سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 1)

هەمەڕەنگ

شێوەکارانی کورد بەشداری سیمپۆزیۆمێک دەکەن لە سربیا

لە سەر بانگهێشتی رێکخراوی هونەریی «چاوی ئەوروپا» لە سربیا، هەریەکە لە هونەرمەندان «محەمەد فەتاح، ساڵح نەجاڕ، سامان ئەبوبەکر» بەشداری سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتیان کرد. سیمپۆزیۆمەکە لەسەر لێواری رووباری دانوب-ی شاری «گرادێشتا»ی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو ماوەی 8 رۆژی خایاند، لەم چالاکییەدا لەلایەن شێوەکارە بەشداربووەکانی سیمپۆزیۆمەکەوە کە بریتیبوون لە هونەرمەندانی «کوردستان، روسیا، ئەمریکا، مەکدۆنیا، تونس، ئێران، ئۆکرانیا، جەزائیر، مۆڵداڤیا، سربیا»چەندین کاری هونەریی نەخشێنرا و ...

زیاتر »

لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

هونەرمەندی میسری «سابرین» لە درامایەکی نوێدا رۆڵدەبینێت و لە یەکێک لە کەناڵە عەرەبییەکان نمایش دەکرێت. «حدوتە %1» ناوی دراما نوێکەی ئەم ئەکتەرە میسرییەیە کە بەشی سێیەمی وەرزی درامای «زي القمر»ە و سیناریۆکەی «فداء الشندویلی» نوسیووێتی و «ئەحمەد شەفیق» کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و لە زنجیرەی وەرزەکانی پێشووتردا ژمارەیەک ئەکتەر رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: «ئیلهام شاهین، ئەحمەد وەفیق، ئیناس کامل، جومانا ...

زیاتر »

داوای پاراستنی دارستانەکانی کالیفۆرنیا دەکات

«لیۆناردۆ دیکاپریۆ» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، کە جگە لەکاری هونەریی و بواری سینەما، وەک چالاکوانێک لە بواری ژینگەدا کاردەکات و گرنگییەکی زۆریش بەو بوارە دەدات. لەم سۆنگەیەوە ئەم سینەماکارە جیهانییە هۆشداریی داوە لەوەی کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە خەریکە ئاگر دەگاتە ناو دارستانەکانی کالیفۆرنیا و نزیکەی 2000 درەخت کە بە گەورەترین درەخت دادەنرێن لە جیهاندا لە ناو دەچن، داوا دەکات هەوڵبدرێت بەزووترین ...

زیاتر »

ماسیی کوێر لە سلێمانی نمایش دەکرێت

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن شانۆگەری ماسیی کوێر نمایشدەکرێت. سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی 22/9/2021 لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی، گرووپی «ز» بۆ شانۆ بە هاوکاریی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی، شانۆیی «ماسیی کوێر» نمایشدەکات و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت. شانۆییەکە ئاراس عەبدوڵڵا دەرهێنەرێتی، نوسین و دەرهێنانی هونەری (راڤیار نەوزاد)ەو هەریەکە لە (كۆژین جوانڕۆ، زانیار تەحسین، شێنی حەیدەر، رەهەند ...

زیاتر »

لە فێستیڤاڵی جەرەش گۆرانی دەڵێت

گۆرانبێژی لوبنانی «جۆرج وسوف» سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ بەشداریکردن لە سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی جەرەش بۆ هونەر و رۆشنبیریی کە بڕیارە رۆژی 22/9/2021 فێستیڤاڵەکە لە ئوردن دەست بە چالاکییەکانی بکات و چەند رۆژێک بەردەوامدەبێت.  100 جار بینراوە

زیاتر »

(چمكێك لە بیرەوەری)ی برایم محێدین عارف

سەر لە ئێوارەی دوێنێ‌، لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەران و رۆژنامەنووسان و رووناكبیران و میوانان، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (چمكێك لە بیرەوەری ساڵانی 1970تا1992) بۆ نووسەرو رۆژنامەنووس برایم محێدین عارف بەڕێوەچوو. لە كۆڕەكەدا، نووسەر بەكورتی تیشكی خستە سەر ناوەڕۆكی كتێبەكەی كە خۆی لە بیرەوەری 22 ساڵی نووسەردا دەبینێتەوە لەسەردەمی شۆڕش و لەدوای راپەڕین. برایم محێدین عارف، ...

زیاتر »

لە ماوەیەکی کەمی نمایشیدا داهاتێکی زۆری بە دەستهێنا

فیلمی «Candyman» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، توانی لە ماوەیەکی کەمی نمایشیدا لە سەر شاشەی سینەماکان بڕی 59 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت. فیلمەکە ترسناکە و ژمارەیەکە ئەکتەری دیار رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: «تیونا پاریس، ناسان ستیوارت، کۆڵمان دۆمینیگۆ، ڤانسیا ولیامز، برایان کیگ، کریستینا کلارک» و ژمارەیەک ئەکتەری تر.  79 جار بینراوە

زیاتر »

گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لوبنانی «باسکال مشعلانی» گۆرانییەکی نوێی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە. «استنى» ناوی گۆرانییە نوێکەی ئەم گۆرانیبێژەیە و «محەمەد رفاعی» ئاوازی بۆ داناوە و «مولحم ئەبو شدید» کە هاوسەری «باسکال مشعلانی»یە دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە.  33 جار بینراوە

زیاتر »

كۆیه‌، قاوه‌خانه‌ی كلتوری له‌ قشڵه‌ی كۆیه‌ كرایه‌وه‌

له‌به‌رگێكی ته‌واو ره‌سه‌نایه‌تی و كلتوری كورده‌واریدا قاوه‌خانه‌ی كلتوری قشڵه‌ی كۆیه‌ به‌ڕووی هاووڵاتیان و فۆلكلۆردۆستدا كرایه‌وه‌ شه‌وانه‌ یارییه‌ كورده‌واریه‌كانی لێ ‌دەکرێت. لەمبارەیەوە یه‌كێتی واحید به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆیه‌ رایگه‌یاند: له‌ هۆڵێكی قشڵه‌ی كۆیه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایه‌كی شاره‌كه‌ی حاجی قادر و مه‌لای گه‌وره‌و دڵداری شاعیر ئه‌م قاوه‌خانه‌ كلتورییه‌ كراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین به‌شی جیا له‌ خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ كتێبخانه‌ و پیشانگەی كه‌ره‌سته‌ مێژووییه‌كان و مۆزه‌خانه‌ و ...

زیاتر »

كۆڕێك بۆ چوار بەرهەمی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری

لە چوارچێوەی چالاكیی رووناكبیریی هاوبەشی نێوان مەكتەبی راگەیاندن و مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاریی پاش نیوەڕۆی دوێنێ‌ 12/9/2021، كۆڕێك بۆ خستنەڕوو و قسەو باس سەبارەت بە چوار بەرهەمی چاپكراوی نوێی مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاریی بەڕێوەچوو. لە كۆڕەكەدا جگە لە ژمارەیەك لە بەرپرسان و رووناكبیران وەك میوان ئامادەی بوون، ژمارەیەكیش لە ئەندامان و كادرانی هەردوو مەكتەب بەشداربوون. لەو بارەیەوە هەریەك لە نووسەران ...

زیاتر »