سەرەکی » وەرزش (پەڕە 23)

وەرزش

جەڵتەی دڵ لێی داوە

دالی بلیندی بەرگریكاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئەیاكس ئاشكرای كرد كە لەماوەی رابردوو توشی جەڵتەی دڵ بووەو ئاماژەی بەوەشدا هەموو هەوڵیك دەدات بۆ ئەوەی بە زووترین كات بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن. ئەو یاریزانە لە دوای شكستی یانەكەی بەرامبەر بە ڤالێنسیا لە چامپیۆنس لیگ هەستی بە ئازار كردوە لە سینگی دوای پشكنین دەركەوتوە توشی جەڵتەی دڵ بووەو بەهۆیەوە ماسولكەی دڵی توشی هەوكردن ...

زیاتر »

بەرەو بە نێودەوڵەتی بوونی وەرزشی كوردستان

ماوەیەك لەمەو بەر سێ كچە یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان و یانەی سیروانی نوێ بەشداریی پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتییان لە توركیا كرد و ئەنجامی زۆر باشیشیان تۆمار كرد. لەو پاڵەوانێتییە نێوەدەوڵەتییەدا بۆ كچان دڵسۆز عوبێد و رێناز سەعید و بانو تەها بەسەرپەرشتی و چاودێری راهێنەرەكەیان د.سیروان حامید بەشدارییان كرد. دڵسۆز لە هەردوو راكردنی 60 مەتر و 60 مەتر بەربەستدا یەكەم بوو، رێناسیش ...

زیاتر »

لە پشت پەردەی كلاسیكۆوە

شەوی چوار شەممەی هەفتەی رابردوو یەكەمین كلاسیكۆی ئەم وەرزەی لالیگا (2019-2020) كراو لە یاریگای كامپ نو هەردوو یانەی بارسیلۆنا و ریاڵ مەدرید تیایدا بەبێ گۆڵ یەكسان بوون. دیارە ئەنجامەكە زانراوەو یارییەكە راستەوخۆ بینراوە، بۆیە پێویست بەوە ناكات باس بكرێتەوە كە یارییەكە چۆن بەڕێوەچووە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە لەپشت پەردەی یارییەكەوەو لە پەراوێزی یارییەكەدا و پاش تەواو بوونی ئەم یارییە چی ...

زیاتر »

دەزگای خێرخوازیی لیۆنێل مێسی

هێمن عوسمان لیۆنێل مێسی، بەیەكێكە لە دیاردەكانی تۆپی پێ‌ لەمێژوودا، لێهاتوویی و كارامەیی و دانایی ئەم یاریزانە لەتۆپی پێدا سەرنج راکێشە، ئەوەی ئێمە مەبەستمانە لەم ژانرە تایبەتەدا، باسكردن نییە لە ئاست و دەستكەوتەكانی مێسی لەتۆپی پێدا، بەڵكو لایەنە مرۆڤایەتییەكەی مێسی جیاواز لە تۆپی پێ‌ ناونیشانی بابەتەكەمانەو خستنەڕووی كارە خێرخوازییەكانی و دروستكردنی دەزگایەك بەناوی (دەزگای خێرخوازیی مێسی) یە. مێسی ساڵی 2004، ...

زیاتر »

دیاردە جوان و نەخوازراوەکان

راپۆرت…زاگرۆس نانەكەلی رۆژانی 5و6و7/12/2019 لە شاری دهۆكی ولە هۆڵی یانەی دهۆك خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو. لەم هۆڵەدا وەرزش هێندە پڕبوو لە كێبڕكێ تەنانەت باوك و كوڕیشی گرتبووەوە، كەچی لەم هەموو سیناریۆ و دیمەنە جوان ودڵڕفێنانە، میدیاكارانی وەرزشی و دەزگاكانی راگەیاندن خەوتبوون!!، بەتێكڕای سێ رۆژ لەنێوان سێ یاخود چوار كەناڵ زیاتر لە هۆڵەکە ئامادە نەبوون. یەكترناسینی گەنجانی كورد ...

