سەرەکی » وتار (پەڕە 416)

وتار

بە ئیزنی چاودێرانی سیاسی

چاودێری سیاسی لە بونی كۆی دۆخە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان هێندە زۆر بووە گوێگر و بینەر نازانێت بە بۆچون و شیكارەكانی كامیان بڵێت ئامین، بواری كاری چاودێر یاخود شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی هێندە قورسە كە هەموو كەسێك یاخود هەموو سیاسیەك ناتوانێت ببێتە چاودێر وشیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی، چونكە ئەم بوارە بە كۆمەڵێك بنەمای زانستیدا دەڕوات كە زۆرتر كەسانی ئەكادیمی لە زانستە سیاسیەكان و ...

زیاتر »

دیسان بۆ هەمەوەند

-2- ساڵی 1948 قوتابیانی (كۆلێجی فەیسەڵ) لە بەغدا مانیان گرتبوو. ئەو كۆلێجە بۆ قوتابی یە یەكەمەكانی هەر(پارێزگا- لیوا)یەكدا بۆوە‌و دەرسیان بە ئینگلیزی بوو ‌و كابرایەكی ئینگلیزی بە دەسەڵات سەرپەرشتیی دەكرد. كەچی لەجێی ئەوەی ببن بە ئینگلیز خوا زۆربەیان بوون بە نیشتمانپەروەر‌و مانیان پێگیرا. كە مانیان گرت دەرگای كۆلێجەكە داخرا‌و ئەو منداڵ یا مێرمنداڵانە كەوتنە سەرجادە. هەندێ ماڵ جێگەی هەندێكیانیان كردەوە. ...

زیاتر »

بەرگرتن لە بەعەرەبكردنەوە..!

هاوكێشەیەكی سەیرە!، لە هەرێمی كوردستان، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆ، زیاتر لە سێ ساڵە، نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارەی برا عەرەبە سوننەكان، لەسەر خاكی هەرێم، پەنادراون‌و خزمەت دەكرێن، بەهۆی هێزی پێشمەرگەشەوە، هیچ ماڵێكی عەرەبی كەركوك، وەك عەرەبی ئەنبارو موسڵ‌و سەڵاحەدین‌و دیالە، ئاوارەیی‌و ماڵوێرانییان بەخۆوەنەبینیوە، كەچی راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك، كە عەرەبێكی سوننەی خەڵكی حەویجەیە، بەبەرنامە، كوردی سنوورەكە وەدەردەنێت‌و گوندنشینانی عەرەبی سەردەمی ...

زیاتر »

یەكجار وانا

وتمان قەینا دەست بكە بە گیرفانمانا قوڕی خەستی نەهامەتی بكە بەسەر هەموومانا حەماممان لێ‌ حەرام بكە لەگەڵ ساونا بەڵام قوربان یەكجار وانا ***** وتمان قەینا بۆمان وەرە بە سەربانا رۆژی سێ‌ جار شەقمان بەرێ‌ لەگەڵ نانا رۆژگارێكمان بەسەربێنە نەماندیبێ‌ لە خەومانا بەڵام قوربان یەكجار وانا ***** وتمان حوكمی قەرەقۆش كە نەوتەكە تاڵانفرۆش كە سەر بێ‌ جامانە و سەرپۆش كە دڵ ...

زیاتر »

كۆستی ریفراندۆم

لەماوەی دەیەی رابردوودا هەوڵەكان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بەمەبەستی راگەیاندنی سەربەخۆیی لەباشوری كوردستان، پرسی میدیا لۆكاڵی و هەرێمیی و جیهانییەكانیش بوو، بەتایبەتیش لەدوای بەهێزبوونی سێكتەری ئابوری باشوری كوردستان لەدوای روخاندنی رژێمی بەعس لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە (2003)ەوە. كوردانی باشور سەرەڕای ناكۆكییە سیاسییە لۆكاڵییەكان، توانیان لە 25ی سێپتەمبەری 2017، ریفراندۆم ئەنجامبدەن لەتەواوی باشوری كوردستان بەناوچە جێ ناكۆكەكانیشەوە، ئەوەش هاوكێشە سیاسییەكانی لەعیراق و ناوچەكە ...

