سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 23)

ئەدەب – سێبەر و سایە

قسه‌

محمد هاشم اكبریانی سه‌ریان دای له‌به‌رد! چۆن ده‌كرێت ئه‌و هه‌موو رێگایه‌ ببڕێت و پاشان به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك بكات، لێی بدات بڕوات؟ درۆ ده‌كه‌ن. بێگومان شتێكی وتووه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی دیوه‌ ئینجا لێی داوه‌ و رۆیشتووه‌. خودی خۆت بیت ئیشی وا ده‌كه‌ی؟ من هه‌رگیز ده‌ست ناده‌مه‌ ئیشێكی وا. بۆچی مێشكی كه‌رم خواردووه‌ ئه‌و هه‌موو رێگایه‌ بكوتم و بێم، دواتر یه‌ك وشه‌ یان ...

زیاتر »

به‌ ئاسمانی پاریسه‌وه‌

محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن ده‌ركه‌وتنی ژنێكی شان و مل رووت، پرچ ره‌ش، روو گه‌ش، به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌، له‌سه‌ر پیاده‌ڕۆی شه‌قامێكی خاوێن و باوێنی پاریس هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دره‌وشانه‌وه‌ی رووی عیسا، به‌ ئاسمانی شاره‌كه‌وه‌. « من كاسۆلیكم، نه‌ مه‌ینۆشم نه‌ سیگاركێش. من هامشۆی كه‌نیسه‌ ده‌كه‌م و مرۆڤێكی ئاینیم.» ژنه‌ به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ چاوه‌ ره‌شه‌كانیشی ده‌بریقانه‌وه‌. رووشی له‌ شارۆ- ی هاوگه‌شتم بوو وه‌ختێ وه‌های گوت. ...

زیاتر »

له‌شفرۆش له‌ژێر نینۆكدا

ئەدەب و هونەر ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ وڵات و ژێرده‌سته‌ییه‌وه‌ به‌سه‌ر ئێمه‌ی‌ كورددا هاتووه‌ نه‌ك هه‌ر زیانی‌ نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی هه‌بووه‌ به‌ڵكو زیانه‌ كه‌لتووریی و رۆشنبیرییه‌كه‌ی‌ زۆر زیاتره‌، نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بن ده‌سته‌ی‌ چوار ده‌وڵه‌تی‌ گه‌وره‌یه‌ و له‌ هه‌موو بواره‌كاندا چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌، جا ئه‌مه‌ بواری‌ رۆشنبیریشی گرتۆته‌وه‌، كورد له‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر خاك و خه‌ڵكه‌كه‌یدا گیراوه‌، چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌، ...

زیاتر »

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستێكی ترسناك

ده‌وه‌ن مه‌عروف گه‌رمای هاوینی ساڵی 2013 بوو. به‌سه‌ردان چووم بۆ لای هاوڕێیه‌كم. كه‌ له‌ مێژ بوو نه‌مدی بوو، حه‌زم ده‌كرد له‌ نیزیكه‌وه‌ بیبینم و پێكه‌وه‌ شه‌ن و كه‌وی چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌ك بكه‌ین. له‌ دوای بینینی هاوڕێكه‌م و ئاڵوگۆڕكردنی قسه‌و باس و گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی رۆژانی رابردوو بۆ جگه‌ره‌كێشان هاتینه‌ به‌له‌كۆنه‌كه‌، كه‌ چووینه‌ به‌له‌كۆنه‌كه‌، هاوڕێیه‌كی تر له‌وێ بوو، ئه‌ویش وه‌ك ئێمه‌ مه‌یلی جگه‌ره‌كێشانی ...

زیاتر »

لە ناسینی نازم غەزالی، لەبەخششی سەلیمە مورادەوە

جەمال نوری هەڵدانەوەی لاپەرەکانی چیرۆکی عیشقی ئەو کچە جولەکە یەی عاشقی نازم غەزالى گۆرانیبێژی دەنگ خۆشی عێراقی دەبێ. سەليمە مراد، یەکێک بوە لەو ژنانەی لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردوو گۆرانیبێژێکی سەرکەوتوو بوە و شارەزایەکی باشی لەمەقاماتی عێراقی هەبووە لەخێزانێکی ارستۆکراتی و دیانەتی جولەکە بوە ولە بغداد لەساڵی 1905 لە گەرەکی طاطران له دایک بوە ، لەسەروەختی خۆێندکاریدا گرنگی داوە بە ...

