سەرەکی » ئابووری » ״عیراق ڤیزە لەسەر گەشتیارانی ئێران هەڵدەگرێت״

״عیراق ڤیزە لەسەر گەشتیارانی ئێران هەڵدەگرێت״

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی ئێران دەكەن، لە هەمان كاتیشدا كار بۆ ئەوە دەكەن پێدانی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی ئێران هەڵبگرن.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ راگەیاندنەكانی ئێران، سەرۆك وەزیرانی عیراق وتی: «كار لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندییەكان ‌و ئاسانكاری هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی دەكەین، لەو بڕوایەدام پێدانی ڤیزا بۆ سەردانی گەشتیارانی ئێران بۆ عیراق پێویست نییە و بە دڵنیاییەوە كاری لەسەر دەكەین».

وتیشی: «ئێستا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ ئێراندا بۆ 21 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرزبۆتەوە، پێكەوە بەستنی هێڵی شەمەندۆفێری نێوان هەردوو وڵاتیش هۆكارێكی تر دەبێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكان، لەكاتێكدا ئەو هێڵی ئاسنینە درێژكراوەی هێڵی نێوان چین و وڵاتانی ئەوروپایە، كە بە رێگەی ئاوریشم ناودەبرێت ‌و بایەخێكی ئابووری‌ و ستراتیژی زۆری هەیە».

 86 جار بینراوە