رۆژی هەینی 30/11/2018 راگەیاندنکارو رۆژنامەنووس (عیسمەت نامیق شەریف) پەیامنێری puk میدیا‌و هاوکاری کوردستانی نوێ کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنەیەوە لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆچی دوایی ئەم رۆژنامەنووسەی راگەیاندو پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەس و کاری ئەم رۆژنامەنووسە کرد. بەناوی کوردستانی نوێ-ەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەس و کار‌و بنەماڵەی ئەم رۆژنامەنووسە دەکەین و داواکارین ئەمە دوا ناخۆشییان بێت. 118 جار بینراوە
زیاتر »هەمەڕەنگ
شەبەنگێک لە نەغمە و شیعر و رەنگ
شه‌به‌نگێک له نه‌غمه‌و شیعر‌و ره‌نگ، پڕۆژەیەکی نوێی هونەریی هاوبەشی هونەرمەندان (د. رێبوار سەعید و عەدنان کەریم)-ە کە لەشارەکانی سلێمانی و هەولێرو دهۆک بەڕێوەدەچێت. – سەعات 4ی ئێوارەی رۆژی 2-3/12/2018 دهۆک- گەلەری دهۆک. – سەعات 10ی سەرلەبەیانی رۆژی 6/12/2018، هەولێر- ئاکادیمیای کوردی. – سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 12/12/2018- گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکەی سلێمانی. 366 جار بینراوە
زیاتر »ئاریاس جاڤان سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێكی نوێیه
گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێكی نوێیه به‌ناوی «شێتم»، وابڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاویبكاته‌وه. ئاریاس جاڤان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاماژه به نوێترین كاری هونه‌ری ده‌كات كه گۆرانییه‌كه به‌ناوی «شیتم»، كه تێكستی گۆرانییه‌كه خۆی نوسیویه‌تی. ئاریاس له ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌مدا گۆرانییه‌كی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ به‌ناوی «باوه‌ش» بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بینه‌رێكی باشی هه‌بووه، له ئێستاشدا سه‌رقاڵی گۆرانی «شێتم»ه، وابڕیاره له ...
زیاتر »گوندێكی كوردستان ته‌نیا ژنی تێدا ده‌ژی
چه‌ند وێبسایتێك له‌سوریا بڵاویانكرده‌وه كه‌له‌ناوچه‌ی ده‌رباسی له‌خۆرئاوای كوردستان گوندێكیان كردۆته‌وه كه‌ته‌نیا ژنان تێیدا ده‌ژین. ئه‌م گونده به»جینوار» ناسراوه و له‌رۆژی ١٠ی ئازاری ٢٠١٧ ه‌وه كراوه‌ته‌وه كه‌ساڵرۆژی جیھانی توندوتیژی دژی ژنانه. وێبسایتی ANF نیوز له‌زاری «رۆمه‌ت ھه‌ڤاڵ»ه‌وه كه‌خانمێكی كورده رایگه‌یاندووه ئه‌م گونده ده‌گمه‌نه له‌خۆرئاوای كوردستان كه‌ته‌نیا تایبه‌ته به‌ژنان و ھه‌رژنێكی تریش بیه‌وێ ده‌توانێ بچێته ئه‌وێ بژی. ئه‌و خانمه راشیگه‌یاندووه كه‌ژنانی پارێزگاكانی ...
زیاتر »خشڵی خۆڕازاندنه‌وه له پارچه‌ی سه‌عاتی كۆن
هونه‌رمه‌ندی لیتوانی (Nestre) كۆمه‌ڵێك خشلی خۆڕازاندنه‌وه‌ی بێ هاوتا له پارچه‌ی سه‌عاتی كۆن و شكاوی ده‌ستی و سه‌عاتی گیرفان دروست ده‌كات . خشڵه‌كان پێكهاتون له گواره و ملوانكه و ئه‌نگوستیله و ئه‌ڵقه و بازن و ته‌وقه‌ی قژ و چه‌ندین خشڵی تر و هه‌مووشیان كاری ده‌ستین و به ده‌ست دروست كراون. 33 جار بینراوە
زیاتر »جوانیه‌كانی سه‌ما
مارك ئۆلیچ فۆتۆگرافه‌رێكی رووسیه و به تایبه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر دونیای شانۆ‌و جوڵه‌كانی سه‌ر سته‌یج ده‌كاته‌وه، بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ كاره جیاوازه‌كاندا كۆمه‌ڵێك كاری یه‌ك له‌دوای یه‌كی هه‌یه كه تا ئێستا له‌نێوه‌ندی فۆتۆگرافی و شانۆدا بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ده‌ربڕینه‌كانی هه‌ستێكی تایبه‌تن و هه‌میشه ده‌ڵێت زۆر ئاره‌زوو به‌و ته‌خته‌ی سه‌ر شانۆ ده‌كه‌م و هه‌روه‌ها پشتی سته‌یجی كاركردن چوون ئه‌وی جێگه‌ی پشوو كاریی ...
