سەرەکی » هەمەڕەنگ » زللەیەکی دا لە ماکرۆن

زللەیەکی دا لە ماکرۆن

لەسەردانێکیدا بۆ خوارووی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە لەلایەن کەسێکەوە هێرشی کرایە زللەیەکی لە ماکرۆن دا، لە بەرامبەریشدا «جان کاستیکس» سەرۆک وەزیران رایگەیاند کە ئەو رووداوە سووکاتیکردنە بە دیموکراسی.

کەناڵی (BFM) فەرەنسی هەواڵەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند کە سەرۆکی فەرەنسا هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام پاسەوانەکانی ماکرۆن کەسەکەیان دەستگیرکردووە.

سەردانەکەی ماکرۆن لە کەشێکی ئاساییدا بووەو چۆتە شوێنە گشتییەکان و خاوەن چێشتخانە و خوێندکارانی بینووە و باسی ئەوەی بۆ کردوون کە دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژیان بەرەو ئاسایبوونەوە دەچێت.

 62 جار بینراوە