سەرەکی » کەلتوور (پەڕە 110)

کەلتوور

‎د.خەصباک: لە سلێمانی بمنێژن

‎د. شاكر خەصباک، هەر لەسەرەتای ‎ژیانی لاوییەوە بەگەلی كوردستان سەرسام بووە‌و رای وابووە ئەو گەلەش وەك گەلی عەرەب‌و هەموو گەلانی تر، مافی خۆیەتی بە مافە رەواكانی بگات. ‎ئەو چەند كتێبێكی زانستیی لەسەر كورد بەگشتی ‌و كوردی كوردستانی عیراق بەتایبەتی نووسیوە‌و هەر لەكۆتایی پەنجاكانەوە بەرۆشنی رای خۆی لەسەر پرسی كورد نووسیوە. ساڵی 1959 لەكتێبی (كورد‌و مەسەلەی كورد)دا، نووسیویەتی كورد‌و عەرەب لەنیشتمانی ...

زیاتر »

شاكر خەصباك وەك ئەدیبێك

ژینۆ عەبدولڵا* (بۆ یە كەمجار لە زانكۆی سلێمانی نامەی ماستەرێك دەربارەی چیرۆكەكانی بە دەستهێنراوە) هەرچەندە دكتۆر شاكر خەصباك زیاتر وەك مێژوو نووس و جوگرافیا ناسێكی بە ئەزموون ناسراوە بەڵام وەك ئەدیب و چیرۆك نووسێكی بە ئەزموون و قە ڵە مێكی بە بڕشت خاوەنی چەندین چیرۆكی ناوازەیە، هاوكات خاوەنی چەندین شنۆیی و ڕۆمانیشە. بۆ یەكەمجار لە سەر ئاستی وڵاتانی عە رەبی ...

زیاتر »

جوگرافیزان ‌و ئەدیب مامۆستا د. شاكر خەصباك لە ئەمانەتی نەمریدا

یادكردنەوەیەك لە تۆ مامۆستای قەدرگران پ. د. فوئاد حەمە خورشید د. شاكر خەصباك لە ساڵی 1930 لە شاری حللە لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی ‌و تا دواناوەندیی لەو شارە تەواوكردووە لە ساڵی 1948، خوێندنی زانكۆیی یەكەمیشی لە زانكۆی فوئادی یەكەم لە میسر تەواوكردووە، پاشان لە ساڵی 1958دا بڕوانامەی دكتۆرای لە زانكۆی «ردنك»ی بەریتانیا بەدەستهێناوە. وەك مامۆستا لە هەریەك لە زانكۆكانی ریاز ‌و ...

زیاتر »

شازاده‌ی حه‌مام یان شه‌ربه‌تی بیبسی یان كه‌تیره‌ و په‌پووله‌كان…

کرمانج زرار «به‌ كاك ئه‌حمه‌دم گوت : تۆ گوتت كه‌ ئینگلیز و ئه‌مریكا نه‌وت ده‌خۆن ؟ گوتی : به‌ڵێ.. گوتم : ئه‌ی بۆ ناڕشێنه‌وه‌ ؟ كاك ئه‌حمه‌د ده‌هریی ببوو.. گوتم: «ئه‌كبه‌ری» دراوسێمان كه‌ نه‌وتی خوارده‌وه‌ ده‌ستیكرد به‌ ڕشانه‌وه‌ و خه‌ریكبوو بمرێت. به‌په‌له‌ بردیان بۆ نه‌خۆشخانه‌. كاك ئه‌حمه‌د قاقا پێكه‌نی و گوتی : ئه‌كبه‌ر ته‌نها كه‌مێكی خواردۆته‌وه‌ و ڕشاوه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكا و ...

زیاتر »

فەرهەنگی پێناسەکانی رێکخراوی فڕینی نێودەوڵەتی شارستانی

لەدووتوێی 164 لاپەڕەدا بەرگی دووەمی کتێبی فەرهەنگی پێناسەکانی رێکخراوی فڕینی نێودەوڵەتی شارستانی کە لەنووسینی (طاهر عبداللە قادر)ە، بەزمانی کوردی عەرەبی ئینگلیزی چاپ و بڵاوکرایەوە. لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: سروشتی وەرگێڕان لەوەدایە لەدووبارە راڤەکردن و پێداچوونەوەی وەرگێڕاوەکان، بەدڵنیاییەوە زاراوەی نوێ یان وشەی تر دێتە کایەوە بەتایبەت لەمجۆرە بابەتە زانستیانەدا کە تازەن و ئێمە تائێستاش بەکارهێنەری ئامرازەکانین نەک دروستکردن و ئەفراندنیان.  350 جار بینراوە

