سەرەکی » ئاراستە » له ‌رۆژی جیهانیی مۆزه‌خانه‌دا جۆرەکانی مۆزەخانە

له ‌رۆژی جیهانیی مۆزه‌خانه‌دا جۆرەکانی مۆزەخانە

رزگار سه‌عید- ئه‌لمانیا

موزەخانە لەسەردەمی هاوچەرخدا وەک دەزگایەکی زانستی پۆلێنکراوە بە چەند جۆرێک

موزەخانەی هونەرەجوانەکان: هەڵدەستێت بە نمایشکردنی کارە هونەریەکانی تابلۆ، پەیکەر ،گڵکاری و ڕەگەزەکانی تر.

موزەخانەی مێژویی وکەلەپوری: هەڵدەستێت بە نمایشکردنی پاشماوەی شارستانیەتە جیاوازەکان لەو کەرەستانەی بەکاریان هێناوە تا ئێستا لەگەڵ چەندین هۆڵی خوێندن و بەشی چاککردن و نۆژەنکردنەوە.

موزەخانەی زانستی و تەکنەلۆژیاو پیشەسازی: هەڵدەستێت بە نمایشکردنی شێوازی داهێنانە زانستیەکان و چۆنیەتی کەشفکردنیان بەسود وەرگرتن لە زانستی ژینگەو پیشەسازی لەو رەگەزە سروشتیانەش دارو کانزای جۆراوجۆرهەن.

موزەخانەی فێرکاری:هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی نمونە لەو مادانەی خزمەتی زانست و رۆشنبیری دەکەن زۆرێک لەم موزەخانانە هۆڵی گەورەیان هەیە بۆ نمایشکردنی ئەنتیکەو بەشەکانی زانست وپاشماوەی شوێنەوارەکان بەناوبانگترین موزەخانە لەم روەوە موزەخانەی مەدام توسوی لەندەنە.

موزەخانەی وەچەو جنسی مرۆڤ:هەڵدەستێت نمایشکردنی هەموو ئەو توێژینەوەو بەرهەمانەی لەبواری تاقیگەو دەستنوس و کلتوری شەعبی دەربارەی بونی مرۆڤ و چۆنیەتی زیادبوونی هاتونەتە بەرهەم بە پێشکەشکردنی نمونەی ڕاستی لەگەڵ هۆڵی سینەماو شانۆو سکرین تا فیلمە دیکۆمەنتاریەکانی لێ نمایشبکات.

موزەخانەی نەتەوەیی: وەزیفەی ئەم موزەخانەیە تەنها پاراستنی کەلەپوری هونەری نیشتمانە ،ئەم موزەخانانە هەمیشە پێویستیان بە زیادکردنی بەش و نوێکردنەوەیە چونکە بەردەوام شوێنەوارناسان پارچەی نوێ دەدۆزنەوەو لێی دادەنێن ئەم جۆرە موزەخانانە پێویستە لە روی دیزاین و پێکهاتەیەوە رویەکی یادگاری و مەزنی پێوە دیاربێت.

موزەخانەی مۆدێرن:پێکدێت لە کۆکراوەی تێکڕای هونەرەکان .لەروی ئەندازەییەوە کاریگەری تەکنەلۆژیای لەسەرە، لە ناوەوە پێکهاتەکانی نیگار، پەیکەر ، چاپ فیلم راگەیاندنی ئەلەکترۆنی،ئەرشیف لەخۆ دەگرێت .

دەکرێت بڵێین موزەخانەی نوێ کۆکراوەی نیشتمانێکە لە بینایەکدا کاتێک بینایەکی نوێ دروستدەکرێت بۆ موزەخانەی هاوچەرخ ئەم پێداویستیانە دەبێتە بەردی بناغەی دروستبوونەکە ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها روبەری بیناو دیزاینەکەیە .