زیاتر »

كێشەكان چارەسەركران یان پەردەپۆشكران

ئەو ناوچەیەی پێیدەگوترێ‌ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەڵبەندی قەیران كێشەكانە ، بونیادی كۆمەڵایەتی ئەم ناوچەیە ئەوەیە، بەدەگمەن هەنگاوی تەندروست دەهاوێژرێ‌ بۆ چارەسەری بنەڕەتی . دوو هۆكاری سەرەكی هەن لەبەردەم پەڕینەوە بەسەر ئەسڵی كێشەكان بۆ چارەسەری بنەڕەتی ئەوانیش، ئایدیای ئاینی و ئایدیای كۆمەڵایەتی،هەردووكیان لەگەڵ خۆپەرستی پێكهاتەی خۆیانن و توانای دەربازبوونیان نییە بۆ بنیادنانی كۆمەڵگایەكی مەدەنی و پێشكەوتوو. هەمیشە سەركردە سیاسیەكان لە نمایش و ...

زیاتر »

هاوپەیمانێتی بۆ ناوچە كوردستانییەكان!

دۆخی كەركوك، لەهەڵبژاردنی (12)ی ئایاردا، باش نابێت. بەپێی ئاماژەكان‌و ناكۆكیی نێوان لایەنە كوردییەكان، ئەمجارەیان، كورد، پێكهاتەی سەرەكی دەبێت لەو زیانە سیاسییەی، كە بەر پارێزگاكە دەكەوێت بەگشتی. دەڵێین بەگشتی، چونكە تێكچوونی هاوسەنگیی نەتەوەیی لەكەركوكدا، لەبەرژەوەندیی سەقامگیریی سیاسی‌و ئەمنی‌و ئابووریی تەواوی پێكهاتەكانیدا، نابێت!. كورد، وا دەردەكەوێت كە لایەنە پەرتەوازەكەی هەڵبژاردنەكانە، بەتایبەتی لەو پارێزگایەی كە لەئەدەبیاتی سیاسیی زۆربەی هێزەكاندا، شوێنی پیرۆزو باڵای پێدراوە. ...

زیاتر »

دەست لە یاسای هەڵبژاردن مەدەن با خراپ نەبێت

عەلی مەحمود محەمەد یەكێك لەو یاسا باشانەی لە كوردستاندا درچووە لە پاڵ ئەوانەی تۆز لێیان نیشتووەو كاریان پێ ناكرێت لەم هەرێمە، یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانە، ئەگەر وەربگێردرێتە سەر زمانە جیاجیاكانی جیهان و رای سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتانەی مێژوویەكی كۆنیان لەگەڵ دیموكراسیدا هەیە وەربگیرێت، ئەوا زۆر فەرەنسی و ئیتاڵی و سویدی و ئەمەریكی ……. خۆزگەی بۆ دەخوازن، ئەوا ئیتر هیندییەكان لە ئاست ...

زیاتر »

فیستڤاڵی بەدرخان و جەژنی ڕۆژنامەنووسیی كوردیی

(73) * من بەش بەحاڵی خۆم لە ساڵی حەفتاوە بەردەوام و بەهەر شێوەیەك بووبێ‌ بە نووسین، بە كۆڕ، بە سیمینار، بە ئاهەنگ بەشدارێكی چالاك بووم لە ساڵیادی ڕۆژنامەنووسیی كوردیدا، بەڵام دوای ڕاپەڕین كە تەپڵی ئازادیی لێدرا، بێگومان ئەم جەژنە بۆن و بەرامەیەكی تری دەبەخشی، جگە لە ڕاگەیاندنی حزبە كوردستانیەكان و سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و وەزارەتی ڕۆشنبیریی، یەكێ‌ لەو دەزگا ڕۆژنامەنووسانەی كە ...

زیاتر »

پرسیار و وەڵام

پرسیار: موهیمترین خەسڵەتی ئەدەبی كوردی چییە؟ وەڵام: شاعیری زۆرەو شیعری كەمە. ***** پرسیار: نازانم بۆچی هەموو جارێ‌ كە قسە لەگەڵ خۆشەویستەكەمدا ئەكەم سەری دائەنەوێنێ‌؟ وەڵام: من ئەزانم. چونكە لە تۆ درێژترە. ***** پرسیار: ئاقڵانەترین هەڵوێست لەم سەردەمەدا چییە؟ وەڵام: ئەوەیە كە خۆت كەر بكەی. ***** پرسیار: پیاو عادەتەن كەی سەری نایەشێ‌؟ وەڵام: كە ماڵەوەیان ئەچێ‌ بۆ ماڵی باوكی. ***** پرسیار: ...

زیاتر »