سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 97)

دۆسێ

كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ یه‌كێتی گۆڕانكاریی له‌ خۆیدا بكات

له‌ مانگی ئاداری ساڵی 2012 دا سه‌رۆكی نه‌مر مام جه‌لال له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)دا راشكاوانه‌ وه‌ڵامی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌و رۆژگاره‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی یه‌كێتی ‌و مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یی ‌و نیشتمانییه‌كان‌و  عیراق ‌و ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌داته‌وه‌‌و رۆشنایی ده‌خاته‌ سه‌ر زۆر بابه‌تی هه‌ستیار. له‌چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌كانی مام جه‌لال-دا كوردستانی نوێ پێی باش بوو به‌ روخسته‌ت خواستن له‌ هاوپیشه‌كانمان له‌ (هاوڵاتی)، ده‌قی  ...

زیاتر »

کێشەی ئاوارەکانی سوریا لە لوبنان کاردانەوەی دەبێت

په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی‌ سوریا له‌ لوبنان، ته‌نگییان به‌و وڵاته‌ هه‌ڵچنیه‌وه‌ و له‌نێو لوبنانیشدا خۆپیشاندان ده‌كرێت تا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ سوریا ده‌ربكرێن و بگێڕدرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان. میشێل عۆن سه‌رۆكی‌ لوبنان داوای‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كردبوو، یارمه‌تیان بدات تا رێگه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌ سورییه‌كان خۆش بكرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ سوریادا بارودۆخ تێیاندا هێوربۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ به‌یروتی‌ پایته‌خت خۆپیشاندانی‌ فراوان ...

زیاتر »

سعودیه‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ «ئێس-400»ی‌ روسی‌ ده‌كڕێت

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توركیا له‌گه‌ڵ روسیا رێكه‌وتنی‌ كرد بۆ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ روسی‌ كه‌ به‌ «ئێس- 400» ده‌ناسرێت و به‌هاكه‌ی‌ 2.5 ملیار دۆلاره‌، رێكه‌وتنێكحی‌ هاوشێوه‌ ده‌كرێت له‌نێوان شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌ و روسیا بۆ پێدانی‌ ئه‌و سیستمه‌ به‌ ریاز له‌ چوارچێوه‌ی‌ گرێبه‌ستێكی‌ سه‌ربازیی‌ زه‌به‌لاحی‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ كه‌ له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ پادشای‌ سعودیه‌ بۆ مۆسكۆ ئیمزای‌ له‌سه‌ركرا. «ئێس-400» ...

زیاتر »

ئیسرائیل جوله‌كه‌نیشی‌ نوێ‌ له‌ خه‌لیل دروست ده‌كات

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئیسرائیل له‌ڕووی‌ مه‌بده‌ئیه‌وه‌ ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بنیاتنانی‌ سی‌ و یه‌ك یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێكردن له‌ شاری‌ خه‌لیلی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا ده‌ربڕی‌. لیژنه‌ی‌ بیناسازیی‌ له‌ ئیداره‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ ئیسرائیلی‌ كه‌ كاروباریی‌ نیشته‌جێكردن له‌ ناوچه‌ فه‌رله‌ستینییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌ڕووی‌ مه‌بده‌ئیه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر دروستكردنی‌ 31 یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێكردن له‌ شاری‌ خه‌لیلی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا ده‌ربڕیوه‌. لیژنه‌ی‌ پلاندانانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئیسرائیلی‌ وه‌ك لایه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ زه‌وی‌ و زاره‌كان له‌و شوێنانه‌ی‌ ...

زیاتر »

له‌ یۆبێلی زیوینیدا «سه‌نته‌ر».. راوێژكارێكی ستراتیژیی راستگۆ و ماندونه‌ناس

ئەم دووتوێیە سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ‌و گۆڤاری سه‌نته‌ر، وه‌ك دامه‌زرێنه‌رانی سه‌نته‌ره‌كه‌و ده‌رچوێنه‌رانی ئه‌و گۆڤاره‌ باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن، ئامانجیان له‌ ده‌ركردنی ئه‌و گۆڤاره‌و دواتریش په‌ره‌پێدانی بۆ سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌رچاو روونیی پێشوه‌خته‌ بده‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداران‌و دروستكه‌رانی بڕیار له‌كوردستان، تا بتوانن له‌ سایه‌ی ئه‌و داتا‌و زانیارییانه‌وه‌ حوكمڕانییه‌كی ره‌شید‌و سه‌لار به‌ڕێوه‌به‌رن‌و وه‌ك له‌ ماوه‌ی ئه‌و 25 ساڵه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ندین توێژینه‌وه‌و داتاو ...