زیاتر »

پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز، کۆچی دوایی کرد

دوێنێ 8/12/2018 نووسەر و بیرمەندی کورد پرۆفیسۆر جەمال نەبەز، لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد. ئەم نووسەرو بیرمەندە ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبووەو لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لەخوێندنی ئیسلامی، فەلسەفەو دەروونزانی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووەو لەشارەکانی کەرکوک و هەولێر و بەغداو بەسرە وانەی وتووەتەوە. دوای ئەوە بۆ تەواوکردنی خوێندن چۆتە ئەوروپاو لەزانکۆکانی میونخ و ئۆزبۆرگ و بەرلین خوێندویەتی ...

زیاتر »

بەرهەمەكانی خاتوو گەلاوێژ پێشكەشی كتێبخانەو ناوندە ئەدەبیەكانی كەركوك كرا

رۆژی 4/12/2018 كۆبەرهەمی كتێبە ئەدەبییەكانی خاتوو گەلاوێژ پێشكەشی كتێبخانەی ناوەندی گشتی شاری كەركوك و زانكۆی كەركوك و ناوەندە ئەدەبییەكان و كەناڵی ئاسمانی كەركوك و چەند ڕۆشنبیرێكی ئەو شارە كرا. ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا بەڕیوبەری سایتیgalawezh.com لە لێدونێكدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەو ڕێنمایی خاتوو گەلاوێژ تەواوی كۆبەرهەمەكانی بەدیاری پێشكەشی هەموو كتێبخانە گشتییەكانی پارێزگاكانی هەرێم و شاری كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان دەكات و شاری ...

زیاتر »

مه‌سه‌له‌ی‌ تووتنه‌كه‌ و په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كورد لە ئەمنە سوورەکە بوون

فۆتۆ: حه‌مه‌ عومه‌ر رۆژی‌ 22/11/2018، له‌ كافێنێتی‌ ئه‌منه‌سووره‌كه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌، مه‌راسیمی‌ دابه‌شكردن و ئیمزاكردنی‌ هه‌ردوو كتێبی‌، مه‌سه‌له‌ی‌ تووتنه‌كه‌ 4 (له‌سێبه‌ری‌ مێژووه‌وه‌ بۆ به‌ر خۆره‌تاو)، و په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كورد له‌ نووسینی‌ ستران عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌لایه‌ن ساڵۆنی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ و سندوقی‌ پشتیوانی‌ كتێب رێكخرابوو. مه‌راسیمه‌كه‌، به‌ئاماده‌بوونی‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ و رووناكبیرو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و میوانێك به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تا رۆژنامه‌نووس مه‌ریوان مه‌سعود وه‌كو ...

زیاتر »

به‌ده‌م رێگاوه‌ گوڵچنین کورد و کوردستان لە تێگەیشتنی راستی و ـ لغة العرب ـ دا

ژینۆ عه‌بدولڵا*  ڕه‌نگه‌ زۆر كتێب ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌و یاخود لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی مێژووی ڕۆژنامه‌و گۆڤارو بڵاوكراوه‌كانی كوردستان كرابێت، به‌ڵام كه‌میان به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و میتۆدێكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی ڕه‌چاوكراوه‌و زۆرجار خوێنه‌ری تێر نه‌كردوه‌و زانیاری و داتاو ڵێكۆڵینه‌وه‌ی تیا نه‌بووه‌، وه‌ك ده‌ڵێن نووسینه‌كان ئینشایی بووه‌. به‌ڵام نووسینه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین به‌ گشتی و له‌م كتێبه‌ نوێیه‌دا، كه‌دوای كۆچی دوایی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، زۆرترین زانیاری ...

زیاتر »

كتێبی كۆسرەت رەسول، پێشمەرگەیەكی دێرین و سەركردەیەكی مەزن بڵاوكرایەوە

كتێبێك لەسەر ژیان و خەباتی كۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر لە لایەن نوسەرێكەوە ئیمزاكراو بڵاوكرایەوە. كتێبەكە لە لایەن د. مەغدید سەپان مامۆستای زانكۆ نووسراوەو لە 254 پەڕە پێكهاتووەو باس لە ژیان و خەباتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات و كتێبەكە بە ناونیشانی كۆسرەت رەسوڵ، پێشمەرگەیەكی دێرین و سەركردەیەكی مەزن بڵاوكرایەوە. رۆژی 20/11/2018، لە هۆڵی‌ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێر بە ...

زیاتر »