دیزاینی موزەخانەو بینای رۆشنبیری گرنگترین بواری دیزاینە لەبەر چەند پێودانگێک لەوانە:

1- جەماوەر: ڕەگەزێکی گرنگە لە دەستنیشانکردنی دیزاینی گونجاو رێگەی پیشاندان و روبەری هۆڵ و درێژی و پانی ڕێڕەوەکان بۆ منداڵ تا پیر خاڵێکی سەرەکیە بۆ گونجاندن یان نەگونجانی شوێنەکە .

2- سروشتی رۆشتن: بابەتی فرۆشتن کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر موزەخانە بە پێی ئەو مادانەی نمایش دەکرێن،دیزاینکار دەبێت ئەو بۆشاییانەی ناوەوەی وا ئامادەبکات لەبەرزی و نزمی مادەکان و پەیوەندیان بەیەکەوە تاکاریگەری باش لای کڕیار دروستبکات .

رەگەزەکانی موزەخانە:

یەکەم : هاتنە ناوەوەو چونە دەرەوە گرنگترین ڕەگەزە پێویستە دیزاینکار ڕەچاوی بکات:

دیزاینی شوێنی تێپەڕبوونی چونە ناوەوەو دەرەوە بەلایەنی کەمەوە پێویستە یەکێکیان تەرخان بێت بۆ جەماوەر ئەوی تریش بۆ خزمەتگوزاریەکان .

پێویستە دەرگای رزگارکەر(قوتاربوون) هەبێت بۆ ڕوداوە نەخوازراوەکان و زۆر تۆکمەش بێت لەبەر دزین

گرنگی شوێن و روبەر دەبێت گونجاو بێت لەگەڵ روبەری پیشانگەو میوانان .

دووەم : تەوەری جوڵەو ڕۆشتن دوو تەوەری سەرەکی هەیە بۆ چۆنیەتی جوڵەی بینەر لەناوەوە

تەوەری سەرەکی:ئەو ڕێڕەوە ئاساییانە دەگرێتەوە کەهۆڵ بەهۆڵی تر دەگەیەنێت

تەوەری بەشی : ئەو ڕێڕەوە تایبەتی و پلیکانانە دەگرێتەوە کە تایبەتن بە پەککەوتەو کەم ئەندامان .

سێیەم : هۆڵی پێشوازی:

ناوچەیەکە دەسەڵاتی بەسەر تێکڕای جوڵەکانی ناوەوە هەیە لە جوڵەی جەماوەر تا ژماردنیان.

فەراهەمکردنی هۆڵەکان بەڕوناکی و ئاڵوگۆڕی هەوا ژوری تایبەت بە کڕینی بلیت و ژوری پشکنین

چوارەم : هۆڵەکانی نمایشکردن:

1- نمایشکردن لە یەک بۆشایی گەورەدا: ئەمە روکارێکی هاوچەرخانەیە لە پێکهاتەی بۆشاییدا و دەتوانرێت بۆشاییە گەورەکەش بەهۆی دیواری سادەوە دابەشبکرێت ئەم دابەشکردنە دوو تایبەتمەندی هەیە وەک(سادەیی و ئاسان بەکارهێنان بۆ جۆری پێداویستی ، پارێزگاریکردن لە فۆرمە گشتیەکە ).

2- نمایشکردن لەبۆشایی ئۆرگانیدا: ئەمە شێوازێکی تەقلیدیە لە دابەشکردنی هۆڵی گەورە بەهۆی دیواری جێگیرەوە بۆ ژوور، دەکرێت ئەم ژورانە جیابن یان هەر بە بەشەکانی دیکەوە گرێدراوبن بەڵام لە سەرەتاو کۆتاییدا دەستنیشانی بۆشایی پیشانگەکە دەکەن تایبەتمەندی ئەمە ( کاریگەری هەیە لە دروستکردن و گۆڕینی ئەتمۆسفیرلە چوارچێوە گشتیەکەیدا لەگەڵ تەرکیز خستنە سەر هەندێک ڕەگەزی گرنگ بۆ جوڵە پێکردن).

