سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 2)

هەواڵ

كاردانەوە دژی هێرشەكانی توركیا زیاتر دەبێت

تادێت كاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دژی لەشكركێشی و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا زیاتر دەبێت، بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە بۆ سەر سوریا، كۆببێتەوە. سەرۆك كۆمار: راگرتنی لەشكركێشی توركیا د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسادا قسەی كرد و هەردوولا جەختیانكردەوە لەسەر «راگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و دەستپێكردنی دیالۆگی بنیادنەرانە بۆ ...

زیاتر »

رۆژئاڤا؛ ژمارەی ئاوارەكان گەیشتە 275 هەزار كەس

بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری رۆژئاڤای كوردستان رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا، ژمارەی ئاوارەكان گەیشتۆتە 275 هەزار كەس. رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە ئامارێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە «تەنها لە ماوەی 5 رۆژی هێرشەكانی توركیادا، زیاتر لە 160 هەزار هاووڵاتی ئاوارەبوون». نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریش دەدات لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە رۆژئاڤا بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشەكانی توركیاوە.

زیاتر »

سەرۆك كۆمار:راگرتنی لەشكركێشی توركیا

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بەتەلەفۆن لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، قسەیكردو جەختیانكردەوە لەسەر راگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا‌و دەستپێكردنی دیالۆگی بنیادنەرانە. نیگەرانی خۆیشیان نیشاندا لەبەرامبەر پێشهاتەكانی ناوچەكە‌و دۆخی مرۆیی‌و ناكۆكییەكانی سوریا، گرنگیی رێگەگرتنیش لەگروپە تیرۆریستییەكان بۆ تاوانكاریی دژ بەهاووڵاتیانی سنوورەكە، تەئكیدی لەسەر كرایەوە. پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان سەرۆك كۆمارو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەپەیوەندییەكی دیكەدا، سەرۆك بەرهەم ساڵح‌و مایك پۆمپیۆ وەزیری ...

زیاتر »

حاكم قادر:راگرتنی شەڕ لە رۆژئاوا

شوان كەریم دوێنێ، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، لەگەڵ مامۆستایان‌و فەرمانبەران‌و كارمەندانی یەكە ئیدارییەكانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەندام لەڕیزی رێكخستنەكانی یەكێتی، كۆبۆوەو دواپێشهات‌و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەی بۆ شیكردنەوە. لەبەشێكی وتەكانیدا، حاكم قادر، هەوڵ‌و ماندوبونی دەستەی وانەبێژی‌و پڕۆفیسۆرو مامۆستایان‌و فەرمانبەران‌و كارمەندانی یەكە كارگێڕییەكانی زانكۆكانی بەگشتی، بەرزنرخاند. دووپاتیشیكردەوە: یەكێتی، بێ وچان تاگەیشتن بەئێستای ئازادی‌و سەرفرازیی، كۆڵی نەداوە. لەئاماژەكردنیش ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: یەكێتیی ئەوروپا رۆڵی زیاتر بگێڕێت بۆ راگرتنی شەڕ لە رۆژئاوا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مارتن هوس باڵیۆزی نوێی یەكێتی ئەوروپا لەعیراق، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و رەوشی هەرێم‌و بەغداو رۆژئاوای كوردستانیان كرد. لەكۆبوونەوەكەدا، قوباد تاڵەبانی، لەڕێگەی مارتن هوس-ەوە داوای لەیەكێتیی ئەوروپا كرد رۆڵی زیاتر بگێڕێت بۆ راگرتنی شەڕ لەڕۆژئاوای كوردستان‌و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكە، كە ئەم شەڕە بۆتەهۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار كەس كە تائێستا ژمارەیەكیان هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە. لەو ...

