سەرەکی » وتار » ئاشتی‌ عه‌بدوڵڵا‌ (پەڕە 2)

ئاشتی‌ عه‌بدوڵڵا‌

میدیایی قۆرغكراو

رۆژانە بەهۆی كارەكەمەوە چەندین كچی چالاك و پڕ توانا ئەبینم، كە خەونیان ئەوەیە بچنە دەزگایەكی راگەیاندن كاربكەن بۆئەوەی پەرە بەتواناكانیان بدەن و هەمیش تواناكانیان دەربخەن و لەگەڵیشیدا بژێوی ژیانیان دابین بكەن. زۆرێكیان دەڵێن چەندین جار سیڤییان پێشكەش كردوە، بەڵام وەڵام نادرێنەوە، دەبێت پەنا بەرەنە بەر واستەیەك كە كاریگەری لەسەر بەڕێوەبەری دەزگاكانی راگەیاندن هەبێ‌ یان مزاجی بەڕێوەبەرەكە ئەمەشیان دەوری هەیە. ئەپرسم ...

زیاتر »

چەند راستییەک، ناکرێت نەوترێت..

لەو مانگەی کە لەبانگەشەدابووین ٣٦ کاندید لەسلێمانی لەلیستەکەی مام ماندوونەناسانە کاریان ئەکرد لەپێناو سەرکەوتنی لیستەکەمان و ھەریەکەشمان لەپێناو بەدەستھێنانی دەنگی زیاتر ئەوەی پێویست بوو کردمان. دەرئەنجام یەکێتی بەرھەمی ماندووبوونی خەباتی رابردوو و ئێستای چنییەوە . ئەوەی مەبەستمە تیشکی بخەمەسەر وەک کاندیدێکی ژن کە لەنزیکەوە ئاگاداربووم لەھەڵمەتی بانگەشەکە، ئەوەیە کە رەنگە زۆرینەمان ھەوڵی بەدەستھێنانی پشتیوانی سەرکردەکانمان دابێت ، بەتایبەت قوبادی مام ...

زیاتر »

ململانێی سیاسی و ژن

ماوەیەکە چەندین ئەکاونت بەناو و وێنەی منەوە ئەکرێتەوە یان ئەکاونت بەتایبەت دروست ئەکرێت بۆ تەشهیر و قسەپێووتنم، من دەزانم کە رێگاکەم ئاسان نیە دەزانم قورسە لەم مەملەکەتە کچە هەژارێک بە تواناو ماندووبوون خۆی بگاتە ئەم قوناغە، دەیان جار رێگاکە سەخترە ئەگەر ژن بیت، بەڵام هەمووان بەیار و نەیارەوە دڵنیا ئەکەم ئەم جۆرە لە بەربەست و تۆمەتانە ساردم ناکاتەوە و رێگاکە ...

زیاتر »

لە تەنگانەدا یەکێتیم و دەنگم دلێرترە

بۆ ماوەی زیاتر لە10 ساڵ هیچ کارێکی راگەیاندن و حزبیم نەکرد، سەرقاڵی ژیانی خێزانیم بووم و ئەرکی دایکایەتیم بەجێهێنا. ئەو رۆژانە یەکێتی لەوپەڕی گەشەکردن و برەودابوو، قەیرانی سیاسی و دارایی نەبوو، ئەو رۆژانە کەزۆرێک لەسەر حسابی حزبەکەمان بوونە خاوەن سەرمایە و پۆست، ئێمە بەمووچەیەکی حکومی ژیانمان دەگوزەراند. ئەو کات بێ خەمی خەڵک بووین ، خەڵک ژیانی ئاسایی و گوزەرانی باش ...

زیاتر »

وته‌ی‌ ژنۆرناڵ

گوندی ژن لەرۆژئاوای کوردستان لەدوای داستانەکانی لەکۆبانێ کە ژنان تۆماریان کرد، ژنانی رۆژئاوا بوونە سمبولی ئازایەتی و ئیرادەیەکی پۆڵاین ، لەدوورەوە گۆڕانکاریەکانی کە لەسەردەستی ژنان لەرۆژئاوادا بەرجەستەبوو بینیمان، بەڵام کاتێک بەندە چوومەتە رۆژئاوا و لەنزیکەوە گۆڕانکاریەکانم بینی ، ئەتوانم بڵێم کە ئەو پێشکەوتنەی ژنان کە لەرۆژئاوا هەیە تەنها گۆڕانکارییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیە، بەڵکو وەرچەرخانێکی سەرسورهێنەرە، لەوێ ژنان خۆیان خاوەنی ...