زیاتر »

گۆران وچوارگۆشه‌كه‌ی گریماس

-خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیمانتیكی – پ . د . نیان نه‌وشیروان مه‌ستی سیمانتیكا یه‌كێكه‌ له‌ تێوره‌ نوێیه‌كانی‌ ڕه‌خنه‌، كه‌چه‌ند كه‌ناڵیكی ڕه‌خنه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك سیمانتیكای په‌یوه‌ندی وده‌لالی وپراگتیماكانی لۆژیك وكارنامه‌كان . سه‌رجه‌میان،له‌ڕێگه‌ی فره‌ ماناییه‌كانیه‌وه‌،به‌كاری دۆزینه‌وه‌ی پرسیار ومه‌سه‌له‌ وته‌مومژییه‌كانی ده‌ق هه‌ڵده‌ستێت، چونكه‌ ده‌ق به‌شێوه‌ گشتییه‌كه‌ی،ساده‌ بێت یان ئاڵۆز،پێكهاتووه‌ له‌چه‌ند وێنه‌ وهێما وئایكۆنێكی شاراوه‌ كه‌خوێنه‌ری‌ نموونه‌یی پێویسته‌ له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی كۆده‌كاندا بێت وده‌قه‌كه‌ له‌ساده‌وه‌ به‌رێت ...

زیاتر »

گۆران لەژێر رۆشنایی ئەدەبی بەراووردكاریدا لە زانكۆی سلێمانی

سێبه‌رو سایه‌ لەساڵیادی شاعیری گەورەی كورد گۆران(18/11 /2019 )،بەشی زمانی عەرەبی،كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی ،بەهاوكاری لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژ ولەهۆڵی پرۆفیسۆر عیززەدین مستەفا ڕەسوڵ،سیمنارێكی بۆ هەردوو ڕەخنەگر وئەكادیمی پرۆفیسۆران زاهیر لەتیف كەریم ونیان نەوشیروان فوئاد مەستی رێكخست بەناونیشانی «گۆران لەژێر ڕۆشنایی ئەدەبی بەراووردكاریدا».سیمنارەكە، یاریدەدەری پرۆفیسۆر دكتۆر ئیسماعیل بەرزنجی بەڕێوەی دەبرد،سەرەتا بەپێناسەیەكی گۆران وڕۆڵی لەبزاڤی شیعری نوێی كوردی دەستی پێكرد.دواتر پ.د.زاهیر لەتیف ...

زیاتر »

دیالیكتیكی بوون و نەبوون لە شیعری نالیدا

د. ژینۆ عەبدوڵڵا * (دیالیكتیكی بوون و نەبوون لەشیعری نالیدا)، لێكۆڵینەوەیەكی (فەلسەفی- ئەدەبی)یە، ئەمە ناونیشانی نامەی ماستەری خوێندكاری خوێندنی باڵای بەشی كوردی كۆلێژی زمان زانكۆی سلێمانی «تریفە محەمەد ئەحمەد» بوو، بەم دواییە لە هۆڵی گفتوگۆی كۆلێژی زمان، دوای هەڵسەنگاندنی زانستی ئەكادیمی نامەی ماستەرەكە پەسەندكراو سەرپەرشتیاری نامەی ماستەرەكەش، پ.د. محەمەد ئەحمەد سەعید بوو. هاوكات لەم لێكۆڵینەوەیەدا، رێبازی شیكاریی رەخنەیی، پەیڕەوكرابو. هۆكاری ...

زیاتر »

شەوە سپییەکانی مێناحێم بێگن

لەچوارچێوەی کۆڕەکانیدا دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە 26/11/2019، کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (شەوە سپییەکان، بەسەرهاتی زیندانییەک لەڕووسیا) سازدەکات. کتێبەکە نووسینی مێناحێم بێگن-ەو شەفیقی حاجی خدر کردویەتی بەکوردی. هەروەها لەکۆڕەکەدا کورتە باسێک لەسەر پرسی بەدەوڵەتبوونی ئیسرائیل پێشکەشدەکرێت.  78 جار بینراوە

زیاتر »

کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەربردە و رووداوی مێژوویی لە لاوکەکانی کاوێس ئاغادا بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێکیاندەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە 24/11/2019 ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی هونەری (سەربردەو رووداوی مێژوویی لە لاوکەکانی کاوێس ئاغادا) نووسینی نووسەرو میوزیسیان (مەجید خۆشناو) رێکخست. لەکۆڕەکەدا بەشێوەیەکی گشتی باس لەناوەرۆکی کتێبەکەو گرنگی و بایەخی لاوکەکانی کاوێس ئاغا کرا، لەکۆتاییدا کتێبەکە بەخشرایە ئامادەبووانی کۆڕەکە. لەژمارەکانی داهاتووداو لەدووتووێی ساڵۆنی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک ...

زیاتر »