زیاتر »

عومەر شێخ موس:كورد كارتی سیاسی گرنگی لە رۆژئاڤا لە بەردەستە

كوردستانی نوێ لە میانی كۆڕێكیدا لە ساڵۆنی «كوردستانی نوێ»، عومەر شێخ موس سیاسەتمەدار و كەسایەتیی سەربەخۆی رۆژئاڤای كوردستان، دوایین گۆڕانكارییەكانی ئێستای رۆژئاڤای خستەڕوو و ئاماژەی بەوە كرد، باشترین بژاردە بۆ رەوشی ئێستای ئەو بەشەی كوردستان، فراوانكردنی پەیوەندییەكانییەتی لەگەڵ حكومەتی دیمەشقدا. عومەر شێخ موس لە كۆڕەكەیدا چەند سەرنجێكی لە بارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا و دژایەتیكردنی كورد خستەڕوو و رایگەیاند: ...

زیاتر »

״خانەوادەی مام جەلال مەسۆیی ‌و شەهید ئاسۆ، جێی شانازیی گەلەكەمانن״

لەسلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی‌و ئەفسەرانی پێشمەرگەو ئاسایش‌و خانەوادەو هاوڕێ‌و هاوسەنگەرانی، چلەی ماتەمینی پارێزەری خاك شەهید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی و بڕیاری كوڕی، بەڕێوەچوو. لەڕێوڕەسمەكەدا، كە كۆتایی هەفتەی رابردوو بەڕێوەچوو، پەیامی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) گەیەندرایە خانەوادەی مام جەلال مەسۆیی‌و تاجەگوڵی رێزو وەفای خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لەبەردەم وێنەی شەهید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی و ...

زیاتر »

گەندەڵی دەردێکی کوشندەیە

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی (گەندەڵی دەردێکی کوشندەیە) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە نووسینی (عبدالهادی عباس)و وەرگێڕانی (مەحمود قەرەداغی)یە، لەزنجیرە بڵاوکراوەکانی بەشی راگەیاندن و رووناکبیریی مەڵبەندی 1ی ریکخستنی سلێمانی (ی. ن. ک)ە. لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: یەکێ لەو دەردو دیاردە زەق و ئاشکرایانەی ئەمڕۆ لەدنیای سەرمایەداریی و بلۆکی سۆشیالیستی جاران و بگرە لەوڵاتانی جیهانی سێهەم و تازە رزگاربووشدا سەرنج ئەدرێت ...

زیاتر »

داهاتی پەیکەری دڵ دەبەخشرێتە منداڵانی رۆژئاوا

كۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆده‌كشن بڕیاریداوه‌ داهاتی نمایشی فیلمی سینه‌مایی په‌یكه‌ری دڵ له‌وڵاتانی ئه‌وروپا پێشكه‌شی منداڵانی بێلانه‌ی رۆژئاوای كوردستان بكات. باهۆز نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆده‌كشن رایگه‌یاندووە: بڕیاره‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو فیلمی په‌یكه‌ری دڵ له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و یه‌كه‌م شوێنیش له‌سوید نمایشبكرێت، كۆمپانیاكه‌یان بڕیاریداوه‌ داهاتی ئه‌و فیلمه‌ له‌وڵاتانی ئه‌وروپا پێشكه‌شی منداڵانی رۆژئاوای كوردستان بكات كه‌ به‌هۆی هێرشی توركیاوه‌ ئاواره‌بوون. فیلمی په‌یكه‌ری دڵ له‌نووسینی عه‌بدولغه‌فار ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: دیسان غەدر لە كورد دەكرێت

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: پێویستە لەشكركێشییەكانی سەر رۆژئاوا رابگیرێ و چیتر ژن و منداڵ و خەڵكی سڤیل نەكرێنە قوربانی. یەكێتی، كار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەكات دوێنێ كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەردانی مەڵبەندی چەمچەماڵی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا «بۆ ئێمەی كورد زۆر قورسە كە دەبینین هاوپەیمانەكانمان پشت دەكەنە دۆستەكانی خۆیان و خەریكە ناوچەكە دەسپێرن ...

زیاتر »