سەرەکی » وەرزش (پەڕە 5)

وەرزش

میركاتۆی یاریزانان له‌ بۆندس لیگا ریكۆردێكی مێژوویی تۆمارده‌كات

دوای كۆتایی هاتنی میركاتۆی هاوینه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا یانه‌ به‌شداره‌كانی بۆندس لیگا ریكۆردێكی مێژوویان تۆماركرد كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ 700 ملیۆن یۆرۆیان له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانان خه‌رج كردوه‌. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا بڵاویكردۆته‌وه‌ 18 یانه‌ به‌شداره‌كه‌ی‌ بۆندس لیگا 700 ملیۆن یۆرۆیان له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ 156 یاریزان خه‌رج كردوه‌، به‌مه‌ش ریكۆردی ساڵی 2015یان شكاندوه‌ كه‌ ئه‌و كات 577 ملیۆن یۆرۆیان خه‌رج كردبوو. دی بی ئه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ...

زیاتر »

تیمۆ بوكی به‌ باشترین یاریزانی مانگی ئابی پریمه‌رلیگ دیاریكرا

تیمۆ بووكی یاریزانی یانه‌ی‌ نۆریچ سیتی له‌لایه‌ن یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را به‌ باشترین یاریزانی پریمرلیگ بۆ مانگی ئاب دیاری كرا. یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را دوای كۆتایی هه‌موو مانگێك له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی ده‌نگدان رێكده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشترین یاریزانی ئه‌و مانگه‌ دیاری بكات، بۆ مانگی ئابیش پوكی زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌. ئه‌و یاریزانه‌ دوای ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ بۆ ...

زیاتر »

پاڵێوراوانانی خه‌ڵاته‌كانی زه‌ بێست ئاشكرا كران

یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ له‌ میانی پڕۆگرامێكی راسته‌وخۆ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سنتیاگۆ سۆلاری و زامبرۆتای یاریزانانی پێشوو ئاماده‌ی‌ بوون پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی زه‌ بێستی فیفای ئاشكرا كرد. دیارترین خه‌ڵاتیش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه‌ كه‌ فیفا 3 پاڵێوراوه‌كه‌ی‌ كۆتایی بۆ خه‌ڵاته‌كه‌ ئاشكرا كرد كه‌ رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ له‌ میانی ئاهه‌نگی زه‌ بێست یه‌كێكیان وه‌كو باشترین یاریزانی جیهان دیاری ده‌كرێت. فیفا له‌ ...

زیاتر »

بارتۆسز زمارزلیك چووه‌ پێشه‌نگی پاڵه‌وانێتی..

بارتۆسز زمارزلیك چووه‌ پێشه‌نگی پاڵه‌وانێتی جیهانی سپید وه‌ی-یەوە بارتۆسز زمارزلیكی پۆڵه‌ندی دوای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می قۆناغی ئه‌ڵمانیای پاله‌وانێنتی جیهانی ماتۆڕسواری له‌ جۆری سپید وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر خۆل ده‌كرێت چووه‌ پاڵ لیۆن مادسن له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌. قۆناغی ئه‌ڵمانیای سپید وه‌ی ركابه‌ری به‌هیزی له‌ به‌شداربووان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ دوای چه‌ند قۆناغێك پاڵاوتن دیارترین به‌شداربووان سه‌ركه‌وتن بۆ پێشبڕكێی كۆتایی. له‌ پێشبڕكێی كۆتایشدا ...

زیاتر »

جۆكۆڤیچ ماڵئاوایی له‌ فلاشینگ میدۆوز كرد

نۆڤاك جۆكۆڤیچی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌روه‌وی ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ئه‌مریكا كرد كه‌ یارییه‌كانی له‌ فلاشینگ میدۆوز به‌ڕێوه‌ده‌چێت. جۆكۆڤیچ كه‌ خاوه‌نی نازناوی وه‌رزی رابردووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بوو له‌ قۆناغی چواره‌م رووبه‌ڕووی ستان ڤاڤرینكای سویسری بۆوه‌و یارییه‌كه‌ش به‌سوودی یاریزانه‌ سویسرییه‌كه‌ كۆتایی هات، به‌مه‌ش جۆكۆڤیچ له‌ ریزبه‌ندی یاریزانان خاڵی زۆر له‌ده‌ست ده‌دات. له‌ یارییه‌كه‌ ڤاڤرینكا به‌ ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت و توانی كۆمه‌ڵه‌ی ...

