سەرەکی » وەرزش » سەیدسادق بۆ ریزی پلە نایاب

تۆپی پێی کوردستان

سەیدسادق بۆ ریزی پلە نایاب

یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی کوردستان هەنگاوێکی تری ناو خولەکە هیچی وای نەماوە دوا نهێنییەکانی خۆی ئاشکرا بکات.

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو 29/4/2021 یارییەکانی چوارەم جەولەی قۆناغی کۆتایی خولەکە (قۆناغی شەش یانە) کران، سیروانی نوێ بە بردنەوە لە یاریگای خۆیدا 2-0 لە زاخۆ لووتکەی ریزبەندی لە برایەتی سەندەوە کە ئەم هەفتەی پێشوو لەجەولەی سێیەمی یارییەکاندا گرتبووی.

لەبەرامبەر بردنەوەکەی سیروانی نوێدا، برایەتی رکابەری لە یاریگای خۆیدا لەم قۆناغەی یارییەکاندا دووچاری یەکەمین دۆڕاندن هات و 1-2 بە شێروانە دۆڕا، دوایاریی ئەم قۆناغەش بە یەکسان بوونی پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێن 2-2 کۆتاییهات.

بەم ئەنجامانە، سیروانی نوێ بە ٩ خاڵ لە کۆی چوار یاریی چووە لووتکەی ریزبەندی و برایەتی بۆ پلەی سێیەم دابەزیو شێروانە چووە پلەی دووەمی ریزبەندی.

پیرۆزە لە سەید سادق و شەقڵاوە
لەلایەکی تریشەوە خولی پلەیەکی کوردستانیش کۆتاییهات و تیپی یانەی سەیدسادق توانی نازناوی پاڵەوانی خولەکە دەستەبەر بکات.

پاش کۆتاییهاتنی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی گروپەکان، ئەم خولە پێی نایە یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێرێنەوە، سەرجەم یارییەکانی ئەم قۆناغەش کران، تیپی یانەی سەید سادق یەکەم و شەقڵاو دووەم بوون و هەردووکیان وەرزی ئایندە بەشداریی خولی نایابی کوردستان دەکەن.

 243 جار بینراوە