سەرەکی » ئابووری (پەڕە 67)

ئابووری

توركیا گەورەترین فڕۆكەخانەی لە جیهاندا كردەوە

قۆناغی یەكەمی فڕۆكەخانەی نوێی ئیستانبوڵ لەڕێورەسمێكدا بە بەشداریی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا دوێنێ بەڕووی گەشتەكاندا كرایەوە. فڕۆكەخانەكە كە ساڵانە توانای گواستنەوەی ٩٠ ملیۆن گەشتیاری هەیە لە یەكەم بەشیدا لەسەر رووبەری ١,٤ ملیۆن مەتر چوارگۆشە بینای سەرەكی تێرمیناڵ، دوو گۆڕەپانی نیشتنەوەی فڕۆكە، تەلاری كۆنترۆڵی هاتوچۆی ئاسمانی‌و بینای پشتیوانی دروستكراون. لەو بەشی یەكەمەدا كە بە ٤٢ مانگ تەواو بوو، نزیكەی ٢٠٠ ...

زیاتر »

حكومەتی عیراق بودجەی ساڵی 2019ی پەسەند كرد

بوودجەی گشتی عیراقی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2019 وەك(پڕۆژە قانون) لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەسەندكرا و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرا و سكرتێری‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێمی‌ كوردستانیش دەڵێت»بەرپرسیارێتی ڕێگریی لەتێپەڕاندنی ماددەكانی ئەو پڕۆژە بوودجەیە كە لەگەڵ بەرژەوەندییە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان یەكناگرنەوە كەوتە ئەستۆی نوێنەرانمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق». كەوتە ئەستۆی نوێنەرانمان بەپێی‌ هەواڵێكی‌ ئەمیندارێتی‌ گشتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عیراق، ئەمڕۆ 28ی‌10ی‌2018، ئەنجومەنی ...

زیاتر »

ئێران چاوەڕێی قۆناغی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکایە

تەنها حەوت رۆژ ماوە، بۆ سەپاندنی قۆناغی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بە سەر ئێران، لەم رووەشەوە تائێستا ئێران نایەوێت بچێتە ژێرباری خواستە ١٢ خاڵییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دووبارە کۆبوونەوەو رێککەوتنی نوێ و هەڵگرتنی گەمارۆکان. چ ئێران، چ وڵاتانی پەیوەست بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی، چاوەڕێی ئەوەن بەدیاریکراوی لەڕۆژی ٤ی مانگی داھاتوودا، جگە لەگەمارۆ خستنە سەر نەوت و سیستمی بانکی ئێران، ئەمریکا دەیەوێت ...

زیاتر »

لە سلێمانی بەرهەمە هاوردەكراوەكان كەم دەكرێتەوە

بەهۆی زیادبوونی بەروبوومی ناوخۆیی لە پەلەوەرو ئاژەڵ، رێژەی هاوردەكرنیان كەم دەكرێتەوەو جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، وەبەرهێنان لە پڕۆژە پەلەوەریەكاندا رووی لە زیادبوون كردووە. زۆربوونی پڕۆژە پەلەوەریەكان بەپێی راگەیەنراوێكی راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبوومی ئاژەڵی‌و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبوومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچوونەوە بەبڕی ئەو بەروبووم‌و پێداویستیانەدا بكرێت كە ...

زیاتر »

چوارەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە

لەپارێزگای هەڵەبجە چوارەمین فێستیڤاڵی هەنار بۆ بەرهەمە خۆماڵیەكان بە بەشداری ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان بەڕێوەچوو كە ماوەی دوو رۆژی خایاند. فەرهاد قادر سەرۆكی تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجە، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند، بۆ چوارەمین ساڵی لەسەر یەك فێستیڤاڵی هەنار بۆ بەرهەمە خۆماڵیەكان بەڕێوەدەچێت كە ژمارەیەكی زۆر لەهاووڵاتیان بەشداریان تێدا كرد. وتیشی: «ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە ناساندنی جۆرە جیاوازەكانی هەناری هەڵەبجەیە كە ناوبانگێكی باشی ...

