سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا (پەڕە 96)

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا

په‌یمانی‌ سیڤه‌ر

×: ناو؟ ـ: ریفراندۆم. ×: ریفراندۆم كێ‌؟ ناوی‌ سیانیت. ـ: هه‌ر بنووسه‌ ریفراندۆمی‌ رووت و قووت. ×: چییه‌؟ له‌ كونه‌دیوار هاتوویته‌ ده‌رێ‌؟ ـ: به‌خوا ئیتر. ×: ئه‌ی‌ بۆ كه‌سێكت له‌گه‌ڵدا نییه‌؟ ـ: كه‌سی‌ وه‌كو كێ‌؟ ×: چووزانم؟. پارێزه‌رێ‌، مێژوونووسێ‌، راوێژكارێ‌! ـ: نیمه‌.. كه‌سم نییه‌. ×: عه‌جیب!!..یه‌عنی‌ به‌تاقی‌ ته‌نیا هاتوویت له‌م غه‌ریبایه‌تییه‌ مه‌حكه‌مه‌ت بكه‌ین؟! ـ: برینم مه‌كولێنه‌وه‌ رجات لێ‌ ئه‌كه‌م. ×: ...

زیاتر »

موسەلسەلەی دینی

+ دەموچاوت باش ناڵێ‌… خێر! هیچ بووە؟ ـ جا چی نەبووە بەگم؟.. پیاو نازانێ‌ خەفەت بۆ ئەو مناڵە بنێشتفرۆش‌و عەلـلاگەفرۆشانە بخوات یان بۆ ئەو هەموو خریج‌و پیاوە زلە بێ‌ ئیشانە؟ + راست ئەكەی بەخوا… وەزعەكە زۆر قۆڕە.. دە راكە بڕۆ فیڕنەگولە بانگ كە. ـ با لە زەوقی نەدەین ئوستاز… مەشغولی مۆبایلە تازەكەیەتی. + بەینی خۆمان بێ‌ ئەویش كابرایەكی سەیرە ها… ...

زیاتر »

كێی‌ به‌ڕێزت؟

+ ئه‌له‌و ریفراندۆمه‌؟ ـ گیان ئه‌مركه‌. + ئه‌رێ‌ بۆ وات لێ‌ كردین به‌قوربان؟ ـ كێی‌ جه‌نابت؟ + دووزخورماتوو. ***** ـ حساباته‌كه‌ت عه‌زێتت نادا حكومه‌ت گیان؟ + كێی‌ به‌ڕێزت؟ ـ هاووڵاتیم. + نه‌وه‌ڵـڵا هیچ عه‌زێتم نادات.. بۆ؟ ـ رۆحی‌ ئێمه‌ی‌ ده‌رهێناوه‌. ***** + نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوار. ـ كێم له‌گه‌ڵه‌؟ + ژنم.. ژنی‌ مافخوراو.. ئه‌ڵێم بۆ لێمان ناپرسی‌؟ ـ پێم وتووه‌ ئاگای‌ ...

زیاتر »

چارەسەرەكانی حكومەت

كە كارەبا كەم ئەبێتەوە: محەویلەی گەڕەكی كانی كوردە دا ئەداتەوە. زیادبوونی رووداوی هاتوچۆ لە ڕێی كەلار: كامێرای مرور لە جادەی شەستیەكە دائەنێ‌. كاتێ‌ شووتی و تەماتە پارە ناكات: سەیارەی جامڕەش مەنع ئەكات. كە مامۆستایان مان ئەگرن: چوار شەممە و پێنج شەممە ئەكات بە عوتڵە. كە نەخۆشیی كۆلێرا سەرهەڵئەدات: هەڵمەتی كوتان دژی سورێژە دەست پێ‌ ئەكات. كە رێژەی خۆسووتاندنی ژنان زیاد ...

زیاتر »

كورتە نامەكەی مالیكی

+ هەموو پێویستیەكانی ئینتیحارم هەیە ئیلـلا غیرەتەكەی نەبێ‌. + دیفاعی ئێمە لە حیزب وەكو دیفاعی مەڕ وایە لە جەژنی قوربان. + شەرت نییە هەموو خواحافیزییەك غەمناك بێ‌، مەسەلەن خواحافیزیی ریفراندۆم. + لە مناڵێكیان پرسی خۆشترین هۆكاری گواستنەوە چییە؟ وتی باوەش. + حكومەت بە نەوعێك مەكتەبی ئیهمال كردووە ئەڵێی كچەو بەتەمایە شوو بكات. + زەرورترین دوعای ئەمڕۆ: خوا لەسەر عومرمان هەڵگرێ‌‌و ...

