سەرەکی » وەرزش (پەڕە 191)

وەرزش

به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئارسین ڤینگه‌ر ماڵئاوایی كردنی له‌ئه‌رسناڵ راگه‌یاند

به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئارسین ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ رایگه‌یاند كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ماڵئاوایی له‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ ده‌كات و كۆتایی به‌ كاره‌كه‌ی‌ ده‌هێنێت له‌ یانه‌كه‌، ئه‌مه‌ش دوای 22 ساڵ له‌ راهێنه‌رایه‌تی كردنی ئه‌و یانه‌یه‌. ڤینگه‌ر له‌ ساڵی 1996ه‌وه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵه‌ كه‌ یانه‌كه‌ چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنه‌ره‌ نووسیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ئاستی یانه‌كه‌ وه‌كو پێویست نییه‌و هانده‌رانیش له‌سه‌ر تاسه‌ری ...

زیاتر »

سامپاولی سه‌ردانی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین ده‌كات

خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین پلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌و یاریزانانه‌ بكات كه‌ بانگهێشتی مۆندیالیان ده‌كات له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ لیۆنێل میسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌. رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكردۆته‌وه‌ سامپاولی سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و یاریزانانه‌ ده‌كات كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌شداری مۆندیال بكه‌ن بۆ ئه‌مه‌ش گه‌شت بۆ ئه‌وروپا ده‌كات و سه‌ره‌تاش سه‌ردانی میسی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵیدا كۆبێته‌وه‌. سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سامپاولی ...

زیاتر »

كلۆپ نایه‌وێت له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك بمرێت

یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ رایگه‌یاند دوای وازهێنان له‌ كاری راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك پشوو بدات. كلۆپ له‌ لێدوانێكی بۆ تۆڕی سكای سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا نایه‌وێت وه‌كو راهێنه‌ره‌كانی تر ته‌مه‌نێكی زۆر له‌ كاری راهێنه‌رایه‌تی به‌سه‌ر ببات و دوپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ هه‌رگیز نایه‌وێت له‌ته‌مه‌نی یۆب هاینكس كاری راهێنه‌رایه‌تی بكات. كلۆپ وتی: ره‌نگه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نم زۆر بێت واز له‌ ...

زیاتر »

ئیبرا: به‌شداری مۆندیال ده‌كه‌م، به‌ڵام نازانم یاری ده‌كه‌م یان نا

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی تۆپی كه‌ ئێستا یاری بۆ یانه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلس گالاكسی ده‌كات رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ به‌شداری مۆندیالی 2018ی روسیا بكات به‌ڵام نازانێت یاری ده‌كات یاخود نا. ئیبرا له‌ نوێترین لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند له‌ ئێستادا پلانه‌كانی بۆ به‌شداری كردن له‌ مۆندیال ئاشكرا ناكات به‌ڵام دوپاتی كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سوید به‌شداری بكات. ئیبرا ورده‌ ورده‌ له‌ پێكانه‌ی ...

زیاتر »

بایرن مونشن كۆتایی هاتنی وه‌رزی ئه‌رتۆرۆ ڤیدالی راگه‌یاند

یانه‌ی‌ بایرن مونشنی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌رزی ئه‌رتۆرۆ ڤیدالی یاریزانی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نامدرا. ڤیدال چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ راهێنانی یانه‌كه‌ دووچاری پێكان هات و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینیش ده‌ركه‌وت ئه‌و یاریزانه‌ پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ له‌ ئه‌ژنۆی دا. بایرن له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ڤیدال نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوی بۆ كراوه‌و ...

