سەرەکی » راپۆرت » گڕكانی شاخی ئەتنا لە ئیتالیا و مەترسی گازی دوانەئۆكسیدی گۆگرد لەسەر عیراق؟

گڕكانی شاخی ئەتنا لە ئیتالیا و مەترسی گازی دوانەئۆكسیدی گۆگرد لەسەر عیراق؟

ئامادەكردنی: فەهمی عوسمان محەمەد خوێندكاری دكتۆرا
تارینا ئارام بەشی جیۆلۆجی

جارێكیتر گڕكانی ئەتنا لە ئیتالیا چالاكبووەتەوە لە شەوی (31/3/2021). ئەم شوێنە بە چالاكترین شوێنی گڕكانەكان دادەنرێت لە ئەوروپادا. مێژووی چالاكی ئەم گڕكانە دەگەڕێتەوە بۆ (122) ساڵ پ.ز. گڕكانی ئەتنا بووە هۆی دەرپەڕاندنی بەشێكی زۆر بەردی ئاگری (لاڤا lava flow) لە چینە شلەكانی ناوەوەی زەوی بۆ سەر رووی زەوی هەروەها لەگەڵیدا بەشێكی زۆر تۆز و گازی ژەهراوی دەرپەڕاند كە مەترسیدارترینیان دوانەئۆكسیدی گۆگرد. ئەم گڕكانە نزیكە لە شكاندنی پێوانەی زۆرترین كاتی چالاكبوون واتە هاویشتنەدەرەوەی بەردە تواوەكان لەو ناوچەیەدا .ئەم بەردە ئاگرینە تواوانە دەڕژێنە ناو دەریای ناوەڕاست بەڕێژەی ساڵانەی چەند سانتیمەترێك كە مەترسی روودانی سونامی (شەپۆلە بەرزەكان رۆخی رووبارەكان) لێناكرێت. بەڵام ئەو تۆزەی كە دروستی دەكات كە (تۆزی ئاشvolcanic Ash)مەترسی بۆ هاتوچۆ و گواستنەوەی فڕۆكەوانی دروستدەكات چونكە مەزەندە دەكرێت تۆزەكەی بۆ بەرزی 5800 مەتر بەرزبێتەوە بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەڕوات، بۆیە سەنتەری كاتینا بۆ چاودێری گڕكانەكان و دەزگای (Volcanic Ash Advisory Center Toulouse (VAAC)) رەنگی سووری بۆ ئەم جارەی سوڕی ژیانی ئەتنا هەڵكردووە. بڕوانە وێنەی یەكەم. هەروەها دەزگای كاتینا پێیوایە ئەم زیادبوونی چالاكییە دەگەڕێتەوە بۆ روودانی زەمینلەرزەیەك كە لە ساڵی 2018 روویداو كەهۆكاری زیاتر چالاك بوونی پێ بەخشیووە. چالاكی ئەم گڕكانە وای لە خەڵكی كردووە لەو ناوچەیە تووشی دڵەڕاوكێبن، بەڵام دەزگا پەیوەندیدارەكان هۆشیاریداوە بە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە كە خۆیان بەدووربگرن، بەڵام پێویست بەدڵەڕاوكێ ناكات و تەنها خۆیان بپارێزن لەنزیك بوونەوە.

هەرچی گازە ژەهراوییەكەشییەتی كە بریتییە لە دوانەئۆكسیدی كبریت بەشێوەی پەڵەیەك بەرەو وڵاتانی دەریای ناوەڕاست بەڕێكەوت كە مەزەندە دەكرێت خەستی رێژەی دوانەئۆكسیدی كبریتی بگاتە نزیكەی [10-15 molecules / cm2] وێنەی ژمارە دوو (CAMS sulphur dioxide forecasts) و لە رۆژی 5/4/2021 بەپێی پێشبینی دەزگاكانی كەشناسی ئەم پەڵەیە دەگاتە عیراق و پێشبینی ئەوە دەكرێت كە هەندێك كیشەی لاوەكی بۆ ئەو كەسانە دروست بكات كە كێشەی هەناسەدانیان هەیە یاخود كاریگەرن بەبوونی گازی دوانە ئۆكسیدی گۆگرد. بەڵام بەهیچ شێوەیەك مەترسی بۆ سەرژیانی خەڵكی ئەم ناوچەیە نییەو زۆر ئاساییە ئەم دیاردەیە.

پێشبینی دابەش بوونی گازی دوانە ئۆكسیدی گۆگرد بۆ رۆژی 5/4/2021 (CAMS Sulphur dioxide forecast)

 290 جار بینراوە