سەرەکی » وەرزش (پەڕە 224)

وەرزش

محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌ باشترین یاریزانی مانگی پێشوو دیاری كرا

محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ژیانی وه‌رزشی دا به‌ باشترین یاریزانی مانگ له‌ پریمه‌رلیگ دیاری كرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی 11ی پێدرا. دیاری كردنی سه‌ڵاحیش به‌ باشترین یاریزانی مانگ دوای ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ هات ئه‌و یاریزانه‌ له‌ مانگی 11 پێشكه‌شی كرد كه‌ توانی ژماره‌یه‌كی زۆری گۆڵ بكات و ...

زیاتر »

فیفا هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی‌ ئیسپانیا له‌ مۆندیالی 2018 ده‌كات

یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا له‌ مۆندیالی 2018ی روسیا ده‌كات و سه‌رۆكی كاتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش له‌وه‌ڵامدا رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئیسپانیا له‌ مۆندیال دوور بخاته‌وه‌. رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه‌ ئه‌و گوشاره‌ زۆره‌ حكومه‌تی ئیسپانیا كردویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی‌ ماریا ڤیاری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوور بخرێته‌وه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ فیفا توڕه‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی‌ ...

زیاتر »

ئازاریناكا داوه‌تنامه‌ی‌ پێشكه‌ش كرا

رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی گراندسلامی ئوسترالیا رایانگه‌یاند ڤیكتۆریا ئازارینكای پاڵه‌وانی پێشووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بلیتی وایه‌ڵد كاردی پێشكه‌ش كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ داوه‌تنامه‌ به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بكات كه‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له‌ شاری میلبۆرن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئازارینكا پێشتر 2 جار له‌ ساڵانی 2012 و 2013 نازناوی پاڵه‌وانێتێكه‌ی‌ بردۆته‌وه‌و ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵیش دوای بوون به‌ دایك گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ناو یاریگاكان، به‌ڵام دواتر به‌هۆی كێشه‌ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی‌ ...

زیاتر »

جه‌یمس رۆدریگێز نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ریاڵ مه‌درید

جه‌یمس رۆدریگێزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بایرن مونشن رایگه‌یاند ئاره‌زوو ده‌كات له‌ ریزی بایرن مونشن درێژه‌ به‌ یاریكردن بدات و ساڵانێكی زۆر له‌و یانه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌. جه‌یمسی ته‌مه‌ن 26 ساڵ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ ریزه‌كانی ریاڵ مه‌دریدی به‌شێوه‌ی خواستن جێهێشت و رووی كرده‌ یانه‌ی‌ بایرن مونشن كه‌ ده‌توانێت دوای 2 وه‌رز به‌شێوه‌ی كۆتایی بیباته‌ ریزه‌كانی. جه‌یمس بۆ پێگه‌ی‌ ره‌سمی بۆندس لیگا له‌سه‌ر داهاتووی خۆی ...

زیاتر »

تۆرێس ریزه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید جێناهێڵێت

فرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دوپاتی كرده‌وه‌ له‌ هیچ دۆخێكدا ریزی یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید جێناهێڵێت و هه‌وڵ ده‌دات ركابه‌ری له‌گه‌ڵ دیگۆ كۆستای هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ بكات كه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌ به‌شداری یارییه‌كان ده‌كات. تۆرێس سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی یاریكردنی دوای به‌شداری كردنی دیگۆ كۆستا وتی: كاتێك ته‌مه‌نم 17 ساڵ بوو زۆرێك له‌ هانده‌ران پێیان راگه‌یاندم كه‌ من هیوای ئه‌وانم، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت ...

