سەرەکی » هەمەڕەنگ » كۆڕێك دەربارەی تۆماری رۆژانەی راپەڕینی هەولێر

كۆڕێك دەربارەی تۆماری رۆژانەی راپەڕینی هەولێر

هەولێر – رەوەست نەوازد

پێشنیوەڕۆی دوێنێ 6/3/2021 ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆڕێكی بۆ نوسەر د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی لەژێر ناونیشانی (تۆماری رۆژانەی راپەڕینی هەولێر وەك خۆی) سازكرد.

لەكۆڕەكەدا د. عەلیاوەیی باسی لەو رۆژانە كرد كە لەساڵی 1991 خۆی تێیدا بەشداری لەڕاپەرینەكەی هەولێرو دەورەبەری كردووە كە چۆن شارەكە لەژێر چنگی دەسەڵاتی حزبی بەعسی روخاو رزگاركراو بەدۆكیۆمێنتی نووسین و وێنە لای خۆی پاراستوویەتی و دواتر كردوویەتی بەكتێب.

د. عەلیاوەیی ئەوەشی روونكردەوە كە لەڕاپەرینە مەزنەكەی ساڵی 1991 ، شاری هەولێر بەسەرپەرشتی راستەوخۆی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی ئازادكراو یەكەم سەركردەش بوو كە لەساتی ئازادكردنەكە گەیشتە ناو شاری هەولێر.

دواتر د. عەبدوڵڵا ئەو كتێبەی لەسەر راپەڕینی هەولێر نوسیوە بەناوی (راپەڕینی هەولێر لەبەهاری 1991 زایینی وەك خۆی) نمایش كردو بەسەر بەشداربووانی دابەشكرد.

 453 جار بینراوە