زیاتر »

بارسێلۆنا له‌ ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات تۆڵه‌ له‌ رۆما بكاته‌وه‌

به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا پلانی بۆ ئاماده‌كاری وه‌رزی داهاتوو راگه‌یاند و ئه‌مساڵیش یانه‌كه‌ هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو بۆ به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتی جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانان ده‌چێته‌وه‌ ئه‌مریكا. یانه‌ی‌ بارسێلۆنا وه‌رزی رابردوو به‌شداری ئه‌م جامه‌كه‌ی‌ كردو توانیشی نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌، ئه‌مساڵیش یانه‌كه‌ بۆ ئاماده‌كاری وه‌رزی نوێ گه‌شت ده‌كات بۆ ئه‌مریكا و 3 یاری دۆستانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات. پێگه‌ی‌ ره‌سمی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا پلانی یانه‌كه‌ی‌ بۆ ...

زیاتر »

ماراسۆنی جه‌مسه‌ری باكوور له‌ پله‌ی گه‌رمی -33 به‌ڕێوه‌چوو

راكه‌رێكی یۆنانی به‌ناوی ئه‌رگیریۆس توانی ماراسۆنی جه‌مسه‌ری باكوور بباته‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ قورسترین ماراسۆنه‌كانی جیهان داده‌نرێت به‌جۆرێك كاتێك راكه‌ره‌كه‌ گه‌یشته‌ هێڵی كۆتایی ریشی یه‌ك پارچه‌ ببوو به‌ سه‌هۆڵ. زیاتر له‌ 60 راكه‌ر كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 20 وڵاتیان ده‌كرد به‌شداری ماراسۆنه‌كه‌یان كرد كه‌ له‌ كامپی جه‌مسه‌ری باكوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و كه‌مپه‌ش ته‌نها 49 كیلۆمه‌تر له‌ ترۆپكی زه‌وی دووره‌. ئه‌م راكه‌ره‌ ئازایانه‌ ...

زیاتر »

باچوای تا كۆتایی وه‌رز دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

میچی باچوای هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆند به‌هۆی پێكان له‌ پاژنه‌ی‌ پێی دا تا كۆتایی وه‌رز له‌ یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی له‌سه‌ره‌ نه‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌لژیكا به‌شداری مۆندیال بكات. بروسیا دۆرتمۆند بڵاویكردۆته‌وه‌ باچوای له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ شاڵكه‌ له‌ دێربی رۆر دووچاری پێكان بووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری هیچ یاریه‌كی تری یانه‌كه‌ی‌ له‌م وه‌رزه‌دا بكات. دۆرتمۆند ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ سه‌ره‌ڕای قورسی ...

زیاتر »

نۆیه‌ر به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید یاری ناكات

رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا واده‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مانوێل نۆیه‌ری گۆڵپارێزی یانه‌ی‌ بایرن مونشنیان ئاشكرا كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌و گۆڵپارێزه‌ به‌شداری چه‌ند یارییه‌كی یانه‌كه‌ی‌ له‌ كۆتایی وه‌رز ده‌كات. رۆژنامه‌ی‌ بێڵد بڵاویكردۆته‌وه‌ نۆیه‌ر ئێستا رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سه‌عاتێك راهێنانی گۆڵپارێز ده‌كات و ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی شوت له‌ تۆپ بدات. رۆژنامه‌كه‌ دوپاتیشی كردۆته‌وه‌ نۆیه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵی یاریزانانی یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات و ...

زیاتر »

122ه‌مین ماراسۆنی بۆستن به‌ڕێوه‌چوو

یوكی كاووشی ژاپۆنی پله‌ی یه‌كه‌می ماراسۆنی بۆستنی به‌ده‌ستهێنا كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ 42 كیلۆمه‌تره‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ توانی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان پێچه‌وانه‌ بكاته‌وه‌و پێش جیفری كیرۆی پاڵه‌وانی جیهان و خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی رابردوو بكه‌وێت. ماراسۆنی بۆستن یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین ماراسۆنه‌كان كه‌ ئه‌مساڵ بۆ جاری 122ه‌مین به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام باران بارینی زۆر و نزمی پله‌ی گه‌رما ئاسته‌نگی زۆری بۆ به‌شداربووان دروست كرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یوكی ...

زیاتر »