سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 25)

هەواڵ

لاهای بکوژی حەریری دیاری کرد

دادگای نێوده‌وڵه‌تی‌ تایبه‌ت به ‌لوبنان بڕیاری كۆتایی لەبارەی کەیسی کوشتنی رەفیق حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان دەرکرد و ئەندامێكی حزبوڵڵای لوبنانی بە ئەنجامدەری تاوانەکە ناساند. لە یەکەم کاردانەوەشدا سەعد حەریری کوڕی رەفیق حەریری رایگەیاند، کە ئەمە رۆژێکی مێژوییە بۆ لوبنان. دوێنێ، دادگای نێودەوڵەتی تایبەت بە كەیسی تیرۆركردنی رەفیق حەریری لە شاری لاهای، بڕیاری لەبارەی كەیسەكەوە دەركرد و یەكێك لە تۆمەتبارەكان ...

زیاتر »

نوێنەران هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەكات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەوە بكات. نەدا شاكر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا كە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویانكردۆتەوە، رایگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران پەرلەمانتاران بانگهێشت بكات بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، راشیگەیاند: بەرنامەی كاری كۆبوونەوەکە گفتوگۆكردنە لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن. شایانی باسە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق رۆژی 6/6/2021ی وەک ...

زیاتر »

بافڵ تاڵه‌بانی بۆ ھێزی حه‌فتا: زیاتر گرنگی به‌ مه‌شقی سه‌ربازی بده‌ن

بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و ستایشی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه‌سه‌رباری قه‌یرانی دارایی له‌سه‌نگه‌ره‌كاندان و ھه‌رێم و ھه‌موولایه‌ك ده‌پارێزن. بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی گشتی ھێزه‌كانی حه‌فتای كرد و له‌لایه‌ن مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی حه‌فتا و مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌رپه‌رشتیاری ھێزه‌كانی حه‌فتا و جه‌لال شێخ ناجی لێپرسراوی ده‌زگای ھه‌واڵگری پێشمه‌رگه‌ ...

زیاتر »

ئەنجومەنی وەزیران میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی تاوتوێكرد

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، كۆبۆوە‌و دۆخی دارایی هەرێم و میكانیزمی دابەشكردنی مووچە، تاوتوێكرا. سە‌بارە‌ت بە‌دابە‌شكردنی مووچە‌، پاش رێكەوتن لە‌گە‌ڵ بە‌غداو بە‌رچاوڕوونیی زیاتر لە‌بارە‌ی دۆخی دارایی هە‌رێم، بڕیاردرا مووچە بەپێی ئە‌و داهاتە‌ی كە‌ لە‌بە‌ردە‌ستدایە‌، لەزووترین كاتدا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەشبكرێت. بۆ لەمەودواش، پێویستە بەمیكانیزمی خۆگونجاندن لە‌گە‌ڵ ...

زیاتر »

بەوێنە.. وەفدێكی پارتی سەردانی هاوسەرۆكی یەكێتی دەكات

وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە جەعفەر ئیمێنكی و عیزەدین بەرواری، عارف تەیفورو رێبوار یەڵدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و فازل رەئوف و ئالان حەمە سەعید سەعید سەلیم ئەندامانی سەركردایەیەتی گەیشتنە دەباشان و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفدی یەكێتی كە پێكهاتبوون لە رزگار عەلی ئەندامی دەستەی كارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسكەری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و د.خەسرەو ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: رێكخستنەوەی خاڵە سنوورییەكان

ئه‌مڕۆ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیی لە عومەر وائلی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنوورییەكان، كردو لەبارەی گۆڕانكارییەكانەوە گفتوگۆیان كرد و تەئكید لەسەر رێكخستنەوەی كاركردن لە خاڵە سنوورییەكان، كرایەوە. سەرۆك كۆمار، جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی رێكخستن و پاڵپشتیكردنی بودجەی دەوڵەت بەپشتیوانیی خاڵە سنوورییەكان و پەرەپێدانی سەرچاوەكان لەڕێگەی پتەوكردنی رێوشوێنەكانی چاودێری و وردبینی، هەروەها بەكارهێنانی ئامرازو سیستەمی جێگەی باوەڕی نێودەوڵەتی لەخاڵە سنورییەكاندا كە ببێتەمایەی ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: رێكەوتنی هەولێر و بەغدا بناغەیەكی باشە بۆ گەیشتن بە رێكەوتنێكی درێژخایەنی گشتگیر بەپێی دەستوور

ئه‌مرۆ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ نزیكەی 25 كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لەهەرێم، كۆبوونەوەیەكی فراوانی ئەنجامدا. لەكۆبوونەوەكەدا، كە لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، گرنگیی رێكەوتنی نێوان هەولێرو بەغدای روونكردەوەو رایگەیاند: رێكەوتنەكە دە‌رئە‌نجامی چەندین مانگ لە‌دانوستانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومە‌تی فیدراڵ بووە. باسی لەوەشكرد هەرچەندە رێكەوتنەكە بۆ ماوەیەكی كاتییە، بەڵام بەپێی ...

زیاتر »

راگەیەنراوێک لە لیژنەی رۆشنبیریی و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی لە ھەرێمی کوردستان – عیراق

پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی پێشنیازە یاسای ھیچ فراکسیۆن و کەسێکی دیاریکراو نیە ،بەڵکو پێشنیازە یاسایەکە بەواژۆی 53 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە ، ئامانج لێی زیادکردن و پاراستنی مەودای ئازادیی رادەربرین و پاراستنی رۆژنامە نووسانی میدیای ئەلکترۆنییە لەحوکمدانیان بە یاسای ژمارە 6 ی سالی 2008ی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن . بەڵام دوای ئەو تێبینیانەی ...

زیاتر »

هیندستان لە پەرەپێدانی سێ ڤاكسینی كۆرۆنا نزیكبۆتەوە

ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە سەرتاسەی جیهاندا بڵاوبۆتەوە، بۆتە خەمێكی گەورەی وڵاتە پێشكەوتووەكان ‌و كۆمپانیاكانی تایبەت بە دروستكردنی دەرمان پێشبڕكێیانە بۆ دروستكردن ‌و بەرهەمهێنانی ڤاكسینێك لە دژی ئەو پەتا جیهانییە، هیندستانیش یەكێكە لەو وڵاتانەی سەرقاڵی دروستكردنی ڤاكسینە لە دژی ئەو پەتایە. وردەكارییەكان لە جێبەجێكردندان لەو رووەوەشەوە، ناریندرا مۆدی سەرۆك وەزیرانی هیندستان رایگەیاند، كە وڵاتەكەی سەرقاڵی پەرەپێدانی سێ ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنایە ...

زیاتر »

بیلاڕوسیا:روسیا هاوكاریی ئەمنیمان دەكات

ئەلیكساندەر لوشینكۆ سەرۆكی بیلاڕوسیا رایگەیاند: لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەكی سەربازی بۆ سەر وڵاتەكەی، روسیا رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی ئەمنی. سەرۆكی بیلاڕوسیا نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر مانۆڕە سەربازییەكانی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە هەردوو وڵاتی پۆڵەندا ‌و لیتوانیای دراوسێی. لێدوانەكەی لوشینكۆ دوای فراوانبوونی خۆپیشاندانەكانی بیلاڕوسیا دێت بەهۆی ئەنجامی هەڵبژرادنی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتەوە كە لەم مانگەدا كرا و ئۆپۆزسیۆن ئەنجامەكەی ...

زیاتر »