سەرەکی » زانست » بەكارهێنانی ئینتەرنێت چ سوودێكی هەیە؟پەڕە 26

بەكارهێنانی ئینتەرنێت چ سوودێكی هەیە؟

ئا: ئالان رەئوف

گۆڤاری (چاودێری تەندروستی) لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردۆتەوە كە توێژینەوەیەكەی زانستی ئاشكرای كردووە بەكارهێنانی ئینتەرنێت بۆ ماوەیەكی زۆر سوودی هەیە بۆ ئەو مروڤانەی تەمەنیان لە 55 بۆ 75 ساڵیدایە.

ئەو توێژینەوەیە كە لە زانكۆی ساری بەریتانیا كراوە ئاماژەی بەوە كردووە ئەو مرۆڤانەی لەو تەمەندان بەهۆی بەكارهێنانی ئینتەرنێت‌و پەیوەندی بەردەوامیان لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان كەمتر دوچاری خەمۆكیدەبن .

ئێستاش كە ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرتاپای جیهانی گرتۆتەوە تەنهایی‌و دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی وایكردووە مرۆڤەكان هەست بە جۆرێك لە خەمۆكی‌ و گۆشەگیری بكەن ‌و زۆرجار گرفتی تەندروستی تریان بۆ دروستدەبێت. هەربۆیە توێژینەوەكە ئاماژەی كردووە بە بەكارهێنانی زۆری ئینتەرنێت ئەو مرۆڤانە لە خەمۆكی ‌و تەنهایی ‌و گۆشەگیریی رزگاردەكات ‌و وادەكات كەمترین كاریگەری سلبی لەسەر باری دەروونی مرۆڤەكان دابنێت.

ئەم زانیاریەش پاش تاقیكردنەوەی ئەم توێژینەوەیە هات بەسەر 3491 كەس لە بەریتانیا ‌و ئەم دەرئەنجامەی لێكەوتۆتەوە.

Sky news

 94 جار بینراوە