3- نمایشکردن لە فەزای دەرەوە( فەزای ئازاد) پشت دەبەستێت بە بیناو دارو ئاوو هەندێک جاریش ئاسمان ئەمانە دەبنە باکگراوندی کەرەستەکان هەندێک جار لە مەیدان یان باخی گشتیدا نیشان دەدرێن ،پێویستە ئەو شوێنانە هەمیشە چاودێری تەواو بکرێن لە نوێکردنەوەو ئاسانکاریەکان
بۆشایی و ڕێرەوەکانی ناوەوە رەگەزێکی گرنگن چونکە بەستراون بە:

4- هاتوچۆ:ئامانجی دیزاینی نوێ ڕێکخستنی هاتوچۆی خەڵکیە بەشێوەیەک بتوانێت بەرهەمەکان بە ئاسانی و بێ تێکەڵاوبوون و بەریەککەوتن ببینن،دروستکردنی ڕێڕەوی پێچاو پێچ لەناو هۆڵدا کارێکی گونجاوە.

5- بۆشایی ناوەوە: بۆشایی تەلارسازیی لەڕاستیدا ناوەندێکە مرۆڤ وا لێدەکات چالاکی خۆی تێدا بنوێنێت گەر پێوانەکردنی روبەرو فۆرم و ڕوناکی گونجاو نەکرێت لەروی دەرونیەوە بۆ بینەر پڕکرنەوەی بۆشاییەکە هیچ سودێکی ئەوتۆی نابێت جگەلەوەی پڕکردنەوەش پێویستی بە کەرەستەی بیناسازی گونجاو هەیە تا فۆرمی جوڵان وقەبارەو روبەری بۆشاییەکە دابەش و تەرخان بکرێت بە پێی پێویستیەکان.

رەگەزەکانی بۆشایی ناوەوە:
رەگەزە گرنگەکانی دیزاینی موزەخانە ئەمانەن (پێوانە یان ئەندازە،ڕەنگ،تیشک و ڕوناکی مەلمەس،کاریگەری دەرەکی).

6- پێوانە یان ئەندازە: گونجاندنی پەیوەندیەکانی نێوان بەش و کۆ واتە گونجاندنی پەیوەندیەکانی نێوان بۆشایی گەورەو بچوک، ئاڵۆزی و ئاسانی ، پەیوەندی بەرهەمەکان بەیەکەوە یان بەجیا لەئەنجامدا ئەندازەیەکی گونجاو بۆ وەزیفەکە بەرهەم دەهێنێت .

7- ڕەنگ: ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێت لەسەر دیدی بینەر لە چۆنیەتی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان بەکارهێنانی ڕەنگی نزیک لەیەکەوە بۆ پڕکردنەوەی باکگراوندی کۆمەڵێک بەرهەمی لەیەکچو بۆ نمونە ڕەنگی سپی و خۆڵەمێشی و ڕەش بۆ باکگراوند کارناکاتە سەر ڕەنگی بەرهەمە نمایشکراوەکان .

8- تیشک و روناکی: روناکی گەر سروشتی بێت یان دەستکرد کاریگەری هەیە لەسەرکەوتنی موزەخانەو تەواوی وەزیفەکانی،لەم ساڵانەی دوایدا کەرەستەی روناکی دروستکردنی جیاواز بۆ موزەخانەکان هاتۆتە بەرهەم هەرچەندە ڕەگەزێکی سەرەکی نیە لەدیزایندا بەڵام کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر بەرهەمە نمایشکراوەکان بۆیە دەکرێت بە جیا دیزاینی کارەبایی بۆ موزەخانە دابنرێت بۆ نمونە بەرهەمە ئەنتیکەییەکان پێویستیان بە سروشێکی رۆمانتیکی هەیە بە پێچەوانەی بەرهەمە هونەریە هاوچەرخەکان کە پێویستیان بە ئەتمۆسفیرێکی تەواو لە نوێگەری هەیە تا پیشانی بدات ئەم بەرهەمە نوێیە تا روناکیەکە خزمەتی بەرهەمەکە بکات.روناکی گشتی لە موزەخانەدا بۆ رۆشتن و هاتن و بەیەکدانەکەوتنی بینەران کارێکی تری دیزاینکارە.