زیاتر »

دوای‌ شه‌ش ساڵ له‌ روخانی‌ قه‌زافی‌

لیبیا ده‌روازه‌یه‌ك بۆ بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌  دوای‌ شه‌ش ساڵ له‌ روخانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ لیبیا، وێڕای‌ ناسه‌قامگیریی‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌، لیبیا ده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ بازرگانی‌ به‌ مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێستاش داوا له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن هاریكارییان بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌و دیارده‌یه‌ كه‌ تاد دێت له‌ وڵاته‌كه‌دا ته‌شه‌نه‌ ده‌كات. گروپێكی‌ چه‌كدار له‌ شاری‌ سبراته‌ی‌ لیبیا كه‌ له‌ئێستادا به‌ یه‌كێك ...

زیاتر »

حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌: ئیسرائیل ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و جه‌نگ ده‌بات

خۆی‌ ئاماده‌كردووه‌ حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌، حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بنیامین نه‌تانیاهۆی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ناوچه‌كه‌كه‌ به‌ره‌و جه‌نگ ده‌بات له‌ سوریا و لوبنان و كه‌رتی‌ غه‌ززه‌. حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌ له‌ یادی‌ عاشورادا رایگه‌یاندبوو، گه‌ر جه‌نگه‌كه‌ به‌رپا ببێت، هیچ جێگه‌ و په‌ناگه‌یه‌كی‌ ئارام بۆ ئیسرائیل نامێنێته‌وه‌.  له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا ته‌نگژه‌ و ئاڵۆزییه‌كان له‌نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل رویاندا، و ئیسرائیلیش ...

زیاتر »

بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ تاوانه‌كانی‌ جه‌نگ

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نێرده‌یه‌ك بۆ یه‌مه‌ن ره‌وانه‌ ده‌كات ئه‌نجومه‌نی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نێرده‌یه‌كی‌ شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی‌ جه‌نگی‌ سێ‌ ساڵه‌ی‌ یه‌مه‌ن ره‌وانه‌ ده‌كات. ئه‌و بڕیاره‌ش له‌نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پشتیوانییه‌كی‌ فراوانی‌ لێده‌كرێت. به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئاژانسی‌ فرانس 24، پێش كۆتایی‌ 2017 شارەزاكان ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ نێرده‌كه‌ و پێویسته‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا راپۆرتی‌ خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش بكه‌ن و ...

زیاتر »

كه‌ته‌لۆنیاو كوردستان له‌ پایزێكی گه‌رمدا

خه‌ریكه‌ به‌ تێپه‌ڕ بوونی كات، چه‌مكی ریفراندۆم  جێگای خه‌باتی چه‌كداری له‌ جیهاندا بۆ رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی بگرێته‌وه‌، رۆژ به‌ رۆژیش  ئه‌م چه‌مكه‌ زیاتر شوێن پێی خۆی نه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی بگره‌ بۆ سه‌رجه‌م خواسته‌كانی مرۆڤایه‌تی  بكاته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی 171 ساڵی  رابردوودا، له‌ جیهان 108 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ فه‌رمی و نافه‌رمی به‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی  ساڵی 2005ی كوردستانیشه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌،چاوه‌ڕوان ده‌كرێت  یه‌كه‌م هه‌فته‌ی  پایزی ...

زیاتر »

ریفراندۆم له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی ژماره‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی دۆخه‌كه‌دا

ره‌وته‌كان وابڕیاره‌ له‌ 25ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ داهاتوو له‌ هه‌رێم ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان بكرێت و پرۆسه‌كه‌ش ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانیشی‌ پێده‌ڵێن.  بورهان حاجی‌ سلێمان له‌و باره‌یه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌نجامداوه‌ و پێیوایه‌، ئه‌و ریفراندۆمه‌ چه‌ند بۆ شار و ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گرنگه‌، دوو هێنده‌ بۆ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و به‌ تایبه‌ت بۆ شاری‌ كه‌ركوك گرنگی‌ ...

زیاتر »