سەرەکی » ئابووری » وەزارەتی كشتوكاڵ هێنانی پەتاتەی قەدەغە كرد

وەزارەتی كشتوكاڵ هێنانی پەتاتەی قەدەغە كرد

وەزارەتی كشتوكاڵیی هەرێم، لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانەوە هێنانی پەتاتەی قەدەغە كرد.

بەگوێرەی لیستی باجی گومرگیی بۆ بەرهەمی سەوزە ‌و میوە ‌و بەروبوومی ئاژەڵی هاوردە بۆ ساڵی 2021، لە رۆژی یەكی نیسانەوە تا 15ی تشرینی دووەم، هێنانی پەتاتە قەدەغە كراوە.

هەروەها هاوردەكردنی بەشێك لە بەرهەمە كشتوكاڵی ‌و ئاژەڵییەكانی تر بەشێوەی كاتی یاخود بە درێژایی ساڵ قەدەغە كراون، بەشێك لە بەرهەمەكانی تریش بە بڕی جیاواز باجیان خراوەتەسەر، كە لە 250 دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 750 دینار بۆ یەك كیلۆگرام.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵیی هەرێمی كوردستان، لەماوەی 12 ساڵدا بەرهەمی پەتاتە لە 12 هەزار تۆنەوە بۆ 247 هەزار تۆن زیادی كردوە ‌و لە ساڵی 2019دا گەیشتۆتە بەرزترین ئاست ‌و زیاتر لە 247 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەمهێنراوە، كە ئەوەش زۆر لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە.

 650 جار بینراوە