سەرەکی » کەلتوور » چەرموو کۆنترین گوندی کشتوکاڵی و نیشتەجێبوون

چەرموو کۆنترین گوندی کشتوکاڵی و نیشتەجێبوون

لە سەنتەری چالاکی گەنجانی شۆڕش، مەراسیمی ناساندنی کتێبی «چەرموو کۆنترین گوندی کشتوکاڵی و نیشتەجێبوون» بەڕێوەچوو.

لەکتێبەکەدا ئاماژەیەک ورد کراوە بە مێژووی دێرینی گوندەکە لەڕووی پێشکەوتنی کشتوکاڵی و چەند بوارێکی تر، کتێبەکە هەریەک لە رۆژنامەنووس پێشەوا شێخ رەئوف و هاوڕێ لەتیف ئامادەیان کردووە.

لەبارەی گرنگی و ئامادەکردنی کتێبەکەوە ئامادەکارانی کتێبەکە وتیان: گوندی چەرموو کۆنترین گوندی کشتوکاڵی و نیشتەجێبوونە، ئێمەش وەک ئەرکێکی سەرشانمان بیرمان لەوە کردەوە کە لە دووتوێی کتێبێکدا زانییارییەکانی سەردەمی رابردووی گوندەکە بخەینەڕوو.

پشتیوان محەمەد

 89 جار بینراوە