سەرەکی » زانست (پەڕە 78)

زانست

بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و كۆپی كردنی مرۆڤ

بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ توێژه‌ره‌وانی چینیی دوو مه‌یمونی كلۆنكراویان هێنایه‌ بوونه‌وه‌ كه‌ له‌ڕووی جینییه‌وه‌ هاوشێوه‌یه‌ یه‌كن. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ زانستییه‌ش، ڕێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ مرۆیییه‌كان، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌خلاقی له‌م جۆره‌ داهێنانه‌ له‌ ئارادایه‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توێژه‌ره‌وانی چینیی له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشه‌نگه‌ نامرۆییه‌كانی ئاكادیمیای زانسته‌كانی چین به‌ پشت به‌ستن بووه‌ به‌ هه‌مان ته‌كنیكی (كلۆن) كردن كه‌ به‌ر له‌ 20 ساڵ مه‌ڕی ...

زیاتر »

له‌نده‌ن: میترۆ ژێرزه‌مینییه‌كان نەبیستن زیاتر ده‌كه‌ن

ئه‌كادیمی‌و پسپۆڕانی سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ی (BBC) ده‌ڵێن» به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌نگ له‌ هه‌ندێك به‌شی میترۆی ژێر زه‌مینییه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا زیان به‌ هه‌ستی بیستنی سه‌رنشینان ده‌گه‌یه‌نێت». یه‌كێك له‌ پسپۆڕه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ میترۆی هێڵی فیكتۆریا به‌رزترین ده‌نگی هه‌یه‌ له‌كاتێكدا ئاستی ده‌نگ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی میترۆدا به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌ مۆزیكییه‌ پڕ له‌ ژاوه‌ژاوه‌كاندا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ده‌نگه‌كان ...

زیاتر »

زانایان چی ده‌ڵێن له‌ باره‌ی به‌رمۆدا‌وە

له‌پاش چه‌ندین ساڵ چاودێری‌و پشكنینی چوارده‌وری (سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا)، زانایان چه‌ندین زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌م سێگۆشه‌یه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ یه‌كێك له‌زاناكان ده‌ڵیت: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا خاڵی ناوه‌راستی زه‌وییه‌، بۆیه‌ هه‌موو هێزێكی زه‌وی‌و وزه‌ی راكێشه‌ر له‌وێوه‌ ده‌ستپێده‌كات هه‌ندێكی دیكه‌ له‌زانایان ده‌ڵێن: جێگای هه‌ندێك له‌ بونه‌وه‌ره‌كانی جیهانی ده‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ئینگلیزی پیان ده‌وترێت (Aliens) واتا (ئالێنس) كه‌س زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌ نییه‌ ته‌نها موخابه‌راتی (CIA) نه‌بێت، چونكه‌ له‌ ...

زیاتر »

گومان لەسەر راستییەک سەبارەت بە باران دروست دەبێت

بە پێی توێژینەوەیەکی زانستی، ملیارەها ڤایرۆس لە زەوییەوە بەرەو بەرگەهەوا بەرز دەبنەوە، بەڵام بەشێکیان بە هۆی بارانەوە دەگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی. توێژەرەوان لە زانکۆکانی کەنەدا و ئیسپانیا و ئەمریکا بۆ یەکەمجار باسیان لە ژمارەی ئەو ڤایرۆسانە کردووە کە بەرەو بەرگە هەوا دەڕۆن و لە زەوی دوور دەکەونەوە. دەڵێن، لە هەر مەترێک چوار گۆشەیەکدا ملیاران ڤایرۆس بەرەو ئاسمان بەرزدەبنەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ...

زیاتر »

ناوچەیەکی ئوسترالیا پارەی کارەبا پاشەکەوت دەکەن

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی باشوری ئوسترالیا پلانێکیان ڕاگەیاندووە بۆ گۆڕینی هەزاران خانوو بۆ گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایی ڕووناکی لە جیهاندا. بە گوێرەی پلانەکە بێت، نزیکەی ٥٠ هەزار خانوو لەو ویلایەتەدا بە تابلۆی خۆری و پاتریی بەرهەمهێنراوی کۆمپانیای تێسلاوە دەبەسترێنەوە، کە تێچووی ئەو کارەش بێبەرامبەر دەبێت. تێچووی ئەو پڕۆژەیە دەکەوێتە ئەستۆی زیادەی فرۆشی کارەبایی بەرهەمهێنراو بیمەیەکی حکومی بە بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئوسترالی، ...

