سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین (پەڕە 1)

ئامادەکردنی:بورهان ئەمین

بە سەوزایی تەندروستی خۆت بپاریزە

ئەگەر بۆ کەسانێک چاندن و پەروەردەکردنی گوڵ وگوڵزارو گەڵا وەک ئازەزوو یان بۆ بەسەربردنی کات بێت، بەڵام لەراستیدا توێژینەوە زانسیتیەکان دەریان خستووە کە خزمەتکردنی باخچەو سەوزایی لەناوماڵ جگە لە جوانیەکەی کاریگەری ئەرێنیشی بەسەر تەندروستی جەستەیی و دەرونیی مرۆڤەوە هەیە، لە نوێترین توێژینەوەی زانستی ئەڵمانیدا هاتووە کە بەخێوکردنی گوڵوگوڵزار و گەڵاو شەتڵ و سەرقاڵبققن پێیانەوە وەک ئاودان و گەڵا لێکردنەوە و ...

زیاتر »

بایدن ‌و مێركل چەند پرسێکیان تاوتوێكرد

ئامادەكردنی: بورهان ئەمین لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا، بە سەردانێك گەیشتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و لە كۆشكی سپی، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا، جگە لە باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، باسیان لە زۆربەی كێشە جیهانییەكانی وەك پەتای كۆرۆنا، گۆڕانی كەشوهەوا، هەڵوێست لە چین و پرسی ئاسایشی جیهانی كرد و لەسەریان هاوڕابوون. روسیا ...

زیاتر »

ئەفغانستان؛ كێ شوێنی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا دەگرێتەوە؟

دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، كێشە و شەڕ لە نێوان بزوتنەوەی تالیبان و سوپای ئەو وڵاتەدا دروستبووە ‌و بەگوێرەی ئاژانسەكان، چەكدارانی تالیبان لەكۆی سێ دەروازەی سنووری نێوان ئەفغانستان و ئێران، دوو دەروازەی كۆنترۆڵ كردووە و رایدەگەیەنن كە رێژەی 85 %ی خاكی وڵاتیان لەژێردەستدایە و هەمووی كۆنترۆڵ دەكەنەوە. هاوكات كۆبوونەوە و دانوستان لە نێوانیاندایە و لایەنەكانی حكومەتی ئەفغانستان و ...

زیاتر »

ماكرۆن و لۆپان و كۆشكی ئەلیزێ

راستڕەوی توندڕەوی فەرەنسا، كە بەرەی نیشتمانی بە سەرۆكایەتیی مارین لۆپان ژنە سەركردەی دیاری وڵات رابەرایەتی دەكات، لە هەڵبژاردنی هەفتەی رابردووی هەرێمەكانی ئەو وڵاتە بە بەدەســـتهێـنـــانی رێـژەی 20 ٪ی دەنگەكان، شكستی گەورەی هێنا و ئەو ئایندە گەشەی لەبەردەمدا داخرا، كە ماوەكانی پێشتر پێشبینی بۆ دەكرا و لە راپرسییەكاندا لە ریزبەندیی یەكەمی پارتە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردنی ئایندەدا بوو، كە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی ...

زیاتر »

یەكێتیی ئەوروپا چەند بڕیارێكی دەركرد

لە چەند رۆژی رابردوودا، بە بەشداریی سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی هەر 27 وڵاتە ئەندامەكەی، یەكێتیی ئەوروپا لە برۆكسل كۆڕبەندی ئاسایی خۆی بەست و تیایدا ژمارەیەك دۆسێی گرنگیان باسكرد. كێشە جیهانییەكان و پەیوەندییەكانی ئەوروپا لەگەڵ روسیا و كێشەی كۆچەران و جۆری هاوكارییەكان بۆ ئاوارەكانی ناو خاكی توركیا و چەندین مەسەلەی تری پەیوەندیدار بە ناوخۆ و جیهانی دەرەوەی یەكێتییەكە.، تەوەری سەرەكیی كۆڕبەندەكە ...

زیاتر »

پەیوەندیی نێوان واشنتۆن ‌و پیۆنگ یانگ بەرەو كوێ؟

دوای راگەیەنراوەكەی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كە تیایدا داوای لە حكومەتی پیۆنگ یانگ كردووە دەست لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی هەڵبگرێت و هەوڵبدات لە رێی گفتوگۆوە كێشەكانی چارەسەر بكات، لەم رۆژانەدا كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكوور لەمیانی كۆبوونەوەیەكی گشتیی لیژنەی ناوەندی پارتی كرێكارانی دەسەڵاتدار لە كۆریای باكوور، ئەو بنەمایانەی روونكردەوە كە وڵاتەكەی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا كاریان لەسەر ...

زیاتر »

كۆڕبەندی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان

ئامادەكردنی: بورهان ئەمین لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەریتانیا، سەركردەكانی هەر حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان «ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن ‌و كەندا «، بە سەرپەرشتی بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كۆبوونەوە ‌و نوێنەرانی یەكێتیی ئەوروپا و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكەكانی هەریەك لە ئوسترالیا و هیندستان و كۆریای باشوور و باشووری ئەفریقا، وەك میوان بەشدارییان تێداكرد ‌و دوای ...

زیاتر »

کورد و هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە فینلەندا

فینلەندا وڵاتێکی ئەسکەندەنافییە و ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە پێنج ملیۆن کەس، بە یەکێک لە وڵاتە پێشكەوتووەکانی ئەوروپا و جیهان دادەنرێت، بەتایبەتی لە رووی پەروەردە و تەکنۆلۆژییەوە، زۆر پێشکەوتووە. لە رووی ئیداریشەوە فینلەندا 296 شارەوانی هەیە، شارەوانییەکان ئەنجومەنی تایبەت بە خۆیان هەیە و هەر چوار ساڵ جارێک بە پێی سنووری جوگرافیی و ئیدارەی شار و شارۆچکەکان، ئازادانە و دیموکراسییانە لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەڵدەبژێردرێن، ...

زیاتر »

خاتوونێكی كورد پۆستی وەزارەتێكی هۆڵەندای وەرگرت

دیلان یەشیلگۆز پەرلەمانتاری كوردی پەرلەمانی هۆڵەندا، كە كچە كوردێكی باكووری كوردستانە و یەكێكە لە سیاسییەكانی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموكراسی (PVV) لەسەر لیستی ئەو پارتە كرایە وەزیری كاروباری ئابووری و ژینگەی حكومەتی نوێی هۆڵەندا. دۆسێی ژینگە و وزەشی پێسپێردراوە ئەو كچە كوردە، یەكێكە لە كەسایەتییە دیار و چالاكەكانی ناو پارتەكەی و لە هەڵبژاردنی پێشووتر لەساڵی 2017 لەناو پەرلەمانتارە دەرچوەكاندا ...

زیاتر »

كۆتایی شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل

لە رۆژانی رابردوودا بە نێوەندگیریی میسر، ئاگربەستی نێوان حكومەتی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لەلایەن ئەمریكاوە راگەیەنرا. دوای ئەو هەنگاوەش هەردوو لایەن سەركەوتنی خۆیان راگەیاند و لە هەندێك شوێنیش ئاهەنگی بۆ رێكخرا. بەپێی لێكدانەوەی چاودێرانی سیاسیی ئەڵمانیاش «جگە لە هاووڵاتیانی مەدەنی و دانیشتوانی هەردوولا، زۆر وڵات و لایەن لەم شەڕەدا سەركەوتووبوون«. حكومەتی ناتانیاهۆ حكومەتی ناتانیاهۆ بەو شەڕە زوومی پێكهێنانی حكومەت و ...

زیاتر »