سەرەکی » زانست » مارمێلكە دژە ئاوەكەی ئوسترالیا زانایانی سەرقاڵكردووە

مارمێلكە دژە ئاوەكەی ئوسترالیا زانایانی سەرقاڵكردووە

ماوەیەكە زانایانی زیندەزانی ئوستورالیا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە جۆرە مارمێلكەیەك كە لە بیابانێكی ئەو كیشوەرەدا دەژی و خاسیەتێكی نایابی هەیە.

ئەوەی جێگەی سەرنجی زانایانە ئەو مارمێلكەیە سەوز و رەشە یەكێكە لە ژمارەیەكی زۆركەمی ئەو خشۆكانەی خاسیەتی دژە ئاویان هەیە و كاتێك مارمێلكەكە ئاوی بەردەكەوێت دەنكۆڵەكانی لە شێوەی دڵۆپە شەونم لەسەر لەشی مارمێلكەكە دەمێنێتەوە، ئەمەش وای لە زانایان كردووە لێكۆڵینەوەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ زانینی ئەو تایبەتمەندییە و ناسینەوەی ئەو مادانەی وا لە لەشیی مارمێلكەكە دەكات لە كاتی بەركەوتنی ئاودا لەشی تەڕ نەبێت.

لە درێژەی لێكۆڵینەوەكاندا زانایان بۆیان دەركەوتووە جۆرە چاڵێكی موودار لەسەر پێستی مارمێلكەكە هەیە كە ئاو گل دەداتەوە و ناهێڵیت بڵاوبێتەوە بەسەر لەشیدا، جگە لەوەش ئەو چاڵانە خۆبەخۆ مارمێلكەكە پاك دەكەنەوە و دژە گەردو تۆزن و بەكتریاش دەكوژن و یارمەتی گەشەكردنی مارمێلكەكەش دەدات.

زاناكانی ئوستورالیا دەیانەوێت بە تەواوی زانیاریی لەسەر ئەو پێكهاتانە وەربگرن و لاسایی بكەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بۆ هەندێك داهێنانی زانستی سوودی لێوەربگرن.

سەرچاوە: Ghadi news

 134 جار بینراوە