سەرەکی » یەکەی ئابووری (پەڕە 4)

یەکەی ئابووری

هەرێم ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات

گۆڤاری ناوداری ئەمەریكی فۆرین پۆلیسی بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتێك لەسەر رەوشی بازرگانی‌و وەبەرهێنان لەكوردستان، چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامداوە، لەچاوپێكەوتنەكەدا سەرۆكی ژوور بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت: «‌حكومەتی هەرێم ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات». یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بەڕەوشی بازرگانی‌و وەبەرهێنان لەكوردستان بەگۆڤاری فۆرین پۆلیسی راگەیاندوە، هەرێمی كوردستان لەڕووی ئاسایشەوە ...

زیاتر »

نرخی نەوت دەگاتە 250 دۆلار

پسپۆڕێكی ئابووری رایدەگەیەنێت، ئەگەر گەرووی هورمز بۆ ماوەی مانگێك یان دوو مانگ دابخرێت، نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 250 دۆلار. ڤلادیمێر رۆجانكۆڤسكی شرۆڤەكاری وەبەرهێنان لەبازاڕی جیهانی رایگەیاندوە، گەرووی هورمز بەشادەماری گواستنەوەی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت‌‌و رۆژانە لەگەرووی هورمزەوە 14 كەشتی نەوتهەڵگر یاخود 17 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت، ئەگەر هەناردەكردنی نەوت لەم رێگەیەوە بوەستێت، بەهۆی كەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی خراوەڕووەوە، نرخی نەوت ...

زیاتر »

ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی پەروێزخان دەستپێكرد

نوێنەری‌ حكومەتی‌ هەرێم لەتاران ئاشكرایدەكات، لەسەرەتای‌ ئەم هەفتەیەوە ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی پەروێزخانەوە دەستپێكردۆتەوە، بەڕێوەبەری‌ مەرزەكەش رایدەگەیەنێت، «ئێمە چاوڕوانی‌ كۆمپانیاو بازرگانەكانین لەو سنورەوە دەست بەبازرگانیكردن بكەن»، دەشڵێت:»بۆ یەكەمجارە ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەو مەرزە ئەنجامدەدرێت». نازم دەباغ نوێنەری‌ حكومەتی‌ هەرێم لەتاران بەماڵپەڕی تۆری هەواڵی سلێمانی راگەیاند، «لەدوێنێ شەممەوە ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی‌ پەروێزخانەوە تەواوبوە، ئەوەی‌ ماوەتەوە دەكەوێتە ئەستۆی‌ بازرگان‌و كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی‌ ئەو كەلوپەلانەی‌ ...

زیاتر »

جووتیاران بە کەمپاین دروێنەی نۆك دەكەن

لە سنووری قەزای سەیدسادق، جووتیاران دەستیان كردووە بە دروێنەكردنی بەرهەمی نۆك بە دەڕاسە، كە پێشتر تەنها بە دەست دەسكەنەی نۆكیان دەكردو بەرهەمەكانیان كۆدەكردەوە. بەشێوەی دەست كۆدەكرایەوە ئەمساڵ لەڕێگەی دەڕاسەیەكی تایبەتەوە كە گۆڕانكاری لە بێژنگەكانیدا كراوە، جووتیارانی گوندی ناوگردان‌و بێڕەشكە لە سنووری قەزای سەیدسادق دەستیان بە دروێنەكردنی بەرهەمی نۆك كردووە، ئەمەش بە وتەی خۆیان ئاسانكارییەكی زۆری بۆ كردوون. خەسرەو محەمەد، یەكێك ...

زیاتر »

عیراق دەتوانێت دیجلە لە وشكبوون بپارێزێت؟

سەرنشینانی پاسە بچوكەكەی خاڵە سەڵاح لە كاتی تێپەڕینیدا بەسەر پردی سەنەك (پردی رەشید) لەناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، بەیەكجار پێكەوە ئاوڕدەدەنەوە بۆ دڵنیابوون لەئاستی ئاوی رووباری دیجلە. یەكێك لەسەرنشینان دەڵێت:«بەڕاستی ئاستەكەی زۆر نزمە».. یەكێكی تر وەڵام دەداتەوە:«شتێكی پێشبینیكراوە، چونكە دەیانەوێت رووبارەكە وشك بكەن‌و ژیان لەعیراق لەناوببەن». خاڵە سەڵاح یان سەڵاح جبوری (47 ساڵ) لەسەرەتای هەموو وەرزێكی گەرما‌و لەگەڵ دەستپێكی بەناوبانگترین مانگە گەرمەكان ...

