سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێكی ئابوری فەرەنسا كرد

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێكی ئابوری فەرەنسا كرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی فەرەنسی بەسەرۆكایەتی فرانسیۆس دی ریكۆفیس بەرپرسی بەشی ئابووری باڵیۆزخانەكانی فەرەنسا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارێكدا ئەمڕۆ ( 14 نیسانی 2021) لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا لەبارەی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم لەپاش پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی گفتوگۆیان كرد.

لای خۆیەوە جێگری سەرۆك وەزیران پلانەكانی حكومەتی هەرێم و هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی رۆتینی بۆ شاندەكە روونكردەوە، ئەوانیش ئامادەیی فەرەنسایان پیشاندا بۆ بەرزكردنەوەی توانا و لێهاتوویی كارمەندانی حكومەتی هەرێم لەبوارەكانی رێكخستنی باج و راپەڕاندنی كاروبارەكان بەشێوەی باشتر بەتایبەت لە بوارەكانی ژمێریاری و دارایی لەڕێگای كردنەوەی خولی تایبەت و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییەوە.

شاندەكەی فەرەنسا جگە لەكونسوڵی گشتی لەهەرێم، بەرپرسانی بەشی ئابووری لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغدا و كۆنسوڵخانەی فەرەنسا تێیدا بەشدار بوون و ستایشی هەوڵەكانی شاندی حكومەتی هەرێمیان كرد بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی بودجە لەگەڵ بەغدا و ئامادەییان پیشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتر نزیككردنەوەی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی بەغدا لەبارەی كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان هەردوولا.

 

 200 جار بینراوە