زیاتر »

زەماوەندی سەركەوتنی كۆبانێ‌ ئەمجارە لە عەفرینە

ماوەی 25 رۆژە لە درێژەی پلانە شكستخواردووەكانی ئەردۆگاندا، هێرشێكی سەربازی ناڕەوا دەكرێتە سەر عەفرین. لەم هێرشانەدا بەئامانج گرتنی مناڵ و ژن و گەنج و پیری سڤیل بەڵگەیەكیترە لەتاوانەكانی ئەردۆگان بەرانبەر بە مرۆڤایەتی و گەلی كورد بەتایبەت ، ئەو خەونە پووچەی دەوڵەتی عوسمانی نوێ‌ بەسەركردایەتی ئەردۆگان و لەشكرێك لەتاوانبار لە ئاكەپە درێژەپێدەری دەوڵەتی عوسمانی كۆنە، كە ئەم خەونانەیان رەهەندێكی مێژوویی هەیە ...

زیاتر »

لێگەڕێن،با ئێمە نامەیەکی راشکاوانە بۆ مام بنێرین

پاش سڵاوێکی شۆرشگێڕانە مام بەهیوام شوێنت ئارام و خەوت قووڵ بێت، جێگەت نەک هەر خاڵیە، بەڵکو لەغیابی تۆدا کوردستان بەگشتی و یەکێتیەکەت بەتایبەتی پڕبووە لەکێشە و نسکۆ و ململانێ تاڕادەی یەکترسڕینەوە. مام چەندین جار کەهاتووم بۆ خزمەتت دوای کۆچت، چەند دەقەیەک وەستاوم، راستی کاتی فاتیحەکانیش بەسەرمدا تێدەپەڕی و نەئاگام لەوانەی چواردەورم بوو نەگوێشم لەوان بوو، لەگفتووگۆیەکی قووڵدا بووم و هەر ...

زیاتر »

غیابی دنیابینی ژنان

زۆرجار لە زۆر بۆنە و نووسین و كۆبوونەوەدا قسەكراوە لەسەر فەرامۆشكردنی ژنان لە كایەی سیاسی و میدیایدا، کە بەشداری فعلی بەژنان نەكراوە و دنیابیینی ژنان بەپێ‌ی پێویست تا ئەم ساتەش بەهەند وەرنەگیراوە. دوور ناڕۆم بەگشتی باسی لایەنەكان ناكەم، دڵنیام ئەم تێڕوانینە بۆ هەموو پارتە سیاسیەكان بەهەمان جۆرە، قسەی من لەوتەی ئەمجارەدا لەسەر یەكێتی یە كە بەندە نزیكە لەیەكێتی و لەدەزگای ...

زیاتر »

رایەکی جیاواز لەسەر شەقام

ئەمەوێت وەک پێشوو بڕۆمە شەقام و یاداشتێکی پڕ لەداواکاریم بەدەستەوە بێت ، دەستەکەی ترم بڵند بکەم و بڵێم ساڵانێکە مافم پێشێل ئەکرێت. ساڵانێکە گەنجەکانی نیشتمانم لە تاو نادادی دەسەڵات هەڵدێن و لەئیجەدا ئەخنکێن. ساڵانێکە مناڵانی ئەم نیشتمانە بێ ناز ئەکرێن و باوکیان لەشەڕەکانی ناوخۆ و ململانێی سیاسیدا شەهید ئەکرێت. ساڵانێکە پیرە پیاو و پیرە ژنەکان لەبەردەم بانکەکان بۆ مووچەیەکی کەم ...

زیاتر »

دایكێك، ژنە پێشمەرگەیەك لە دووزەوە

تەمەنێكی زۆری نەبوو، بەڵام دایكی شەش مناڵا بوو، هاوسەرەكەی پێشمەرگەیە، لەو كاتەی قەرەباڵغیەكەمان جێهێشت و هاتە تەنیشتم پێش ئەوەی قسە بكات ، ماچێكی مناڵەكەی باوەشی كرد، وەك ئەوەی وزەی لێ‌ وەرگرێت تابتوانێت، دەڕبڕینەكانی بێ‌ گریان بێت، بەڵام ئازارەكانی قووڵتربوو وەك لەگەرمی روومەتی مناڵەكەی، فرمێسك چاوەكانی تەنی، پێش ئەوەی هیچ بڵێت بەدڵی ئەو خاتوونە گەیشتم توند دەستیم گرت، وتم لەسەرخۆ چی ...

زیاتر »