سەرەکی » کەلتوور » رەهەندەكانی كوردناسی لەكۆڕێكدا

رەهەندەكانی كوردناسی لەكۆڕێكدا

لەڕۆژانی رابردوودا لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد لەهۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو كۆڕێكی بۆ نووسەر(پێشڕەو عەبدوڵڵا) بەناونیشانی (رەهەندەكانی كوردناسی) سازكرد.
لە کۆڕەکەدا نووسەر وتی: ژمارەی ئەوانەی لەسەر كورد نووسیویانە چ كورد بن یان بیانی زۆرن، ئەوەش دابەشدەكرێت بەسەر واقیعی- تیۆریی- فەلسەفی. هەروەها نەتەوە دەكرێ‌ دابەشی سەر دوولایەن بكرێت، یەكەم لایەنی دەرەوە، دووەم لەیەنی ناوەوە، مێژوونووسان تەنها باس لە ئازایەتی كورد دەكەن ئەمە لەکاتێكدا كورد لە پێناوی عەشقدا گیانی بەختكردووە.
سەباح شوكر

 248 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*