زیاتر »

بۆ جاری حه‌وته‌م به‌ باشترینی سویسرا دیاری كرا

رۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی بۆ جاری حه‌وته‌م له‌ ژیانی وه‌رزشیدا به‌ باشترین وه‌رزشكاری سویسرا دیاری كرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ له‌مساڵدا پێشكه‌شی كرد. فێدره‌ر ئه‌م ساڵ به‌ شایسته‌یی به‌ باشترین وه‌رزشكاری سویسرا دیاری كرا كه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ پێكان توانی 2 نازناوی گراندسلام بباته‌وه‌. فێدره‌ری ته‌مه‌ن 36 ساڵ ئه‌مساڵ 52 یاری برده‌وه‌و ته‌نیا 5 یاری دۆڕاو له‌پاڵ گراندسلامی ...

زیاتر »

مۆندیالی تۆپی دەستی کچان هەنگاوی گەورەی بڕیوە

یارییەکانی مۆندیالی تۆپی دەستی کچان هەنگاوی گەورەی بڕیوەو پێی ناوەتە قۆناغی چارەکی کۆتاییه‌وه‌. هەشت هەڵبژاردە لە قۆناغی شانزە هەڵبژاردەوە گەیشتوونەتە قۆناغە نوێیەکە پاش ئەوەی توانیان بەمشێوەیوی لای خوارەوە لە هەڵبژاردەکانی بەرامبەریان ببەنەوە: *فەرەنسا × هەنگاریا (29-26).. *مۆنتینیگرۆ × سربیا (31-29). *دانیمارک × ئەڵمانیا (21-17). *چیک × رۆمانیا (28-27). *روسیا × کۆریای باشوور(36-35). *هۆڵەندا × ژاپۆن (٢٦-٢٤). *نەرویج × ئیسپانیا(٣١-٢٣). قۆناغی ...

زیاتر »

چه‌ند ئامارێكی سه‌رنجڕاكێش

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگ كۆتاییانهات. ئه‌م قۆناغه‌ی گروپه‌كان جیاواز له‌ قۆناغی چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ند ئامارو ریكۆردێكی بێ وێنه‌ی مێژوویی تیادا تۆمار كرا: كریستیانۆ رۆناڵدۆ *بوو به‌یه‌كه‌م یاریزان له‌مێژووی چامپیۆنس لیگدا بتوانێت له‌ هه‌ر شه‌ش یارییه‌كه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا گۆڵ بكات. *به‌ 9 گۆڵ بووه‌ گۆڵكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌و كۆی گۆڵه‌كانیشی هه‌رله‌م قۆناغه‌دا گه‌یانده‌ 60 گۆڵ و ...

زیاتر »

بوێریی ئەم كچانە مایه‌ی ستایشكردنه‌

به‌م دواییه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی پێنج پرێس رێكخرا، ئه‌وه‌ی له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا سه‌رنجی راكێشاین ئه‌وه‌بوو له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا چه‌ند كچێكی بوێر و به‌توانا به‌شدارییان كرد و ئه‌نجامه‌كانیان جێگه‌ی ستایشی هه‌مووان بوو. به‌شداریی كردنی كوڕان له‌م جۆره‌ پاڵه‌وانێتیانه‌دا ره‌نگه‌ ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆ كچان بوێری و لێهاتوویی و ته‌نانه‌ت ئافه‌رینێكی زۆری گه‌ره‌كه‌. لێره‌دا ئێمه‌ به‌ مه‌به‌ستی هاندانی كچانی به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌، تیشكێك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌نجامه‌كانیان و ...

زیاتر »

تۆرتنتۆ تۆڵه‌ی وه‌رزی رابردووی كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ تۆرنتۆ تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی‌ وه‌رزی رابردووی له‌ یانه‌ی‌ سیاتل ساونده‌رز كرده‌وه‌و له‌سه‌رپشتی ئه‌و یانه‌یه‌ توانی بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژوودا خولی ئه‌مریكا بباته‌وه‌. له‌ یاری كۆتایی خولی ئه‌مریكا یانه‌ی‌ تۆرنتۆ روبه‌ڕوی یانه‌ی‌ سیاتل ساوه‌نده‌رز بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌، به‌مه‌ش نازناوی خوله‌كه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنا. وه‌رزی رابردووش ئه‌م 2 یانه‌یه‌ له‌ یاری كۆتایی بوون و ئه‌و كات سیاتل به‌ ...

زیاتر »