زیاتر »

نهێنی خواردنی درەنگانی شەو ئاشکرا بوو

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، کەمی ئاڵۆزی و تێکچوونی هۆڕمۆن لە لەشدا وا دەکات مرۆڤ لە کاتە درەنگەکانی شەودا ئارەزوی خواردن بکات و برسیی بێت. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە توێژینەوەیەکدا کە ٣٢ کەسی قەڵەو تیایدا بەشدارییان کردووە، دەرکەوتووە هۆڕمۆنی گریلین لە ڕیخۆڵەدا کە هانی مرۆڤ دەدات برسی بێت، لە کاتەکانی شەودا زۆرە، بە پێچەوانەوە هۆڕمۆنی لیبتین کە وا لە مرۆڤ ...

زیاتر »

دۆزینه‌وه‌ی په‌یكه‌ری به‌ردینی نامۆ له‌ سعودییه‌

زانایانی شوێنه‌وار نزیكه‌ی 400 په‌یكه‌ری به‌ردینی نامۆ و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی دیوارئاسایان دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌زاران ساڵ. ئه‌و دیواره‌ به‌ردینانه‌ كه‌ شوێنه‌وارناسان ناویان ناوه‌ (ده‌روازه‌) له‌ناوچه‌یه‌كی خۆرئاوای ناوه‌راستی سعودییه‌یه‌ كه‌ ناوی خه‌یبه‌ره‌. تا ئێستا زاناكان سه‌رقاڵی لیكۆڵینه‌وه‌ن له‌ مێژوو و ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌روازانه‌ و هۆكاری بوونیان له‌و شوێنه‌. شوێنه‌وارناسان سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ په‌یان به‌و ده‌روازانه‌ بردبوو كه‌ ...

زیاتر »

دڵی شكاو ڕه‌نگه‌ هه‌رگیز چاك نه‌بێته‌وه‌

پێشتر زانست بوونی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی وه‌ك (دڵی شكاو)ی سه‌لماندبوو، به‌م دواییه‌ش توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ حاڵه‌تێك هه‌یه‌ به‌ناوی (دڵی شكاو)ه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامی تووشبوونه‌ به‌حاڵه‌تێكی ده‌روونی و ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ش له‌وه‌ مه‌حاڵه‌. كاتێك مرۆڤ كه‌سێكی نزیكی یان خۆشه‌ویستێكی له‌ده‌ستده‌دات هه‌میشه‌ هه‌ست ده‌كات كه‌ دڵی شكاوه‌، زانستیش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ ئه‌و دۆخه‌ ده‌روونییه‌ی مرۆڤ دوای له‌ده‌ستدانی كه‌سه‌ نزیكه‌كه‌كانی تووشی ده‌بێت، پشێوه‌ییه‌كی درێژ مه‌ودای كاری ...

زیاتر »

كاریگه‌رییه‌كانی ڕشتنی فرمێسك

گریان داده‌ندرێت به‌ یه‌كێك له‌ هه‌سته‌ سروشتیه‌كانی مرۆڤ، كه‌ له‌ ده‌ربڕینی خۆشی یاخود ناخۆشیدا هه‌ندێك جار مرۆڤ ده‌گری. فرمێسك چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ له‌وانه‌ش: -ئه‌و فرمێسكه‌ی كه‌ به‌هۆی ئه‌و كردارانه‌ی كه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین یاخود ڕووده‌دات دروست ده‌بێت نموونه‌ دوكه‌ڵ ، پیاز ، یاخود ڕه‌شه‌با له‌م كاته‌دا ئه‌و فرمێسكه‌ی كه‌ ده‌ڕژێندرێت چاوه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌. -فرمێسكی سۆزداری: مرۆڤ كاتێك توشی ...

زیاتر »

له‌ میسریش دایناسۆریان دۆزییه‌وه‌

زانایانی شوێنه‌وارناسی میسریی له‌بیابانی ئه‌و وڵاته‌ پاشماوه‌ی به‌به‌ردبووی جۆره‌ دایناسۆرێكی نوێیان دۆزییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كه‌مین دۆزینه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ داده‌نرێت له‌ مێژووی میسردا. به‌ پێی زانایانی شوێنه‌وار ناسی ناوچه‌ی مه‌نسووره‌، مێژووی ئه‌و جۆره‌ دایناسۆره‌ كه‌ ناونراوه‌(مه‌نسوراسۆرۆس شاهینا) Mansourasaurus shahinae) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاخی ته‌باشیریی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ دایناسۆره‌ له‌ ماوه‌ی نێوان 100 بۆ 66 ملیۆن ساڵی ڕابردوودا ژیاوه‌ . ...

زیاتر »