زیاتر »

بودجەی عیراق بۆ 2019 زیاتر لە 108 ملیار دۆلار دەبێت

بەپێی رەشنووسی بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2019 بڕی 108 ملیار دۆلار خەرجیی دەبێت‌و نرخی بەرمیلێك نەوتی هەناردەكراویشی بەبڕی 56 دۆلار دەخەمڵێندرێت. وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراقی فیدراڵ رەشنووسی بودجەی گشتی عیراقی بۆ ساڵی 2019 رەوانەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بەمەبەستی تاوتوێكردن‌و دەستكاریكردنی ئەگەر تێبینیان لەسەر بێت‌و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەری‌و تێبینی‌و زیادكردن‌و كەمكردن تێیداو پاشان پەسەندكردنی. ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ لامەركەزییەتم

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران هەرێم لەمیانی وتارێكیدا لە دیداری ئاڵۆگۆڕی روانگەكان بۆ سەقامگیریی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست كە ئینستیوتی مێری لەهەولێر سازی دابوو، وتی «خەڵكی كوردستان دەوڵەتداری دەوێت و بێزار بوون لە موزایەدەی سیاسی، قسەی زل و رەق و روخێنەریش هیچ سوودێكی نەبووه». عەقڵیەتی حوكمڕانی لەكوردستان بگۆڕین وتیشی: «حكومەتی ھەرێمی كوردستان چوار ساڵی سەختی تیپەڕاند، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیمان بە بەرنامەیەكی ...

زیاتر »

سعودیە ناتوانێت قەرەبووی كەمبوونەوەی نەوت بكات

خالید فالح وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەكەی لەتوانایدایە بەرھەمهێنانی نەوت بۆ ١٢ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا زیاد بكات، بەڵام ناتوانێت قەرەبووی ئەو سێ میلۆن بەرمیل نەوتە لەڕۆژێكدا بكاتەوە، ئەگەر ھاتوو لەبازاڕەكاندا كەمبووەوە. نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار لەدیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی «تاس»ی روسی، خالید فالح لەبارەی بەرھەمهێنانی رۆژانەی نەوتی سعودیە ئاماژەی بەوەدا، ئێستا بەرھەمهێنانی نەوتی وڵاتەكەی، دەگاتە ١٠ ملیۆن‌و ...

زیاتر »

فراكسیۆنی یەكێتی: گوزەرانی خەڵك لەپێشینەی كارەكانمان دەبێت

یەکەی ئابووری فراكسیۆنی یەكێتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەیەكی تۆكمەی دەبێت بۆ پێشخستنی هەرێمی كوردستان‌و خزمەتكردنی هاووڵاتیان. جەمال حەوێز كاندیدی سەركەوتوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگەیاند، وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بەرنامەو پڕۆگرامێكی تۆكمەمان هەیەو هەوڵی جدی دەدەین بۆ جێبەجێكردنی كە لە بەرژەوەندی گشتی هەموو خەڵكی كوردستاندایە. وتیشی: «دەمانەوێت لە خولی پێنجەمی ...

زیاتر »

كۆمپانیایەكی ئەڵمانی كێشەی كارەبا لە عیراق چارەسەر دەكات

شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا گەورە كۆمپانیای»سیمنس»ی ئەڵمانی لەداهاتوویەكی نزیكدا كۆتایی بەكێشەی كارەبای عیراق دەهینێت‌و هەزاران هەلی كاریش لە وڵاتدا دەرەخسێنێت، گرێبەستی ئەو پڕۆژەیەش یەك ملیار دۆلارەو لەچوار ساڵی داهاتوودا تەواو دەكرێت. 23 ملیۆن عیراقی دەتوانن سود لەو وزەی كارەبایە وەربگرن ئەگەرچی خودی دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆكی ئەمریكا فشارێكی زۆری لەسەر عیراق دروستكرد تا لە بنیاتنانەوەی كارەبای عیراقدا پشت بە كۆمپانیای جەنڕال ...

زیاتر »