سەرەکی » هەواڵ » ״چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە عیراق و ناوچەكەدا״پەڕە 3

״چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە عیراق و ناوچەكەدا״

قەداسەتی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان سەردانی عیراقی كرد و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی عیراقدا كرد.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكان «لە كۆبوونەوەكاندا گفتوگۆكراوە سەبارەت بە پرسە گرنگەكانی ناوچەكە و جیهان و كۆتاییهێنان بە گرژییەكان و هێنانەكایەی ئاشتی و ئارامی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە». قەداسەتی پاپا فرانسیس، داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە پشتیوانی تەواو بكەن لە چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە عیراق و ناوچەكەدا.

بڕیاریشە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و زنجیرەیەك كۆبوونەوە بكات.

 712 جار بینراوە