سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 24)

راپۆرت

كەركوك، یەكێتی ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردن دەستپێكرد

كەركوك، سیروان محەمەد دوێنێ 18/7 لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كەركوك، رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكە، كرد و تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا. كەركوك دابەشكراوە بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا لە كۆبوونەوەكەدا، كە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و ...

زیاتر »

روسیا هۆشداری دەداتەوە بە تالیبان

لە ماوەی هەفتەیەكدا، روسیا بۆ جاری دووەم هۆشداری توند دەداتەوە بە بزوتنەوەی تالیبان لە ئەگەری زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی، بە تایبەتی دوای ئەوەی تالیبان چەند ناوچەیەكی سنووری نێوان ئەفغانستان ‌و چەند كۆمارێكی سەر بە یەكێتیی سۆڤێتی جارانی كۆنترۆڵكردووە. باجەكەی قورس دەبێت زامیر كابۆلۆڤ نێردراوی سەرۆكی روسیا بۆ ئەفغانستان رایگەیاند: هەر هەوڵێك لەلایەن تالیبانەوە بۆ زیانگەیاندن بە دۆخی ئەمنیی وڵاتە هاوپەیمانەكانیان ...

زیاتر »

پێنج مانگی سەرەتای ئه‌مساڵ 216 كه‌س به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

هه‌ولێر – ره‌وه‌ست نه‌وزاد بەراورد بە ساڵی 2020 ئەمساڵ ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆ و قوربانییانیش زیاترن، لەو بارەیەوە عه‌مید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستانی نوێی راگه‌یاند: له‌ پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 216 كه‌س به‌ڕووداوی هاتووچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 62 یان له‌هه‌ولێرو 79 كه‌سیش له‌سلێمانی و 35 كه‌سیش له‌دهۆك و 7 كه‌سیش له‌سۆران و ...

زیاتر »

״لە كەركوك توندوتیژی دژ بەژنان زیاترە״

نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد ئەكەر قسە لەگەڵ هەر تاكێكی ئەم كۆمەڵگەیەدا بكرێت خۆی بە رۆشنبیر یاخود شارەزا لەقەڵەم دەدات، بۆیە دەپرسین ئایە ئەو كەسانەی كەخۆیان بەئازادی خوازو رۆشنبیر دەزانن هەر ئەو كەسان نیین كە كۆمەڵگە دروست دەكەن ‌و دەبنە رێگر لەبەردەم چەندین ژن‌و كچ بۆئەوەی خوێندن تەواو نەكەن یان لەماڵ نەچنە دەرەوە , ئایە ئەمە خۆی لەخۆیدا توندووتیژی نییە دژ ...

زیاتر »

״ئازادیی رۆژنامەگەریی لە سلێمانی وەك خۆی دەمێنێتەوە و هیچ سانسۆرێكی لەسەر نابێت״

ئەسرین محەمەد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی رۆژنامەگەریی و ئازادیی وتن و بڵاوكردنەوە لە سلێمانی، تیمێك بە نوێنەرایەتیی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و سەنتەری میترۆ و رۆژنامەی هاوڵاتی، سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد و «دڵنیابوونەوە كە ئازادیی رۆژنامەگەریی لە سلێمانی هیچ مەترسی لەسەر نییە». كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ...

زیاتر »

بایدن ‌و مێركل چەند پرسێکیان تاوتوێكرد

ئامادەكردنی: بورهان ئەمین لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا، بە سەردانێك گەیشتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و لە كۆشكی سپی، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا، جگە لە باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، باسیان لە زۆربەی كێشە جیهانییەكانی وەك پەتای كۆرۆنا، گۆڕانی كەشوهەوا، هەڵوێست لە چین و پرسی ئاسایشی جیهانی كرد و لەسەریان هاوڕابوون. روسیا ...

زیاتر »

دەبێت جیهان لەگەڵ گۆڕانی ژینگەدا خۆی بگونجێنێت

ئا: رۆزا دڵشاد مەریوانی   ساڵی 2020 ساڵێک بوو تەنیا پەتای کۆرۆنای تێدا بڵاونەبووەوە، بەڵکو گۆڕانی کەشوهەوا بە شێوەیەکی خێرا بەخۆوە بینی هەر لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە تا زریانەکان و وشکەساڵیی و سووتانی دارستانەکان و تەنانەت هێرشی مێرووەکانی وەکو کوللە، ئەمەش بووە هۆی دڵەڕاوکێی دونیا بەوەی جیهان بەرەو بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەچێت بە رێژەی 3 پلەی سەدی لەم سەدەیەدا. رێکەوتنامەی ...

زیاتر »

بۆ جەژن زۆرترین گەشتیار روو لە شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن

راپۆڕتی: رێزە حسێن ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە و هاتنی بۆنە ئاینیی و نەتەوەییەكان گەشتیارێکی زۆر روو لە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی كوردستان دەکەن، بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت، بەرزترین ئاستی هاتنی گەشتیار لە كوردستان تۆمار بكرێت. سەرجەم شوێنەكان بەكرێ دراوە بەپێی وتەی خاوەن هۆتێل و كابینە و باخ و ڤێلا و كەپرەكانی ناوچە گەشتیارییەكان و هاوكات ناو شارەكانیش، بەر لە هاتنی ...

زیاتر »

وەزارەتی تەندروستی: نرخی بلیت لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان جێگیر دەکەین

راپۆرتی: نیاز ئەبوبەکر لە نەخۆشخانەی حکومی، ها چیتە!؟ لە نەخۆشخانەی ئەهلی فەرموو بەڕێزم؟ ئەمە دەستپێکی جیاوازی مامەڵە و پێشوازیکردنی نەخۆشە لە نەخۆشخانە حکومیی و ئەهلییەکاندا. بەشێک لە هاووڵاتیان باس لەوە دەکەن هەرچەندە نرخی بلیت و پشکنینەکان و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەگشتی لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا هەرزانترە بەراورد بە نەخۆشخانە ئەهلییەکان، بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان باشترە. ئەوە جگە لەوەی لە ...

زیاتر »

رێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان بۆ %12 بەرز دەبێتەوە

ئەسرین محەمەد   بەپێی ئامارەکان رێژەی هەژاری لە جیهاندا لە بەرزبوونەوەیەدا و لە هەرێمی کوردستانیش جگە لەو دۆخەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆخی دارایی و نزمبوونەوەی بەهای دینار لە بەرامبەر دۆلار و بەردەوامی لێبڕینی مووچە دروست بووە وایکردووە رێژەی هەژاریی لە هەڵکشان دابێت. وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم چەند ساڵێکە روپێوی رێژەی هەژاریی نەکردووە، بەڵام بەپێی ژمارەی پێوانەیی نرخی بەکاربەر ...

زیاتر »