زیاتر »

لاكەی تر

ـ چاوت لێیە.. عیراق‌و ئێران نەك هەر هاوئاوازو هاوستراتیجن، هاوبوومەلەرزەیشن.. دە با ئیتر سعودیەو ئەمریكا هەر لە ورگی خۆیان بدەن.. قسە بۆ تۆ ئەكەم رۆڵە. + بەڵێ‌. ـ بەڵێت باقی نەبێ‌.. دوو سەعاتە چەنە بۆ تۆ ئەدەم، تۆش لەسەریەك لەسەریەك باوێشك ئەفەرمووی. + عەفووم كە بەگم بەخوا ئەمشەو نەنوستووم. ـ بۆچی نەنوستووی؟ + ئەگ رەحمەت لەو شیرەی نرایە سەر دەمت..بەس ...

زیاتر »

كورد قەت نایڵێ‌

لە ئەدەبیاتی گفتوگۆو هەڵسان‌و دانیشتندا كۆمەڵە رستەیەك هەن موستەحیلە كورد بیانڵێ‌. مەسەلەن بۆ نموونە: 1ـ نایزانم. 2ـ ئیشی من نییە. 3ـ رووی بابی بابت سپی بێ‌ حكومەت. 4ـ پەیوەندیی بە منەوە نییە قسەی تیا ناكەم. 5ـ سنعاتی خۆماڵی موهیمە. 6ـ مەعلوماتم لە سەری نییە. 7ـ ئەو سایەقەی پێش خۆم شارەزاو بە ئەدەبە. 8ـ برنجی ئەم مانگەی بایەعییەكە نیعمەتێكی چاك بوو. ...

زیاتر »

پلێتی كوردی

ـ ئاگات لێیە كەلـلەپووت؟!..ئەها چۆن لە پێگەی بومەلەرزەشدا حساب بۆ كورد نەكراوە.. باس هەر باسی پلێتی فارسی‌و پلێتی عەرەبییە. ناوی كورد لە كولەكەی تەڕیشدا نایەت. + موهیم نییە بەگم. كورد خۆی دایم لەسەر پلێتە. بەس موشكیلەكە ئەوەیە نازانم سەبەبی چی بوو.. ئەم بومەلەرزەیە بۆ روویدا؟ ـ مەعلومە خەپە گیان.. هی ئەو هەموو نەوتەیە كە دەری ئەهێنن. + بەجددیتە؟! ـ ئەی ...

زیاتر »

بیرەوەریوەكانم

دووشەممە 14 ی پەشیماناتی ریفراندۆمی لە دكتۆرێكم پرسی كوردستان موشكیلەی سەرەتانیشی هەیە؟ وتی بەڵێ‌ بێجگە لە مەسئولی خراپ. گوێم لە هەویرشێلەكەی گەڕەكی خۆمان بوو ئەیگو كچەكەی باجی مەلیح هەموو رۆژێ‌ پێش من هەڵئەسێ‌ سوراو و سپیاو ئەكات. كە ئەحواڵی بازاڕیان بۆ باس كردم بۆم دەركەوت سیاسیی كورد ئەتوانێ‌ تاجرێكی باشیش بێ‌. بە حسابی تەلەفزیۆنی وانێك بێ‌ گەورەترین موشكیلەی كوردستان ئەوەیە ...

زیاتر »

تاقە وڵات

+ لە سایەی ئەم حكومەتە ئەلكترۆنییەوە گەڕاینەوە بۆ زۆپای دار. + ئەمریكییش سەیرە ها ! بەو هەموو عیلم‌و مەعریفەتەوە ئەچێ‌ ترەمپ هەڵئەبژێرێ‌. + شەو ئەوكاتە دادێت كە KNN دەست دەكات بە باسی حكومەت. + زۆر ئەترسم ئەو ئازادییەمان لە دەست بچێ‌ كە هێشتا نەماندیوە. + هەزەلیترین چیرۆك لە یەك وشەدا: ریفراندۆم. + گرەوم كردووە حكومەت ئیستیقالە ناكات. ئاخ خۆزگە ئەمدۆڕاند. ...

زیاتر »