زیاتر »

كار بۆ دابەزاندنی نرخی ئامێری پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان دەكرێت

كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن‌و چاپ لەوەزارەتی رۆشنبیری لەسەر پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان ئەنجامدراو سەرۆكی ئەنجومەنیش بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان چەند داوایەكی ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری كرد. دوای كۆبوونەوەكە، ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگاكە بە بەشداری لیژنەی رۆشنبیری ئەنجومەن كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن‌و چاپ لەوەزارەتی رۆشنبیری ئەنجامدا، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پەخشی ...

زیاتر »

دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت

فراكسیۆنی‌ سەوز‌ لە پەرلەمانی‌ كوردستان دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات لەبارەی‌ هەڵگرتنی‌ سیستمی‌ پاشەكەوتی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی جێبەجێكردنی‌ یاسای چاكسازیی‌و خانەنشینیەوە، سەرۆكی‌ فراكسیۆنەكەش تەئكید دەكاتەوە، چاوەڕواندەكرێت سبەینێ‌ یەكشەممە 10ی 6ی 2018 بڕیاری كۆتایی لەبارەی‌ یاساكە بدرێت‌و رێكەوتن‌و رەزامەندی لایەنەكان بەدەستبهێنێت. پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتار ئاماژەیان بەوەدابوو، بەهۆی گۆڕانكاری لەچەند بڕگەیەكی‌ یاسای چاكسازیی، مەترسی‌ ئەوە هەیە، نەتوانرێت داهات بۆ حكومەت بگەڕێتەوەو بەو ...

زیاتر »

بەنداوی ئەلیسۆ، دێوەزمەی عیراقییەكان

بڕیاری پڕكردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ لەسەر رووباری دیجلە لەلایەن توركیاوە، ناڕەزایی توندی عیراقییەكانی لێكەوتۆتەوە، لەبەرامبەر ناڕەزایی عیراقییەكانیشدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا سوربوونی وڵاتەكەی لەسەر پڕكردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ دووپاتدەكاتەوەو داوا لەعیراقییەكانیش دەكات رێز لەبڕیارەكەی توركیا بگرن. كاردانەوە ناوخۆییەكانی عیراق لەبەرامبەر بڕیاری پڕكردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ لەسەر رووباری دیجلە لەلایەن توركیاوە بەردەوامە، بەو پێیەی ئەو هەنگاوەی توركیا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیانی عیراقییەكان دروست ...

زیاتر »

سیمپۆزیۆمێك بۆ ئایزۆی كوالێتی بەڕێوەبردن بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە خاوەن كۆمپانیاكان‌و پیشەسازان‌و خاوەنكاران‌و مامۆستایانی زانكۆ، یەكەمین سیمپۆزیۆمی ئایزۆی كوالێتی بەڕێوەبردن، كە لەلایەن پەیمانگای نۆستڵجیا بۆ راهێنانی زمانەوانی‌و گەشەپێدانی مرۆیی بەهاوكاری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی بەڕێوەچوو. بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان عابد ئەحمەد، خاوەنی كۆمپانیاكانی دیوان‌و ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: یەكێك لەكارە سەرەكییەكانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری خاوەنكاران‌و پیشەسازانە، بۆ ئەوەی ...

زیاتر »

داوای دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە دەكرێت

لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات وەك حاڵەتێكی نائاسایی مووچەی پێشمەرگە پێش جەژن دابەشبكرێت. بەهار عەبدولڕەحمان بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بەماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگەیاند: وەك لیژنەی پێشمەرگە دوو یاداشتمان لەڕێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە پێشكەش بە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوەو داوامان كردوە كە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە وەك حاڵەتێكی تایبەت بەهۆی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پێشبخرێت، چونكە وەزارەتی پێشمەرگە ...

زیاتر »