9- مەلمەس: لەڕێگەی مەلمەسەوە دەکرێت دڵنیابین لە وون بون یان شاردنەوەی پانتاییەکی دیاریکراو بۆ نمونە دیوارێکی پێچاوپێچ پێویستی بە ڕوکەشێکی زبر یان نەرم هەیە تا زبری و نەرمی خۆی نیشان بدات دەرخستنی ئەم بەرهەمە گوزارشت لە مادەی بەکارهاتوو دەکات لەسەر روبەرێک کە پڕە لە بۆشایی .

10- کاریگەری دەرەکی:لەسەرەتای دروستبوونی موزەخانەکاندا جەماوەر تەنها بە بەرهەمە نمایشکراوەکان کاریگەربوون کەلە سندوقێکی شوشەدا دادەنران بەڵام ئەمڕۆ دیزاینکار دەبێت سەرنجی بینەر بەلای کارەکەدا ڕابکێشێت لەڕێی داهێنانەکەیەوە وەک سەیرکردنی تەلەفزیۆن و سینەما ،بۆ نمونە سود وەرگرتن لە فەزای دەرەوە یارمەتیدەرە بۆ بینەر تا لە مانەوە بێزار نەبێت ،دەکرێت بەرهەمە هونەریەکان لەدەرەوە ڕاستەخۆ لەسەر زەوی یان لەسەر ستاند یان پایە یان هەر شتێکی دی پێی باشە پیشان بدرێت.

پێودانگی نەخشەسازی بۆ موزەخانە:

شوێنی چونە ژورەوە: بۆ هەر 1.5م ێک 90 کەسی بەرکەوێت و دەرگاکان بۆ روی دەرەوە بکرێنەوە.

هۆڵی نمایشکردن: بەپێی جۆری پیشانگە ڕێکبخرێت ئایا بابەتەکە مێژووییە یان هەر بابەتێکی ترە.

گۆڕینی روبەر: فۆرم و روبەر بەپێی داواکاری دەگۆڕێت .

فراوانکردنی ڕاڕەو بۆ جوڵەی ناو هۆڵ زۆر گرنگە.

درێژی هۆڵ باشترە لە 7م کەمتر نەبێت و بەرزی لە6م زیاتر نەبێت.

پرسگە: پێویستە لەشوێنێکی دیارو بەرچاودا بێت تا پەیوەندی ڕاستەخۆی هەبێت لەگەڵ چونەدەرەوە و ئیدارەو پاراستنی کەلوپەلی میوانان.

ئاسایش: پاراستنی هەموو بەشەکانی موزەخانەی دەکەوێتە ئەستۆ لەدەرەوەو ناوەوە هەروەها لێپرسراوە بەرانبەر بە پاراستنی کەسەکانی ناوەوە.

پاشەکەوتکردن :پێویستە گەیشتن بە شوێنی پاشەکەوتکرن ئاسان بێت واتە روناک و پارێزراوبێت و کەرەستەکانی ئاگرکوژێنەوەی تێدابێت جگەلەوەی لە کاریگەری شێ و ئاوو هەوا دابڕابێت.

کتێبخانە: پەیوەستە بە جۆری موزەخانەکەو گەورەو بچوکی روبەرەکەی ،دەکرێت ژورێک لە نزیکی ئیدارەوە تەرخان بکرێت بۆ کتێبخانە تا لەکاتی هاتنە ژورەوەدا ببینرێت.

پەنجەرەی بلیت: دەستنیشانکردنی پەنجەرەی بلیت بە پێی کورسیەکانە لە شانۆدا بۆ هەر1250 کەسێک پەنجەرەیەکی بلیت پێویستە بەڵام بۆ هەر 100کەس دەبێت روبەری پەنجەرەی بلیت 0.56بۆ0.94م2بێت.

هۆڵی دانیشتن و پشودان: بۆ هەر ئەندامێک پێویستی بە 1.2بۆ2م2.

هۆڵی خواردنەوە باشترە نزیک بێت لە هۆڵی دانیشتن و پشودانەوە.

 285 جار بینراوە