زیاتر »

پێنج یاریزان لە میركاۆتی زستانەدا

وادەی زستانەی هاتن و چوونی یاریزنان نزیك بۆتەوە، ئەم پرۆسەیەش ئەگەری رۆیشتن و هاتن و چوونی چەند یاریزانێك لە یانەیەكەوە بۆ یانەیەكی تر دروست دەكات، باشتر كردنی زیاتری هێڵی یارییكردنی چەند یانەیەك لەئارادایە، سەرەڕای هەموو ئەو شتانەش قسەو باسی زۆریش لەم میركاتۆیەدا دێنە ئاراوە. لەلایەكی تریشەوە پێدەچێت میركاتۆی زستانە لە ئینگلتەرا تا ڕادەیەك لەسەرجەم وڵاتانی تر گەرمتر بێت، سوككردنی سزاكەی ...

زیاتر »

دانیاش بناسن

ئاكۆ عارف لە سلێمانی و لەیاریگایەكی بچوك دا، منداڵێك هات لەگەڵ كۆمەڵێكدا یاری تۆپی پێی دەكرد كە هیچیان هاوتەمەنی خۆیی نەبوون، ئەوان بەتەمەن گەورە تر و باڵا بەرزتر، بەڵام ئەم وەك منداڵێك بە ئاستێكی جوان یاری كرد، چاودێری تواناكانیم كرد و ئایندەیم ڕوونبینی. دانیا مەریوان فەتاح لە بەریتانیا دەژی بەڵام لەگەڕانەوەیدا بۆ سلێمانی لەگەڵ باوك و ئامۆزاكانی باوكیدا تۆپی پێی ...

زیاتر »

فیدریكا بریگنۆنی قۆناغی فەرەنسای خلیسكانی سەر بەفری بردەوە

فریدریكا پریگنۆنی ئیتاڵی توانی هەموو ئەگەرەكان پێچەوانە بكاتەوەو پلەی یەكەمی قۆناغی فەرەنساڵی پاڵەوانێتی جیهانی خلسكانی سەر بەفر لەجۆری گیانت سلالۆم بردەوە. بریگنۆنی لە یەكەم هەوڵی لە پێشبڕكێكەدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا كە بەجیاوازی لەسەدا 13ی سانیەیەك لەدوای مینا هۆلتمان هات. بەڵام لە جەولەی دووەمی ركابەریەكەدا كچە یاریزانە ئیتاڵیەكە توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت بەمەش بە كۆی گشتی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت. ...

زیاتر »

بە رەسمی ئارتیتا گەڕایەوە ئەرسناڵ

بە رەسمی ئارتیتا گەڕایەوە ئەرسناڵ دواجار دوای گفتوگۆیەكی ماوە درێژ یانەی ئەرسناڵ بەشێوەیەكی رەسمی لەگەڵ مایكل ئارتیتای یاردەدەری راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی گەیشتە رێككەوتن بۆ ئەوەی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە بگرێتە ئەستۆ. ئەرسناڵ ماوەیەك لەمەوبەر بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئۆنای ئیمری دوورخستەوەو لە شوێنی ئەو بەشێوەیەكی كاتی لیۆنبێرگ دانرا بەڵام ئەنجامەكانی یانەكە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە سویدیەكەش باش نەبوو، بۆیە ئەرسناڵ پەلەی كرد ...

زیاتر »

تیروپشكی کۆنمیبۆڵ بۆ مۆندیالی 2022 راكێشرا

لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور لە پاراگوای تیروپشكی یارییەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی بۆ هەڵبژاردەكانی ئەو كیشوەرە كراو دەستپێكی گەورەكانیش ئاسان دەبێت. لە ئەمریكای باشوور 10 هەلبژاردە لەسەر 4 بلیت و نیوی مۆندیال ركابەری دەكەن كە 4 هەڵبژاردەیان راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال و هەڵبژاردەیەكیش لەگەڵ هەڵبژاردەی كیشوەرێكی تر لەسەر بلیتی گەیشتن بە مۆندیال یاری ناكات. شێوازی پاڵاوتنەكەش بە ...

زیاتر »