوڵی قاییلکردنی هاوڕێیەکی تر دەدات دەستی رادەکێشێت تاوەکو لەگەڵیدا هەڵپەڕێ و سەما بکات، ئەویش بە هەموو هێزی رەتی دەکاتەوە و ئامادە نییە بەشداری بکات. کاتێک پرسیاری ئەوەمان کرد ...

زیاتر »

نەمدەزانی

گالیلۆ گالیلی دەڵێ: «ناتوانی کەس فێری هیچ شتێک بکەیت، بەڵکو تەنیا دەتوانی یارمەتی بدەیت ناخی خۆی بدۆزێتەوە.» کاتێک پرسیارێکیان ئاراستەی ناودارێک کرد سەبارەت بەو سەفەرەی بۆ دۆزینەوەی خۆی کردبووی، کە دوور لە خەڵکی و بە تەنها بەسەری بردبوو، لە وەڵامدا گوتی: زۆر شتم بۆ روون بۆوە کە دەبوو نەیکەم، بەڵام من دەمکرد. چونکە بڕوای تەواوم هەبوو کە وەک کەسێکی ناودار ...

زیاتر »

دەروون رەشەکان

لە رەوتی ژیانتدا کەسانێک دەبینی یان دەناسی قێزت لێیان دەبێتەوە، هەست دەکەیت بەردەوام لەسەر دڵتن، کاتێک لە نزیکتەوە دادەنیشن، هەست بە هەناسەبڕکێ دەکەیت و ئەو شوێنە ئۆکسجینی لێ بڕاوە، ئەو دەروونە جوان و پڕ ئومێدەت لەگەڵ دەروونە رەش و دژ بە خۆشی و بەختەوەرییەی ئەوان ناگونجێت، نیازە پاک و بێگەردەکانت لەگەڵ نیەتە تاریک و رەشەکانی ئەواندا یەکتر دەبڕن، چەند خزمەتیان ...

زیاتر »

خیانەتکاران نیشتمانیان نییە

هیتلەر دەڵێ» حەقیرترین ئەو کەسانەی لە ژیانمدا دیومن، ئەوانەن کە لە داگیرکردنی وڵاتەکانیاندا یارمەتیدەرم بوون» وشەی خیانەت بەپێی وورداو و کەس و شوێنەکەی جیاوازە بەڵام ئەوەی لە یەک پرسدا کۆی دەکاتەوە و زۆرینەی لەسەری کۆکن، ئەوەیە کە خیانەتکار بەهای خۆی وەک مرۆڤ لە بەرامبەر بە شتێک دەفرۆشێت، زۆربەی کات خیانەتکار شەرەف، ئاین یان نیشتمانی خۆی دەفرۆشێت. بە هیچ جۆرێک ناکرێ ...

زیاتر »

کیسەڵ و کەروێشک

کە مناڵ بووین خەیاڵێکی فراوانمان هەبوو کە بەرەو جیهانی خۆشی و چێژ وەرگرتنی دەبردین، کاتێک چیرۆکە خۆشەکانی تایبەت بە بەها و ئاکار و رەوشتی بەرزمان دەخوێندەوە یان بۆیان دەگێڕاینەوە. یەک لەو چیرۆکە بەناوبانگانەی کە ئێستا و پێشتریش خوێندوومانەتەوە و بۆشیان گێراوینەتەوە، ئەویش چیرۆکی کەروێشک و کیسەڵە، کە باس لە کەروێشکێکی خێرا و لە خۆبایی و کیسەڵێکی خاو و خلیچک، بەڵام ...

زیاتر »

رۆبوتی هاوڕێم

لە ساڵی 1956دا پێناسەی زیرەکی دەستکرد کرا، بە توانای ئامێرەکان لەوەی هاوتای عەقڵی مرۆیی و شێوازی کارکردنەکەیەتی، وەک توانای فێربوون و هەڵێنجان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو، جۆن مەکارسی یەکەم کەس بوو کە ئەم زاراویەی لە ساڵی 1956 دانا، بەمجۆرەش پێناسەی کرد « زانست و ئەندازەی دروستکردنی ئامێری زیرەکە». لە ساڵی 2014، ستیڤن هۆکینگی زانای بەناوبانگی فیزیا ئاماژەی کرد ...

زیاتر »

مێشکی مشک و ددانەکانت

دەم دەروازەی سەرەکی لەش و کلیلی تەندروستی مرۆڤە، دو ریز ددان جوانی دەکات، وەزیفەکانی هەمەڕەنگە، هەر لە یارمەتیدانی مرۆڤ لە قسەکردن و خواردن و پێدانی جوانییەک بە رووی مرۆڤ، لەبەر ئەوەی هەر لە کۆنەوە مرۆڤ هەوڵی پاک راگرتنی ددانەکانی داوە بۆ ئەوەی بۆنێکی خۆش لە دەمی بێت، ئایا بیرت لەوە کردۆتەوە، ئەو ئامراز و کەرەستانە چی بون کە مرۆڤ بۆ ...

زیاتر »