گەڕەکەکان

گەڕەکەکان ئەگەر:

* سوئالی شەرعیان هەبێ ئەچن بۆ مەلا داود.

* بیانەوێ نەعلەکانیان تەڕ نەبێ ئەچن بۆ کارێزە وشک.

* پێویستیان بە دوعا بێ ئەچن بۆ شێخەباس.

* بزانن چی داخڵە بۆ ئیمتیحان ئەچن بۆ  مامۆستایان.

* دەرەجەی طوب نەهێنن ئەچن بۆ گردی موهەندیسین.

* کارەبایان ببڕێ ئەچن بۆ چوارچرا.

* بیانەوێ خەبەر لە موسا بدەن ئەچن بۆ  فیرعەونەکان.

* دژی حوکمەت قیت ببنەوە ئەچن بۆ خەبات.

* حەز بکەن سەیارە لێیان بدات ئەچن بۆ سەرشەقام.

* بە تەما بن کەناری بکڕن ئەچن بۆ تەیراوا.

* موبەڕیدەکەیان ئیش نەکا ئەچن بۆ کانی با.

 573 جار بینراوە