سەرەکی » مانشێت » هاوپەیمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی تۆمار کرا

هاوپەیمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی تۆمار کرا

هاوپەیمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی ی.ن.ک لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردەنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمارکرا.

رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك تایبەت بۆ کەناڵی کەرکوک ئاشکرایکرد: بۆ بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هاوپەیمانیی كوردستان لە نێوان ی.ن.ك و بزووتنەوەی گۆران دروستكرا.

وتیشی: لەسەر پێشنیازی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی ی.ن.ك، هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی ی.ن.ك وەک سەرۆکی هاوپەیمانییەکە دیاریکراوە.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هاوپەیمانی كوردستان دەنگی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و پارێزگای كەركوك بەدەستدەهێنێت.

 2,102 جار بینراوە