زیاتر »رێز لە مامۆستا عەبدولكریم شێخانی نرا
ئێوارەی رۆژی 27/11/2018 كتێبخانەی گشتی قەزای كۆیە بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری نووسەران و شاعیران و هونەرمەندان و لێپرسراوانی حزبی و حكومی لەهۆڵی كتێبخانە كۆڕێكی تایبەتی بۆ رێزلێنان لەنووسەرو شاعیر عەبدولكەریم شێخانی ڕێكخست. لەو كۆڕەدا هەریەك لەنەوزاد جەلال. رەهبەر سەید برایم، مامۆستا عەبدوڵڵای حەسەنزادە، عبدولڕەزاق بیمار‌و عەبدولخالق یەعقوبی وتار‌و بابەت و باسی تایبەت بەنووسین و وەرگێڕان و شیعر‌و بەرهەم و هەڵوێستە كوردایەتییەكانی ...
زیاتر »گەلەری هۆرایزن کارەکانی نمایشکرد
لەبەردەوامی کاروچالاکییەکانیداو لەڕۆژانی رابردوودا گەلەری هۆرایزن، لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی پیشانگەیەکی بۆ کارە دەستییەکانی خۆی نمایشکرد کە پێکهاتبوون لە چنین و ئیشی دەست، شێوەکاری، جل و بەرگ، خواردنی کوردەواری، نمایشی کتێب. شایانی باسە گەلەری هۆرایزن ساڵانە ئەم پیشانگەیە لەکتێبخانەی گشتی سلێمانی دەکاتەوە کە پێکهاتووە لەچنین و ئیشی دەست، شێوەکاری، جل و بەرگ، خواردنی کوردەواری، نمایشی کتێب، ئامانج لێی هاندانە بۆ ...
زیاتر »ژن ژیانە مەیكوژن، لە قۆناغی وێنەگرتندایە
كورتە فیلمی (ژن ژیانە، مەیكوژن) لەقۆناغی وێنەگرتندایە، کە چیرۆک و جەوهەرو ناوەڕۆكەکەی لە قەسیدەیەكی ئاكۆ شارۆشییەوە وەرگیراوەو باس لەشكۆی ژن دەكات. كورتە فیلمەکە سیناریۆو دەرهێنانی: ئازاد پێنجوێنی-یەو وێنەگرتنی: یاسین عومەر-ەو هەریەکە لە ئاكۆ ئارۆشی، هاوژین شوانە، شێنێ جەعفەر، شنە قادر، مژدە ڕەحیمی، رۆڵی تێدا دەبینن. 19 جار بینراوە
زیاتر »دیداری نەوەكان بۆ شیعر بەڕێوەچوو
نووسینگەی كەركوك،هێمن ئەحمەد لەدرێژەی كار‌و چالاكییەكانیاندا، ئێوارەی رۆژی 26/11/2018، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی‌و هونەریی كەركوك بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەرووناكبیران‌و رۆژنامەنووسان‌و شیعردۆستان، لەهۆڵی ناوەندی رۆشنبیریی‌و هونەریی كەركوك کۆڕێکی شیعریی بۆ دە شاعیری شارەكە رێكخست. لەوبارەیەوە سیروان بێلانە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی‌و هونەریی كەركوك بەكوردستانی نوێی وت: «سەرەتای ئەمساڵ دیداری شیعریی گەنجامان ئەنجامدا، دواتر بڕیاری ئەنجامدانی دیدارێكی دیكەماندا ئەویش «دیداری نەوەكان بۆ شیعر»بوو، كە بۆ هەردوو ...
زیاتر »