سەرەکی » هەواڵ » موقته‌دا سه‌در چالاكییه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی‌ راگرت

موقته‌دا سه‌در چالاكییه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی‌ راگرت

الحره‌

موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی‌ ره‌وتی‌ سه‌در له‌ عیراق، فه‌رمانی‌ دا ئه‌كاونتی‌ فه‌یسبووكی‌ تایبه‌ت به‌ نووسینگه‌كه‌ی‌‌و سایته‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌شیان دابخرێت.
ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعراقی‌، كه‌سی‌ نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، سایت‌و پێگه‌كانیان له‌م ماوه‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تی‌ سه‌در ناكات، به‌ڵام ساڵح هۆكاره‌كانی‌ پشت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ روون نه‌كرده‌وه‌.
له‌ دوای‌ ئه‌م بڕیاره‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ راهاتبوون رۆژانه‌ سایت‌و فه‌یسبووكی‌ سه‌در بكه‌نه‌وه‌، هه‌ر كاتێك كلیك له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌كاونت‌و ماڵپه‌ڕانه‌ ده‌كه‌ن، ته‌نها نووسراوێك ده‌بینن كه‌ ده‌ڵێ: هه‌ڵه‌ی‌ ته‌كنیكی‌ له‌ ئارادایه‌.
سه‌در تا ئه‌و ئه‌كاونت‌و سایته‌ی‌ هه‌بوو، خه‌ڵكی‌ ده‌یانتوانی‌ په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ بكه‌ن‌و پرسیاره‌كانیانی‌ ئاراسته‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ نه‌ماوه‌‌و ناشزانرێ تا كه‌ی‌ وا ده‌بێ‌و كه‌ی‌ ده‌یخه‌نه‌وه‌ گه‌ڕ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*