سەرەکی » زانست » بە ڤیدیۆ تۆ پرسیار دەكەیت و ئەنیشتاین، وەڵام دەداتەوە

بە ڤیدیۆ تۆ پرسیار دەكەیت و ئەنیشتاین، وەڵام دەداتەوە

كەشتی نوح

كۆمپانیاكانی (ئەفلۆرتمیك)ی بەرهەمهێنەری بابەتی دەنگیی و یۆنیك توانیان جارێكی تر (ئەلبێرت ئەنیشتاین)ی زانای فیزیای بەناوبانگ بگەرێننەوە بۆ ژیان و وا لە نەوەی ئێستا بكەن چ پرسیارێكیان هەیە دەربارەی فیزیا لەو زانایەی بكەن.

ئەو كارەی ئەو دوو كۆمپانیایەش لەرێگەی وێنەیەكی دیجیتاڵییەوەیە كە بە ژیریی دەستكرد كار دەكات، بۆ ئەمەش هەردوو كۆمپانیاكە زۆر هاوكاریی یەكتریان كردووە بۆ كۆكردنەوەی دەنگی راستەقینەی ئەنیشتاین بۆ ئەوەی وا لە ئارەزوومەندان و هەوادارانی بكەن بە پەرۆشەوە پرسیارەكانی خۆیانی لێبكەن وەك ئەوەی ئەو زانایە لەبەردەمیاندا بێت.

لە لێدوانێكی هاوبەشیشیاندا هەردوو كۆمپانیاكە هۆكاری هەڵبژاردنی خاوەنی (تیۆری رێژەیی)یان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەو زانایە خاوەن ناوناوبانگێكی جیهانییە و بە بلیمەتێكی راستەقینە و ئایكۆنێكی شێلگیری زانستی فیزیای سەرتاكانی سەدەی بیستەم دادەنرێت، هەروەها هەردوو كۆمپانیا لەو بڕوایەدان كە كەسانێكی زۆر هەن پرسیاری زۆریان هەیە و دەیانەوێت ئەنیشتاین وەڵامیان بداتەوە.

پێویستە بوترێت، كۆمپانیای (یۆنیك) هەندێك تەكنیكی نمایشی كەسێتی بینراوی لەگەڵ بزوێنەری ناسینەوەی ژمێرەیی پێشكەوتووی تێكەڵ كردووە بۆ ئەوەی نموونە یەكەمەكەیان بە پێی توانا راستەقینە دەركەوێت، هەرچی زیندووكردنەوەی دەنگی راستەقینەی ئەنیشتاینیشە ئەوا تیمی هەردوو كۆمپانیاكە چەند بەڵگەیەكی كەمیان لەبەر دەستدا بووە، سەرەڕای ئەوە توانیویانە تۆنێكی دەنگی نزیك لە دەنگی ئەینیشتاین دروست بكەن بە پشتبەستن بە هەندێك تۆماری مێژوویی كە تێیدا دەردەكەوێت ئەو زانایە بە شێوەیەكی ئەڵمانی قورس و بەخاوی و نەرمی ودانایی، بەڵام بە تۆنێكی بەرز قسەی كردووە.

هەروەها هەردوو كۆمپانیای ناوبراو توانیویانە وا لە ئەنیشتاینە دیجیتاڵییەكە بكەن كە كەمترین و كورتترین ماوە قسە لەگەڵ پرسیاركەرەكانیدا بكات و وایان كردووە كاتی وەڵامدانەوەكانی لە 12 چركەوە كردووەتە 3 چركە.

كۆمپانیاكانی (ئەفلۆر تیمیك و یونیك) لەو بروایەدان ئەو كارەیان سەبارەت بە ئەنیشتاینە دیجیتاڵییەكە تەنها سەرەتایەك بێت بۆ توانای كارلیككردن و قسەكردن لەگەڵ ژیریی دەستكرد.

جێگەی بیر هێنانەوەیە، ئەلبێرت ئاینشتاین لە 18ی نیسانی ساڵی 1955دا بە نەخۆشیی كۆچی دوایی كردووە و تەرمەكەی لە شاری ترینتۆنی ویلایەتی نیوجەسی ئەمریكادا سوتێنرا، بەلام چەند سەعاتێك پێش سوتاندنی تەرمەكەی مێشكی ئەم زانا بلیمەتە دەرهێنرا، بە مەبەستی لیكۆڵینەوە و دواتریش تا ساڵی 2013 مێشكە كە لە مۆزەخانەی (Mutter)ی ویلایەتی فلادلفیا بووە.

سەرچاوە: Sputnik

 59 جار بینراوە