زیاتر »

سكاڵای یاسایی تۆماركرد

سكاڵای یاسایی تۆماركرد ماورۆ ئیكاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلان به‌هۆی پشتگوێ خستنی له‌لایه‌ن یانه‌كه‌ی‌ داوای یاسایی له‌دژی یانه‌كه‌ی‌ تۆماركرد و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ده‌كات. ئینته‌ر میلان له‌سه‌ره‌تای میركاتۆ رایگه‌یاند ئه‌و یاریزانه‌ له‌نێو پلانه‌كانی ئۆنای ئیمری راهێنه‌ر نییه‌و ئه‌و یاریزانه‌ی‌ بۆ فرۆشتن دانا به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ ره‌تیكده‌كاته‌وه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ جێبهێڵێت بۆ ناچاركردنیشی به‌ رۆیشتن له‌ یانه‌كه‌ له‌ راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵ دوور خراوه‌ته‌وه‌. پێگه‌ی‌ ...

زیاتر »

كاتی زافیریس بووه‌ پاڵه‌وانی جیهانیی تریاسلۆن

كاتی زافیریسی ئه‌مریكی توانی پێش جێسیكا لیرمۆنسی به‌ریتانی بكه‌وێت و پله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی لۆزانی پاڵه‌وانێتی جیهانی تریاسلۆن بباته‌وه‌ز ئه‌و كچه‌ وه‌رزشكاره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌می له‌م قۆناغه‌ی‌ سویسرا توانی نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهان یه‌كلایی بكاته‌وه‌. كاتی له‌ هه‌ر سێ ركابه‌ری مه‌له‌وانی و پاسكیلسواری و راكردن دووچاری ركابه‌ری به‌هێزی ركابه‌ره‌كه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ی‌ بۆوه‌ به‌ڵام توانی پارێزگاری له‌ پێشه‌نگیه‌كه‌ی‌ بكات ...

زیاتر »

یاریزانه‌كان گله‌ییان له‌ یاریگای پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ هه‌بوو

ئا: ئومێد ئیبراهیم فۆتۆ: ئیبراهیم یه‌شار به‌به‌شداریی زیاتر‌له (20) تیپی كچان و كوڕانی یانەکانی کوردستان، دوای چوار ساڵ چاوه‌ڕوانی یاریزانانی ئه‌م یارییه‌، دواجار یه‌كێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی كوردستان به‌چاودێری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌هاوكاری لقی هه‌ولێری یه‌كێتییه‌كه‌، پاڵه‌وانیتی یانه‌كانی كوردستانی له‌سه‌ر ئاستی لاوان ئه‌نجامدا. به‌به‌شداریی زیاتر‌له (20) تیپی كچان و كوڕانی یانەکانی کوردستان، دوای چوار ساڵ چاوه‌ڕوانی یاریزانانی ئه‌م ...

زیاتر »

به‌ره‌و یۆرۆی 2020

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئاینده‌ 5/9/2019 جه‌وله‌یه‌كی نوێ له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ دوا یارییه‌كانی یۆرۆی 2020 ده‌ستپێده‌كات. ئه‌م جه‌وله‌ نوێیه‌ له‌رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئایندەوە ده‌ستپێده‌كات و رۆژانه‌ هه‌شت تا ده‌ یاریی له‌و یارییانه‌ی پاڵاوتن له‌سه‌رجه‌م گروپه‌كاندا ده‌كرێن. له‌م پاڵاوتنه‌دا 55 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وروپا به‌سه‌ر 10 گروپدا دابه‌شكراون، پێنج له‌ گروپه‌كان هه‌ریه‌كه‌و 5 هه‌ڵبژارده‌و پێنجه‌كه‌ی تر هه‌ریه‌كه‌و 6 ...

زیاتر »

ده‌ستپێكردنی نه‌هامه‌تی هانده‌رانی بارسێلۆنا

یانه‌ی‌ بارسێلۆنا وه‌رزێكی نوێی ده‌ستپێك كرد كه‌ كت و مت هاوشێوه‌ی كۆتایی وه‌رزی رابردووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ هێشتا له‌ وه‌رزی رابردو یاری بكات و 3 مانگ پشووی وه‌رنه‌گرتبێت، هیچ شتێكی نوێ به‌بوونی ئیرنیستۆ ڤالڤێردی وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌كه‌ به‌دی ناكرێت، ئەو‌ خاوه‌نی باوه‌ڕێكه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌سه‌رنج دان له‌سه‌ر ئه‌نجام دواتر شێوازی یاریكردن و فه‌لسه‌فه‌ی یانه‌كه‌. بارسێلۆنا له‌ دۆخێكدایه‌ كه‌ شایه‌نی به‌زه‌یی پیادا ...

زیاتر »