سەرەکی » وەرزش » نۆڤاك دیۆكۆڤیچ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا

نۆڤاك دیۆكۆڤیچ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا

نۆڤاك دیۆكۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی دیاری تێنسی سه‌رزه‌وی رایگه‌یاند نه‌شته‌گه‌ریه‌كی سوكی بۆ ئه‌نشیكی ده‌ستی راستی ئه‌نجام داوه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و ئازاره‌ رزگاری بێت كه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ یاریكردن نه‌دا.
دیۆكۆڤیچ به‌هۆی پێكانی ئه‌نیشكی ماوه‌ی‌ 6 مانگ له‌ یاریكردن دابڕاو سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیش گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یاریكردن به‌ڵام وه‌كو خۆی رای گه‌یاندوه‌ ئازاره‌كه‌ی‌ هه‌ر به‌رده‌وامبووه‌، بۆیه‌ بڕیاری نه‌شته‌گه‌ری ئه‌نجام بدات.
نۆلی وتی: له‌ راستیدا چه‌ند بیرو رایه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌م و چه‌ندین پشكنینمان ئه‌نجامدا، چه‌ند پێشنیارێك خرایه‌ به‌رده‌ستمان، بۆ من ئاسان نه‌بوو كام رێگه‌یه‌ دیاری بكه‌م، من پێشتر 6 مانگ دوور كه‌وتمه‌وه‌ به‌و هیوایه‌ی به‌ ته‌واوی چاكببمه‌وه‌ به‌ڵام هێشتا هه‌ستم به‌ ئازار ده‌كرد.
وتیشی: بیری ركابه‌ریه‌كان ده‌كه‌م، بۆیه‌ به‌شداری گراندسلامی ئوسترالیام كرد، بۆ كۆتایی هێنان به‌و ئازاره‌ش دواجار بڕیارم دا نه‌شته‌گه‌ری بۆ ئه‌نیشكم ئه‌نجام بده‌م، ئێستا له‌سه‌ر رێگه‌ی‌ راستم بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ به‌هێزی بگه‌ڕێمه‌وه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش نۆلی له‌ چیك نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام هێشتا دیار نییه‌ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*